| ||
|
||
ئەو هونەرمەندەی دەنگ و چەكەكەی لەخزمەتی كوردستاندا بوو
له ١ ئایاری ساڵی ٢٠٠٦ دا ئازاد خانه‌قینی بۆ دواجار له سلێمانی چاوه‌كانی لێكنا و به‌ره‌و كاروانی نه‌مران به‌ڕێكه‌وت.
ئازاد وه‌هاب عه‌بدولڕه‌حمان ناسراو به‌ئازاد خانه‌قینی، ساڵی ١٩٥٨له‌گه‌ڕه‌كی پاڵاوتگه‌ی ئه‌ڵوه‌ند له‌خانه‌قین له‌دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌قوتابخانه‌ی ئه‌ڵوه‌ند ته‌واوكردووه.
له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندنی كوردی له‌ناوه‌ندیی ١١ی ئازار قۆناغیی ناوه‌ندیی ته‌واو كردووه، ئاماده‌یی كشتوكاڵی له‌قه‌زای خاڵس-ی پارێزگای دیاله ته‌واوكردووه.
سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٩٧١ , كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ تیمێكی مۆسیقادا وه‌ك كۆرس به‌شداریی له ئاهه‌نگێكی گۆرانی وتندا كرد كه كرێكارانی كۆمپانیای نه‌وتی خانه‌قین به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی جیهانی یه‌كی ئایاره‌وه سازیان كردبوو .
له‌ساڵی ١٩٧٩ له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كیدا به‌شدار بوو له دامه‌زراندنی تیپی مۆسیقای خانه‌قین . دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه كاسێتێك گۆرانی تۆمار كرد ئه‌ندامانی تیپه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگا ی ئه‌منه‌وه گیران و داوایان لێكرا چیتر گۆرانی به‌زمانی كوردی تۆمار نه‌كه‌ن .
ساڵی ١٩٨٠ بووه به‌پێشمه‌رگه له‌خڕی ناوزه‌نگ، له‌ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی به‌شداری زۆر بۆنه و ئاهه‌نگی كردووه به‌سروودی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری تیپی مۆسیقای شه‌هید كارزان بووه له‌شاخ، یه‌كه‌مین به‌رهه‌می سروودی نیشتمانیی له‌گه‌ل تیپی شه‌هید كارزان تۆماركردووه، له‌وانه: ده‌با فاشییه‌كان بزانن، ئه‌ی كوردینه، كه‌ڵكی قه‌یوان.
هه‌رووه‌ها به‌هاوكاریی له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند شوان كابان هه‌ردوو سروودی ( لێره ناڕۆم، ئاسووده‌بن)ی تۆماركردووه، هه‌ر له‌وكاته‌شدا چه‌ندین گۆرانی فۆلكلۆری ناوچه‌ی كرماشان-ی تۆماركردووه و بۆته ئه‌ندامی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان- كۆمیته‌ی شاخ.
پاش ئه‌نفال چۆته ئێران و درێژه‌ی به‌كاری پێشمه‌رگایه‌تی داوه، یه‌كێك بووه له هه‌ڵسوڕاوانی پێكهێنانی یه‌كه‌م فیستیڤاڵی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌قز، له ساڵی ١٩٨٩ دا به‌شداربوو له فێستیڤاڵی هه‌ڵه‌بجه له‌شاری سه‌قز و به‌رهه‌می تازه‌ی پێشكه‌ش كرد .
له‌سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیدا به‌رهه‌مه‌كانی ڕۆڵێكی كارایان هه‌بوو له بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی خۆڕاگری و به‌رگریدا له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تردا , توانی هونه‌ر و بخاته خزمه‌تی مه‌سه‌له‌ی خه‌بات و شۆرشه‌وه . هونه‌ری داوه،له‌ساڵی ١٩٩١ به‌دواوه چه‌ندین به‌رهه‌می دیار و نازازه‌ی تۆماركردووه، له‌وانه: بڕۆبڕۆ، ئه‌ی شه‌هید .. و هتد) ساڵی ١٩٩٣ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس په‌یمان عێزه‌دین چۆته ژیانی هاوسه‌رییه‌وه و خاوه‌نی دووكچه به‌ناوه‌كانی (رازبار و زنه).
له كۆتایی ساڵی ١٩٩٢ وه تا ساڵی ١٩٩٦ لێپرسراوی به‌شی به‌رنامه هه‌مه‌جۆره‌كان بوو له ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی كوردستان له سلێمانی .
له ساڵی ١٩٩٧ دا یه‌كه‌م كونسێرتی خۆی له‌سلێمانی به‌ناوی ( دیمانه‌ی عاشقان ) ساز كرد , هه‌ر هه‌مان ساڵ دامه‌زراندنی پرۆژه‌ی ئه‌رشیفی شۆرشی پێشنیار كرد و به‌پشتیوانی خاتوو هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د توانی ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بكات .
له‌مكاره‌شدا هه‌زاران دیكۆمێنتی گرنگی ده‌رباره‌ی ڕاگه‌یاندن و دادگاكان و نه‌خۆشخانه‌كان و بێته‌له‌كان و چالاكییه هونه‌ریه‌كان و بڵاوكراوه‌كان و چالاكی و وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كۆكرده‌وه وهه‌مووی به‌تازه‌ترین رێ‌و شوێنی زانستی له‌ناو كۆمپیوته‌ردا پاراست .
ساڵه‌كانی ١٩٩٩ و ٢٠٠٠ دووساڵی به‌بڕشتی ته‌مه‌نین , له ساڵی ١٩٩٩ دا هۆنراوه‌ی "وه‌رزه ئاڵه‌كانی عه‌ده‌م " ی جه‌مال غه‌مباری كرد به به‌رهه‌مێكی هونه‌ری و چه‌ندین گۆرانی دیكه‌شه تۆمار كرد ..
له ساڵی ٢٠٠٠ یشدا به‌شێكی ئه‌و دیكۆمێنتانه‌ی تایبه‌ت به مێژووی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان بوون , له دوو توێی كتێبێكی ٢٠٠ لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره مام ناوه‌نجیدا به ناونیشانی "مادێنا : مێژوو و بیبلۆگرافیای راگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ١٩٧٥-١٩٩١ " بڵاوكرده‌وه .
له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ - ٢٠٠٦ دا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان بوو له چوارتا .
ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری گروپ موزیكی ( هۆره) بوو ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات , كرایه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ده‌زگای شه‌هیدان .
له ١ ئایاری ساڵی ٢٠٠٦ دا بۆ دواجار له سلێمانی له‌نه‌خۆشخانه‌ی بوژاندنه‌وه‌ی دڵ چاوه‌كانی لێكنا و به‌ره‌و كاروانی نه‌مران به‌ڕێكه‌وت.
PUKmedia ئا/ كاوان ئه‌حمه‌د حمه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||