ڕاگەیەندراوێك لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمەوە

 

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەزگاکانی حکومەتی ڕاسپرادووە ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیەکانی نقومبوونی بەلەمەکەی نێوان تورکیا و یۆنان بکەن.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وته‌بێژی حكوومه‌تی هەرێم: 

 

لە چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مێك له‌ نێوان تورکیا و یۆنان، بەداخەوە ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ قوربانی، كه هه‌ندێك هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدابوو.

رێزدار مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوێنێ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، وێرای ده‌ربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد کە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەك بکەن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان.

 

جوتیار عادل

گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

٢٠٢٠/١/١٦

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved