بەیاننامەی لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیەوە

 

 

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی ئیدانەی دەستگیركردن و رێگریكردن لە خۆپیشاندانەكانی دهۆك دەكات وداوای ئازادكردنی خۆپیشاندەرەكان دەكات.

 

 

بەیاننامەی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی

 

مامۆستایانی سەربەرز

هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانان

 

ئەمڕۆ مامۆستایان و هاوڵاتیانی خاوەن هەڵوێستی پارێزگای دهۆك، مەردانەو بوێرانە هەڵوێستی خۆیان دژی ستەم و بێ موچەیی دەربڕی و خۆپیشاندانێكی مەدەنیان ڕێكخست، بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتدارانی هەرێم زۆر نابەرپرسانە و بەشێوازی دەسەڵاتە سەركوتكەرەكان وەڵامیان دانەوە و ژمارەیەكی زۆری مامۆستا و چالاكوانیان دەستگیركرد، ئەمە لە كاتێكدایە كە خەڵك و مامۆستایان لە خراپترین دۆخی ئابوریدان .

 

بۆیە ئێمە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەتوندی ئیدانەی ئەم ڕەفتارانە دەكەین كە دووبارەكردنەوەی ڕەفتاری دەزگاكانی بەعسی ڕووخاوە، كە بەداخەوە دیارە نەبوەتە وانەیەك بۆ ئەم دەسەڵاتەش

 

لێڕەوە داوای دەستبەجێ ئازادكردنی دەستگیركراوانی خاوەن هەڵوێستی مەردانەی پارێزگای دهۆك دەكەین ، پێویستە دەسەڵاتداران لە جیاتی دەستگیركردن و سەركوتكردن هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكان بدەن ، چونكە دواجار ئەوە دەسەڵاتەستەمكارەكانن لەناو دەچن نەوەكو خەڵك

 

لە كۆتایدا دەڵێین خۆشبەختانە ناڕەزایی گەشتۆتە گشت كونجێكی ئەم هەرێمە و ئەمەش نیشانەی قۆناغێكی نوێی نارەزاییەتیە و كۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ستەمكاریە

 

ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی

١٦-٥-٢٠٢٠

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved