پەیامێک لە دکتۆر زاکیر نایکەوە بۆ سەرکردە موسڵمانەکانی جیهان

 

 

دەقی پەیامەکەی دکتۆر زاکیر نایك

 

خوشک و براکانمان لە دەلهی، هیندستان، بەهۆی خۆپێشاندانە ئاشتیخوازانەکانیان دژی یاسای هەموارکراوی وڵاتینامە، ئەشکەنجە

 دەدرێن، دەکوژرێن و دەستدرێژیی سێکسییان دەکرێتەسەر. موسڵمانان لە دەموچاویان دەدرێت تا خوێن بە دەموچاویان

 دێتەخوارەوە و ناناسرێنەوە، بەزۆر ناچار بە گوتنەوەی دروشمی هیندوسەکان دەکرێنەوە لەکاتێکدا لەسەر زەوی کەوتوون، لە ئێش و

 ئازاردا دەتلێنەوە. ڤیدیۆکان دەرخەری ئەم راستییانەن. پیاوانی هیندوس دەبینرێن کە بە هەماهەنگی پۆلیس بەردبارانی موسڵمانان

 دەکەن و دروشمی جۆراوجۆر دژی موسڵمانان دەڵێنەوە. تووندوتیژی هەموو شوێنێکی گرتووەتەوە.

 

زیاتر لە ٢٠ موسڵمان شەهیدکراون (ئەوەندەی دیاربێ، تاوەکو ئێستا نزیکەی ٤٠ موسڵمان شەهیدکراون) و زیاتر لە ١٠٠ (زیاتر لە

 ٢٠٠) موسڵمانیش بە گولـلە بریندارکراون. زیادەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێم ئەم کۆمەڵکوژییە لەلایەن دەوڵەتەوە دەکرێت. دەوڵەت هەوڵی

وێرانکردنی هەمەجۆریی دەیان ساڵەی نێوان موسڵمانان و هیندوسەکانی هیندستان دەدات. لە شوێنکەوتووانی هەموو دین و

 نەتەوەکان ئیدانەی ئەم تووندوتیژییە بێمانایەیان کردووە.

 

 

ئافرەتێکی موسڵمانی دووگیان بە بێهۆشی لەسەر زەوی دەبینرێتەوە کە لەناو خوێندا گەوزاوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن پیاوانی

 پۆلیسەوە لێیدراوە کاتێک ویستوویەتی کچەکەی لە قوتابخانەوە بباتەوە. دایکێک ناچاردەکرێت کە تەماشای ماڵەکەی بکات کاتێک

 هیندوسەکان دەیسوتێنن، لەکاتێکدا منداڵە نۆ مانگانەکەی لەناو ماڵەکەدا بووە! قریشکەی دایکەکە/منداڵەکە عەرش دەهەژێنێ!

 

دڕندەییەکانی هیندستان رووخسارێکی ناشیرینی ترسناکی مرۆڤایەتی نیشاندەدات، بەڵام زۆر لەوە ترسناکتر ئەو بێدەنگییەیە کە لە

 جیهانەوە دەیبینین لەبارەی زوڵمی هیندستان لە موسڵمانانی کەمینە. پێغەمبەری سەروەرمان (صلی اللە علیە وسلم) فەرموویەتی،

 موسڵمانان چەشنی یەک جەستەن، کاتێک پەلێکی/شوێنێکی ئەو جەستەیە دێشێ، تەواوی جەستە ئازاری هەیە (سەحیحی بوخاری -

 ٦٠١١).

 

بێدەنگبوونمان لەکاتێکدا زوڵم لە خوشک و برا موسڵمانەکانمان دەکرێت لە هیندستان، بەجێهێشتنیانە، ئەمەش پێچەوانەی

 فەرموودەی پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم).

 

ئەی سەرکردە موسڵمانەکان، کە دەسەڵاتتان لەدەستدایە بەرپرسیارێتیتان لەئەستۆیە. با ئەوەمان لەیادنەچێ کە هەریەکێک لە ئێمە

 لەلایەن اللە-وە موحاسەبە دەکرێین لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی ئەو دەسەڵاتانەی خودا پێی بەخشیوین؛ ئێمە پیویستە ئەوەی

 لەسەرمانە و لە دەسەڵاتماندایە بیکەین بۆ بەرگریکردن لە مەزڵومان. با وازنەهێنین لە بنەماکانی دادپەروەری و ئاخیرەتمان لەپێناو

 دونیایەکی تڕۆ و هیچدا نەفرۆشین.

 

خودا فەرموویەتی، "سوێند بێت بێگومان خودا ئەو کەسە سەردەخات کە پشتگیری ئایین و بەرنامەکەی دەکات و هەوڵی سەرخستنی

دەدات، بەڕاستی خودا زۆر بەهێز و باڵادەستە، ئەوانەی کە ئەگەر پایەدارمان کردن لە زەویدا نوێژ و دروشمەکانی بە چاکی رادەگرن،

 زەکاتیش بەتەواوی دەدەن، فەرمان بە چاکە دەکەن و قەدەغەی خراپە دەکەن، سەرئەنجامی هەموو کارێکیش هەر بۆلای خوا

 دەگەڕێتەوە".

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved