مەسعودبارزانی پەیامێك بڵاو دەکاتەوە

 

بەهۆی موشەك باران کردنی  بارەگاکانی هەردوو حیزب لە کۆیە ،بارزانی پەیامێك بڵاو دەکاتەوە.

 

دەقی پەیامەکەی بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 

بە پەلاماری مووشەكی و بوردومانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر بارەگاکانی هەردوو حیزبی دیموكرات لە شاری كۆیە زۆر نیگەران و خەمبارم بە تایبەت كە زیانێكی زۆری گیانی و ماددی بەجێهێشتووە. لە كاتێكدا كە ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەم، سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری شەهیدانی ئەو پەلامارە دەكەم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.

 

داوا لە هەموو لایەكیش دەكەم كە هەرێمی كوردستان نەكرێتە گۆڕەپانی ململانێ چونكە خودی هەرێم كێشە و تەحەددیات و هەڕەشەی گەورەی لەبەردەمە. بە پێویستیشی دەزانم ئەوە بە گشت لایەك ڕابگەیێنم كە كێشەی گەلی كورد بە توندوتیژی و كوشتن و بوردومان چارەسەر ناكرێت و ڕێگە و شێوازی ئاشتیانە باشترین چارەسەرە بۆ هەموو كێشەكان.

 

مەسعوود بارزانی

 

٨ی٩ی٢٠١٨

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved