| ||
|
||
سووتاندنی دانه‌وێڵه‌ی جووتیاران له عیراق و سوریا
بورهان شێخ ڕەئوف
ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ و له وه‌رزی دروێنه‌ی ده‌غڵودان له عیراق و سوریا روویدا به‌م فراوانییه‌ی ئێستای، باوه‌ڕ ناكه‌م له مێژووی كۆن و نوێی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا روویدابێت. ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌مانی پێشوو و كۆنی فیوداڵی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی له كێشه‌ی نێوان ئاغا و جووتیار یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێڵه‌كی له نێوان خێڵه‌كاندا وه‌كو تۆڵه سه‌ندنه‌وه له دژی یه‌كتری په‌نایان بۆ سووتاندنی پووش و پاوه‌ن و دانه‌وێڵه‌ی یه‌كتر بردبێت، ئه‌وه‌ش له لایه‌ن خه‌ڵكی ترسنۆك و بێبارهوه کراوه، ته‌نانه‌ت له ناو خێڵهكانیشدا ئه‌و كاره به كاری كه‌سانی ترسنۆك و بێ‌توانا و قێزه‌ون ناوبراوه.
راستییه‌كه‌ی سه‌ره‌تا ویستم ئه‌م وتاره ته‌نها به شاڵاو و په‌لامار بۆ سه‌ر جووتیارانی كورد له عه‌فرینه‌وه تا خانه‌قین ناوبنێم، به‌ڵام كاتێك سێرچم كرد و به‌دوای هه‌واڵه‌كاندا گه‌ڕام، بۆم ده‌ركه‌وت نه‌ك جووتیاری كورد، به‌ڵكو شته‌كه فراوانتره‌و سنووری كوردستانی بڕیوه تا ناوه‌ڕاست و باشووری عیراقیش. بۆیه ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاته به پیلانی عه‌ره‌به هاورده‌كانی سه‌رده‌می پێشووی عیراقمان زانیبێت، ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یە كه سووتانی به‌رهه‌می ساڵێكی جووتیارانه و تاكه سه‌رچاوه‌ی داهات و پارووی ده‌می مناڵه‌كانیان بێت، جگه له پیسكردنی ژینگه و سووتاندنی به كۆمه‌ڵی هه‌زاران جۆر زینده‌وه‌ر و ئاژه‌ڵی كێوی كه تاوانێكه كه‌س ناتوانێت پاكانه‌ی بۆ بكات، به هه‌موو پێوه‌ره‌كان و یاسا و رێسا و ئایینه‌كانیش ئه‌وا ئێستا گومان بۆ زۆر فاكتی تر ده‌چێت و پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی ورد و گشتگیر هه‌یه بۆ هه‌موو پاڵنه‌ر و كاره‌كته‌ره‌كانی له ئاستی بڵنددا له عیراق، به تایبه‌تی كه حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراو هه‌یه و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت هه‌ر له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه تاوه‌كو سهرۆكایهتییەکان به سه‌دان راوێژكار و به حكومه‌ت و سوپا و داموده‌زگای هه‌واڵگرییه‌وه كه بودجه‌ی زه‌به‌لاحیان بۆ ته‌رخانكراوه.
ئه‌گه‌ر له‌و سوریا كاوله‌ی دوای شه‌ڕ و ماڵوێرانی بێت و هه‌ر به‌شه‌ی به‌ده‌ست وڵاتێك و میلیشیایهكهوه بێت، ئه‌وا عیراق ئێستا له دۆخێكی تردایه و سه‌رمه‌ستی دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانن له شه‌ڕی داعش و كۆنترۆڵی ته‌واوی ناوچه جێناكۆكه‌كانی ماده‌ی ١٤٠ ی ده‌ستووری عیراقیشیان كردووه و ئه‌ركی پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان له ئه‌ستۆی هێزه‌كانی سوپای عیراق و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و حه‌شدی شه‌عبی دایه. ئه‌وه‌ی روویدا لە سووتانی هه‌زاران دۆنم زه‌وی چێنراوی جووتیاران له‌م دوو وڵاته (عیراق و سوریا و به‌تایبه‌تی تریش ناوچه كوردنشینه‌كانی)، كاره‌ساتی سروشتی نه‌بووه تاوه‌كو به بێده‌نگی به‌ڕێبكرێت و ته‌نها داخ و په‌ژاره‌ی بۆ بخورێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی روویداوه به به‌رنامه و به رێكخراوی و به مه‌به‌ست کراوه، كه ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ی جیاجیای بۆ بكرێت:
١/ ئه‌وه‌ی سووتاندنی به‌رهه‌می ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌ڕۆن كه عه‌ره‌به هاوردهكانن كه پێش پڕۆسه‌ی ئازادیی عیراق به بڕیاری مەجلیس قیاده‌ی سه‌وره‌ی به‌عس زه‌وی جووتیاره كورده‌كانیان پێ‌درابوو، كه دوای پڕۆسه‌ی رووخانی سه‌دام رایانكرد و زه‌وییه‌كان گهڕێنرانەوە بۆ خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانی خۆیان، به‌ڵام ئێستا له دوای رووداوه‌كانی ١٦ ئۆكتۆبه‌رەوە و به پشتیوانی پارێزگاری داسه‌پاوی كه‌ركوك، ده‌خوازن زه‌وییه‌كان جارێكی تر داگیربكه‌نه‌وه. ٢/ ئه‌م كرده‌وانه ده‌چنه خانه‌ی كاری تێكده‌رانه و تیرۆریستییه‌وه، چونكه په‌یوه‌ندی به ئاسایشی خۆراكی ئه‌م دوو وڵاته‌وه هه‌یه، له كاتێكدا ئه‌مساڵ ساڵێكی پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ت و باراناوی بوو كه ساڵانێكی درێژبوو باران به‌م شێوه نهباریوە و به‌شێكی زۆری كشتوكاڵیش له‌م وڵاتانه‌دا پشت به بارانی سروشتی ده‌به‌ستێت، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرا به‌شی پێویستی خۆراكی ناوخۆیی هاووڵاتیان به‌رهه‌م بێت و پێویست به هاورده‌كردنی گه‌نم له ده‌ره‌وه نه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش زیان به وڵاتانی تر ده‌گه‌یه‌نێت كه چاویان له بازاڕه‌كانی عیراقه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان.
٣/ ئه‌م تاوان و كاره‌ساتانه ناكرێت چاویان له ئاستدا دابخرێت و به كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامده‌ری نه‌ناسراو له‌لایه‌ن حكومه‌ت و داموده‌زگاکانییه‌وه دابپۆشرێت، چونكه ده‌توانرێت و ده‌كرێت بكه‌ره‌كه‌ی دیاری بكرێت، لەبەرئەوەی دیاره كێ زیانمه‌نده و كێ سوودمه‌نده و ناكرێت به كاری سودفه و رێكه‌وت ناوزه‌د بكرێت، به تایبه‌تی هه‌واڵه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌ره‌سته و پێداویستی ته‌كنۆلۆجی پێویست ده‌ستی به سه‌رداگیراوه، كه به‌كاریانهێناوه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه مه‌زنه. ٤/ هه‌موو ئه‌وانه و رۆڵی میلیشیا و ناكۆكی تائیفی و ئتنیكیش له‌و هۆكارانه‌ن كه ده‌كرێت كاریگه‌رییان هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه.
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved
|
||