| ||
|
||
عاشقانی جوانی
عهدهسهكهی چاوم هی جوانییه، نه‌ك چاوكزیی.
هه‌رچه‌نده نرخی كاڵاكانو بابه‌ته‌كانی خۆڕازاندنه‌وه گرانه‌و پاره‌یه‌كی زۆری تێده‌چێت، بەڵام كچان وه‌ك خوویه‌كی رۆژانه‌یان لێكردووه. شۆخان به‌كری ته‌مه‌ن 17 ساڵ، هێشتا خوێندكاری پێنجی ئاماده‌ییه‌و ماكیاژكردنیش بۆ خوێندنگا قه‌ده‌غه‌یه، بەڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر حه‌زی لێیه، مه‌یكئه‌پ (پاوده‌ری پێست)ێكی كه‌م دهكاتو له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت "ئێمه‌ش گهنجینو حه‌زمان لێیه جوان بین، باوه‌ڕ بكه له‌پاره‌ی ده‌فته‌رو كتێب زیاتر ئه‌ده‌م به ماكیاژ، چونكه جۆره باشه‌كانی نرخیان گرانه. هه‌رچه‌نده له‌به‌ر رێگریی مامۆستاكان ته‌نها پاوده‌رێكی كاڵ ئه‌كه‌م، به‌ڵام هه‌موو دوو مانگ جارێك عه‌ده‌سه ئه‌كڕم به 35 هه‌زارو (به‌پێكه‌نینه‌وه) به مامۆستاكه‌م ئه‌ڵێم هی چاوكزییه، بەڵام خۆی سفره‌و ته‌نها بۆ جوانییه".
به‌شی زۆری كهمالیاتفرۆشهكان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژنان زۆرترین پاره ده‌ده‌نه بابه‌تی جوانكاریی، كه زۆر پێویست نین، به‌تایبه‌ت كاتێك وه‌سفی بكه‌یت به‌وه‌ی جۆرێكی زۆر باشه‌و تازه‌یه. هه‌ردی محه‌مه‌د، كه خاوه‌نی دوكانێكی ماكیاژی گه‌وره‌یه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه رۆژانه زیاتر له 200 دۆلاری ده‌ست دهكهوێتو به‌پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت "كچان كاتێك دێن بۆ شت‌كڕین، ئه‌گه‌ر پێیان بكرێت حه‌ز ده‌كه‌ن جانتای پاره‌كه‌ت لا جێبهێڵن، به‌مه‌رجێك چوار سوراوی جوان‌و دوو شامپۆی باشیان بده‌یتێ. هه‌رچه‌نده من شتی خراپ‌و به‌سه‌رچوو بهموشتهرییهكانم نافرۆشم، به‌ڵام به‌ڕاستی شتی باشیش نه‌ماوه، یان راستتره بڵێم، ئه‌گه‌ر ئێمه شتی ماركه بهێنین، ئه‌وه ئه‌بێ دوكانه‌كانمان دابخه‌ین، چونكه نرخه‌كانیان زۆر گرانه‌و له‌كڕین نایه‌ن، بۆیه ئێمه ئه‌و شتانه ئه‌هێنین كه هه‌مان ماركه باشه‌كانی وه‌ك لۆریهڵو شانیلو گوجیو گۆڵدن رۆزی لێدراوه، بەڵام (والله)ی ده‌ستی كچانی پێئهبڕینو به ئه‌سڵ پێیان دهفرۆشینو هیچیان ئه‌سڵ نین".
كوڕان ئه‌قڵیان له چاویاندایه، ته‌نها جوانیی ئه‌بینن
هه‌رچه‌نده، زۆرێك له كچان خۆیان له‌و حه‌قیقه‌ته ده‌دزنه‌وه، كه بۆ كوڕان خۆیان جوان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ماركیز له رۆمانی (به‌یادی سۆزانییه غه‌مباره‌كانم)دا، زۆر جوان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه "مرۆڤ هه‌میشه بۆ ئه‌وی دی خۆی جوان ده‌كات"، به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ش به‌وه ده‌هێنێته‌وه، كه دوو هه‌فته پیاوه ته‌مه‌ن نه‌وه‌د ساڵه‌كه ته‌نانه‌ت دانیشی ناشواتو ریشیش ناتاشێت، چونكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نابینێت".. رێژنه‌ی ته‌مه‌ن 22 ساڵی خوێندكاری زانكۆ، پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه "كچان هه‌میشه بۆ كوڕان خۆیان جوان ده‌كه‌ن، كوڕان ئه‌قڵیان له چاویاندایه، هه‌میشه به‌دوای كچی جوان‌و رێكپۆشهوهن، ئیتر ئه‌گه‌ر ئه‌قڵیشی زۆر به‌تاڵ بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر مۆدێل بڕوات، خۆ ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێكیشی پێبێت، ئه‌وه هه‌ر مه‌پرسه، چه‌ند ره‌واجی ده‌بێت.
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||