ئه‌سپرین
به‌كارهێنانی حه‌ب و ده‌رمان هه‌میشه بۆ نه‌خۆشیه‌كی دیاریكراوه‌و له‌كاتی دیاریكراویشدا به‌لاَم به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی حه‌پی ئه‌سپرین به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك و رۆژانه، مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته له پیاوان و ئافره‌تاندا كه‌م ده‌كاته‌وه، تۆڕی هه‌واڵی ABC رایگه‌یاندووه، توێژه‌ران توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر خواردنی حه‌پی ئه‌سپرین ئه‌نجامداوه، به‌پێی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه، خواردنی حه‌پی ئه‌سپرین له پیاواندا له 32%ی مه‌ترسیه‌كانی نه‌خۆشی دڵ و له 17% ی مه‌ترسی نه‌خۆشیه‌كانی جه‌ڵته‌ی مێشك له ئافره‌تاندا كه‌م ده‌كاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه، سه‌رۆكی توێژینه‌وه‌كه دكتۆر (تیم جۆنسۆن) باس له‌وه‌ده‌كات كه پیاوانی
سه‌روو 45 ساڵ و ئافره‌تانی سه‌روو 55 ساڵ ئه‌وه‌یه، له كاتی به‌یانیان حه‌پێكی ئه‌سپرین بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك به دووربن.
هه‌روه‌ها جۆنسۆن ئاماژه‌ی به‌وه داوه خواردنی حه‌پێكی ئه‌سپرینی 81 میلیگرامی رۆژانه له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته ده‌مانپارێزێت.
|