بومەلەرزەیەكی بەهێز كوردستانی گرتەوە

 

سایتێكی چاودێریی بومەلەرزە دەڵێت، سەنتەری بومەلەرزەكەی ئێوارەی یەكشەممە لە نزیك هەڵەبجە بوە و پلەكەشی ٧،٢ پلە بوە بە پێوەری رێختەر.

سایتی (USGS) كە تایبەتە بە چاودێریكردنی بومەلەرزە لە جیهاندا، بڵاویكردەوە، ئێوارەی رۆژی یەكشەممە ١٢/١١/٢٠١٧ بومەلەرزەیەك لە سور سنوری عیراق و ئێران بە دوری ٣٣ كم لە سەنتەری شاری هەڵەبجە رویداوە.

 

بەگویرە کەشناسوبومەلەرزەی سلێمانی بمە شیوەیە بووە:

 

کاتژمیری ٨،٣٥ بەگووڕی ٤،٥ پلە بوە بە پێوەری رێختەر

کاتژمێری ٩،١٨ بە گوڕی ٧،٢ پلە بوە بە پێوەری رێختەر

کاتژمێر ٩،٢٨ بە گوری ٤،٦ پلە بوە بە پێوەری رێختەر

 

سایتەكە دەڵێت، بومەلەرزەكە بە گوڕی ٧،٢ پلە بوە بە پێوەری رێختەر.

بەپێی زانیارییەكان، بومەلەرزەكە لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان و چەند ناوچەیەكی عیراقیش کویت و تورکیا هەستی پێكراوە.

هاوكات دارا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: كه‌ ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم و عیراق و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا و باكوری كوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌ به‌ پله‌ی جیاواز بوه‌و له‌ سلێمانی به‌ پله‌ی ٤،٥ ی رێكخته‌ر بوه‌.

دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ سلێمانی‌ راگه‌یاند: ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی ئه‌مشه‌و روویدا گوڕه‌كه‌ی ٤،٥ بووه‌ به‌ پله‌ی‌ رێخته‌ر كه‌ دیاره‌ پله‌كه‌ی‌ به‌هێز بووه‌ و له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ ده‌وروبه‌ری‌ پارێزگای‌ كرماشانی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانی‌ داوه‌ و پاشان دانیشتوانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و قه‌زای‌ شاره‌زووریش هه‌ستیان پێكردووه‌.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، كەمێك لەمەوبەر بومەلەرزەیەكی بەهێز تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوەو لەچەند ناوچەیەكیش زیانی بەباڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان گەیاندووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات بەمەبەستی پاراستنی گیانیان و و ئارامی و ئاسایشی شاری سلێمانی لەشوێنی ئارامدا بمێننەوەو قەرەباڵغی دروست نەكەن بە مەبەستی ئەگەری هەر ڕوداوێكی تری نەخوازراو.

 

بەگوێرە هەوالەکان ژمارەیەکی  زۆر هاووڵاتی برایندار بوون وە  چەند کەسێك بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەست داوە. وە زیانی مادی زۆری لێکەوتۆتەوە

بەگوێرەی هەواڵەکان باری نایاسای لەهەندێ شوێن راگەیەنراوە

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved