غالب محمەد، وەڵامی وەزارەتی دارایی دەداتەوە

 

 

غالب محەمەد عەلی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وەڵامی ڕاگیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی حكمەتی هەرێم دەداتەوە و دەڵێت : لە رۆژی ۳/۳/۲۰۲۰ موچەیەک لەعێراقەوە هاتووە کەبڕەکەی (٤٥٤)ملیار دیناربووە ، هەروەها لەرۆژی ۲٦/۳/۲۰۲۰موچەیەکی ترگەشتوەتە دەستان بەهەمان بر واتە کۆی دوو موچەکە لەماوەی (۲۳)رۆژدا دەکاتە (۹۰۸)ملیار دینار.

 

بۆکەوا سوری بەرلەشکر، شاهیدە هیچ نەدیوەکە

 

ئەو ئاواتە دەچێتە گۆڕ من وەڵامی داش بدەمەوە، من هەمیشە بەدوایی یاری چی پشت دامەکەدا دەگەڕێم و دەزانم کێ جوڵێنەرە .

ئەمەوێت رایی گشتی ئاگاداربێت و ریسی رونکردنەوەی دارایی بکەمەوە بەخوری کەلەسەر بەندە داویەتی.

سەبارەت بەموچە، لە رۆژی ۳/۳/۲۰۲۰ موچەیەک لەعێراقەوە هاتووە کەبڕەکەی (٤٥٤)ملیار دیناربووە.

 

هەروەها لەرۆژی ۲٦/۳/۲۰۲۰موچەیەکی ترگەشتوەتە دەستان بەهەمان بر واتە کۆی دوو موچەکە لەماوەی (۲۳)رۆژدا دەکاتە (۹۰۸)ملیار دینار .

ئەوەش بارونبێت لەرۆژی ٥/۳ ی ئەم مانگەوە نرخی نەوت دابەزیوە .کەوایە پێشتر لەمانگی دوو حکومەتی هەرێم رۆژانە (٤٦۰)هەزار بەرمیل نەوتی بەبۆری هەناردەکردووە، ئەگەر بە (٥۳) دۆلاریش فرۆشرابێت کەحکومتی عێراقی زۆر لەونرخە زیاتر فرۆشتویەتی ئەوە پارەکەی زیاترە لە (۷٥۰)ملیار دینارە، هەر لەوکاتەشەوە بابەتی کرۆنا هاتوەتە گۆڕێ، کەوایە داهاتی ناوخۆ تائەوکات وەک خۆی بوە کەزیاترە لە (۱٥۰)ملیار دینار، خۆئەگەر بەقسەی براگەورەشتان بێت ئەوە داهاتەکە دوقات بوەتەوە واتە (۳۰۰)ملیار دینارە .

ئەوجا بەپێیی وتەی خۆتان کەدەڵێن (۳)موچەمان وەرگرتووە لەبەغداوە ئەو هەموو داهاتەی نەوتوو ناوخوشی لەگەڵبێت دەبوایە ئێوە ئێستا هیچ نەبێت سێ موچەتان بدایەتە فەرمانبەران لەم ساڵدا.

ئێستا ئێوە ئاگادارن و ئێمەش رویدەم لەفەرمانبەران دەکەین و لێیان دەپرسین ( ئەرێ ئەرک نەبێت ئیوە چەن موچەی ئەمساڵتان وەرگرتووە ؟).

دەی کەوایی لێهات بابارتان قورستر بکەم ئەوەش بڵێم کەحکومەتی عێراق بری (۳)ملیار دیناری ناردوو بۆهەرێم بۆ روبەروبونەوەی کرۆنا، جاپێم بڵێن ئەویش کراوەتە (بەیتول مال)ەوە ؟

هیچ کات بیرم ناچێت رەوانشاد جارێک وتی "ئێوە لەڕیگاکە بەردەوامبن ،بەڵام هەندێک کەس لەڕێگا لادەدەن ".

هاوڵاتیانی ئازیز لاتان رونبێت لەهەرکوێ زوڵم هەبێت ئێمە دژی دەوەستین و ئەوەشی دەچێتە ژێر چەترو پەروایی زاڵم (فلیس منا ).

 

غالب محەمەد عەلی

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved