| ||
|
||
ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەندرا
ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماری گیان لە دەستداواون و بریندارانی بوومەلەرزەی شەوی ڕابردوو لە پارێزگای کرماشان بۆ نزیکەی دوو هەزار کەس بەرزبووەوە و سێ ڕۆژیش ماتەمینی گشتی لەو پارێزگایە ڕاگەیەندرا.
بەپێ هەواڵە کان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە (کرماشان)بوومه‌له‌رزه‌یێک به گۆڕی ٧،٣ ڕیخته‌ر شه‌وی ڕابردوو کاتژمێر ٢١،٤٨ خوله‌ک به‌شی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی هه‌ژاند. ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌که ئه‌زگه‌له‌ی کرماشان بوو و به درێژایی ٤٥،٩ و پانتایی ٣٤،٨ و له قووڵاییی ١١ کیلۆمه‌تریی زه‌وی ڕووی دا. شیاوی ئاماژه‌یه؛ دوو بوومه‌له‌رزه‌ی دیکه به گۆڕی ٤،٦ و ٤ ڕیخته‌ر ناوچه‌ی کرماشانی هه‌ژانده‌وه و ڕه‌وتی فریاکه‌وتن و خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ری پزیشکی له شه‌وی ڕابردووه‌وه له سه‌رپێڵ زه‌هاو، قه‌سری شیرین و ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا به دژواری ئه‌نجام ده‌بێت. چەند خولەکێک پێش ئێستا پزیشکی دادی کرماشان ڕایگەیاند، کە هەتاکو ئێستا ٢٠٧ کەس لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا گیانیان لە دەستداوە و ١٧٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕاگەیەندراوە، کە تا ئێستا لە سەر پێڵ زەهاو ١٤٢ تەرم، لە ئیسلام ئابادی غەرب ٢٢ تەرم، سەلاس و باوەجانی ١٥ تەرم، کەرەندی غەرب ١٤ تەرم و قەسری شیرین ١٤ تەرم دۆزراونەتەوە کە کۆی هەموویان دەکاتە ٢٠٧ تەرم.
پارێزگاری کرماشان وتی، بەهۆی ئەوەی بوومەلەزرەکە قوربانی زۆری لێکەتووەتەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لەو پۆارێزگایە ڕادەگەیەندرێت.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||