| ||
|
||
ئاسایشی شاره‌زوور: سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كانی خۆپیشاندان ئازادكران
به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زورئەمڕۆ یەك شەممە برواری ٢٤/١٢/٢٠١٧ ڕایگه‌یاند كه شه‌وی ڕابردوو ،سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌وه وه‌ك میوان لای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بووه، ئازادكراون.
ده‌قی به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ئاسایشی شاره‌زوره‌وه.
بابه‌ت: ئازادكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له‌سه‌ر خۆپشاندانه‌كان میوانمان بوون
ئه‌مشه‌و به‌هه‌وڵی زۆری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاره‌زوور به‌ڕێز عەمید كەرەم و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دادوه‌ر و پارێزگاردا بڕیاریاندا كه سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك میوان لای بەڕێوه‌به‌رایه‌تیمان بوون ئازاد بكرێن و زۆر بەڕێزه‌وه نێردرانه‌وه ماڵی خۆیان.
سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه گوایه ره‌شبگیری كرابێت و ئه‌و ژماره زۆره‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌وترا گوایه ئاسایش گرتوونی راستبن.
ئیمه و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه له لای ئیمه میوان بوون به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌مان له‌سه‌ر شانه ئه‌ویش پاراستنی ئارامی و ناوبانگی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه وه‌ك پایته‌ختی ئاشی، هیوادارین به‌هه‌موولایه‌ك هه‌وڵی پاراستنی ئاشتی و ئارامی بده‌ین بۆ ناوچه‌كه‌مان تا ئه‌م دۆخه‌ش پێكه‌وه تیده‌په‌ڕێنین .
به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||