بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

 

 

 

د.سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆناچەندداواکاریەکی ئارستەی هووڵاتیان کردوە

 

داوا کاریەکان بریتین لە :

 

١- ڕاگرتنی هەموو بۆنە (زانستی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئاینی و خێزانی) یەکان وەک:

٭ کۆنفرانس و سیمپۆزیۆمی زانستی.

٭ کۆنفرانس و کۆبونەوەی حزبی وفکری.

٭ خولەکانی فێربون.

٭ خۆپیشاندان و گردبونەوە.

٭ پرسەو ماتەمینی.

٭ ئاهەنگ گێران.

٭ ئەرکەئاینیەکان بەشێوەی کۆمەڵ.

 

٢- دانانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی سەردان  کردن و رۆتین لە دامودەزگا حکومیەکان کە قەرەباڵغی کەم بکرێتەوە، بەمەبەستی  پاراستنی گیانی هاونیشتیمانیان.

 

٣- داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین، سەردانی شوێنە قەرەباڵغەکان نەکەن لەکاتی زۆر پێویستدا نەبێت، بەتایبەتی ناوبازارە قەرەباڵغەکان.

 

٤- داوا  لەهەموو داموو دەزگاکانی کەرتی تایبەت دەکەین، کاربکەن بۆ رێکخستنی سەردانکەران بەشێوەیەک قەرەباڵغی دروست نەبێت، لەشوێنی چاوەروانی یان کارکردنیان، بەشێوەیەک دوری نێوان دوو کەس یەک مەتر کەمتر نەبێت

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved