ئامر لیوایەك: رۆژنامەنوسانی كوردستان هاوكاری داعش دەكەن

 

 

 سەنتەری میترۆ ئیدانەی هەڵسوكەوتی هێزەكانی پۆلیسی ئیتحادی دەكات بەرامبەر تیمی كەناڵی K24، رایدەگەیەنێت هەڵسوكەوتی بەشێك لەوهێزانە لەناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دوژمنكارانەیەو دەبێت بوەستێت.

 

كاتژمێر ١١ی بەیانی رۆژی هەینی ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠، لە گوندی زەنقەری سەر بەناحیەی داقوق (٤٠ كم باشوری كەركوك)، مەفرەزەیەكی پۆلیسی ئیتحادی تیمێكی كەناڵی (كوردستان 24) یان دەستگیركرد كە پێكهاتبوون لە (هێمن دەلۆیی پەیامنێر و نەوزاد محمد وێنەگر).

 

مەفرەزەكە لە شەقامێكی دەرەوەی گوندەكە، تیمەكەیان رادەستی سێ ئۆتۆمبیلی تری پۆلیس كرد، بە رەتڵێكی سەربازی تیمەكەیان بردە، لیوای ٢٠ی فرقەی ٥ی پۆلیسی ئیتحادی نزیك گوندی زەنقەرە.

 

هێمن دەلۆیی بە میترۆی وت " وەك ئەوەی تیرۆریستیان دەسبەسەركردبێت ئاوا مامەڵەیان لە تەكمان كرد، رائدێك پێی وتم بۆتان نییە بێنە ئەم ناوچەیە ئێوە یاساشكێنیتان كردووە"

 

گوندی(زەنقەر) سەر بە قەزای داقوقە، زۆرینەی دانیشتوانی كاكەیین، لەپاش كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، هێزەكانی(داعش) چالاكبوون، هێرش دەكەنە سەر دانیشتوانی گوندەكە، دەغل و دانیان دەسوتێنن، هێرش دەكەنە سەر پۆلیسی ئیتحادی، دەستناپارێزن لە خەڵكی مەدەنی و سەربازی.

 

هێمن باسیلەوەكرد لەكاتی گەیشتنیان بۆ ناو بارەگای (لیوای ٢٠) دوو جار لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە خراپترینیان ئەو لێكۆڵینەوە بووە كە لە لایەن ئامری لیواكە ( كەریم حسیب فازل ئەلشمەری) لەگەڵیان كراوە، كە پڕ بووە لە سوكایەتی و ناوزراندنی سەركردە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەگە.

 

ووتی" ئامر لیواكە بە توڕەیی پێی وتین داعش دێت چالاكی دەكات و ئێوەش چالاكییەكەی دەگوازنەوە واتە ئەتوانم بە پێی مادەی ٤ ی تیرۆر مامەڵەتان لەگەڵ بكەم" هەروەها وتیشی " ئێوە هاوكاری داعش ئەكەن خۆتان دەغڵەكانتان دەسوتێنن تا بڵێن ناوچەكە نائارامە".

 

لەكاتی لێكۆڵینەوەكە ئامر لیواكە بەتیمەكەی وتوە دەبێت هەر ئێستا راستەوخۆ بكەن، خۆتان بە درۆ بخەنەوەو ئاماژە بە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسی داقوق بكەن كە ئەوەی سوتاوە پوشو پەڵاش بووە نەك دەغڵی گوندەكە.

 

پاش ئەوەی لە چەندین لاوە پەیوەندی بە ئامر لیواكەوە كراوە بۆ ئازاد كردنی تیمەكە، پاش ئەوەی بەڵێنامەیەكیان پێ پڕدەكەنەوە كە ئیتر نەگەڕێنەوە ناوچەكە، ئازاد دەكرێن.

 

سەنتەری میترۆ ئیدانەی هەڵسوكەوتی هێزەكانی پۆلیسی ئیتحادی دەكات بەرامبەر تیمی كەناڵی K24، رایدەگەیەنێت هەڵسوكەوتی ئەو هێزانە لەناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دوژمنكارانەیەو دەبێت بوەستێت.

 

سەنتەری میترۆ داوا لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ئیتحادی دەكات، لێكۆڵینە لەو روداوە بكات، كە هەرەشەن بۆ سەر ئازادی رۆژنامەنوسی و ئاشتی و پێكەوە ژیان.

 

سەنتەری میترۆ داوا لە نوێنەرانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق دەكات بەدواداچوون بكەن بۆ فەرمانەكانی دەسەڵاتی عەسكەری لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هێزی فیدڕاڵی، كە ناهێڵن رۆژنامەنووسان بچنە ئەو ناوچانەی چالاكانە پرۆسەی تەعریبی تێدا ئەنجام دەدەرێت، وەك دوژمن مامەڵە لەگەڵ میدیاكاران دەكرێت.

 

لە بارەی مبترۆوە:

 

سەنتەری میترۆ لە ئابی ٢٠٠٩ بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی IWPR ی ئەمریكیدامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.

 

میترۆ بە پێی یاسای رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١١ دامەزراوەو مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.

 

لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، پاڵپشتی كردوە. بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ژوار پرۆژە بە هاوكاری وەزراەتی دەرەوەی ئەمریكا، رێكخراوەكانی IMSی دەنیماركی و Intenews ،

 

بۆ زانیاری:

 

07701528887 بۆ عەربی

 

07700004147 بۆ كوردی

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved