له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتان ئارامبن
توندوتیژی له منداڵی‌دا ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن كورتی
به‌رامبه‌ر به منداڵاكانتان توندوتیژ مه‌بن، چونكه ئه‌وه زیانی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌وان هه‌یه و به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی توندوتیژی له سه‌رده‌می منداڵی‌دا ده‌بێته هۆی كورتبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌ن.
ناوه‌ندی كۆنتروڵی نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌مریكا به‌پشتبه‌ستن به توێژینه‌وه‌یه‌كی خۆی، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش ته‌مه‌نی 18 ساڵی شه‌ش جار رووبه‌رووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه و له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا به شێوه‌یه‌كی خراپ ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ كراوه، زووتر له كه‌سانی ئاسایی ده‌مرن".
له‌وباره‌یه‌وه ده‌یڤید براوانی لێكۆڵه‌ری ناوه‌ندی كۆنتروڵی نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "هیوادارم ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه توندوتیژی دژی مندالاَن وه‌ك كێشه‌یه‌كی گشتی ته‌ندروستی بناسرێت و كه‌میش ببێته‌وه، زۆر گرنگه خه‌ڵك بزانن ده‌ركه‌وته‌كانی ئازاری رۆحی و جه‌سته‌یی هه‌تا كۆتایی ته‌مه‌نی مرۆڤ گاریكه‌ری ده‌بێت".
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر كراوه له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا شه‌ش جار رووبه‌رووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه و له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا كۆچی دواییان كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه كه‌متر رووبه‌رووی توندوتیژی بوونه‌ته‌وه هه‌تا ته‌مه‌نی 79 ساڵی ژیاون.
|