| ||
|
||
راگەیەندراوێک لە ئارام شێخ محەمەدەوە
ئارام شێخ محەمەد، لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە داخستنی کەناڵی (NRT) و دەستگیرکردنی چالاکوانان و خۆپیشاندەران، رایده‌گه‌یه‌نێت : له‌شه‌وی رابردوه‌وه له‌گه‌ڵ هەمو لایەنەكان له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌په‌یوه‌ندیداین و له‌ته‌واوی پێشێلكارییه‌كانی دژ به‌خه‌ڵكی كوردستان ئاگاداریان كردونه‌ته‌وه‌و به‌ڵێنیان پێداون هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌و دۆخه.
راگه‌یه‌ندراوێك له جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق-ەوە ده‌مكوتكردنی دامه‌زراوه‌ی میدیایی نالیا و ده‌ستگیركردنی شاسوار عبدولواحید و ده‌یان چالاكی مه‌ده‌نی و خه‌ڵكانی ناڕازی، ئه‌ڵقه‌یه‌كی تره له‌و زنجیره تاوان و ده‌ستدرێژیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌یكاته سه‌رئازادی وتن و هه‌مو ئه‌و ده‌نگه جیاوازانه‌ی وه‌ك ئه‌و بیرناكه‌نه‌وه و ره‌خنه‌ی جدیان هه‌یه له‌و ناو عه‌داله‌تی و وێرانكارییه‌ی به‌ناو حوكمڕانیی و ئیداره‌دانه‌وه بۆ ئه‌م گه‌له به‌دبه‌خته‌یان خوڵقاندوه. به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌مو ئه‌و ده‌ستدرێژیانه ده‌كه‌ین و پیویسته ده‌سه‌ڵاتداران كۆتایی به‌و ره‌شبگیرییه بهێنن كه له‌شه‌وی رابردوەوە ده‌ستیان داوه‌تێ و شاسوار عه‌بدولواحید و هه‌مو ئه‌و چالاكانه ئازادبكه‌ن كه ده‌ستگیریان كردون و سانسۆری سه‌ر په‌خشی دامه‌زراوه‌ی میدیای نالیاش كۆتایی پێبهێنن. ده‌مه‌وێت هه‌مو لایه‌ك دڵنیابكه‌مه‌وه كه له‌شه‌وی رابردوه‌وه له‌گه‌ڵ هەمو لایەنەكان له‌ناوه‌وە و ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌په‌یوه‌ندیداین و له‌ته‌واوی پێشێلكارییه‌كانی دژ به‌خه‌ڵكی كوردستان ئاگادارمان كردونه‌ته‌وه و به‌ڵێنیان پێداوین هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌و دۆخه. له‌كاتێكدا به‌رپرسیارێتی ته‌واوی ئه‌و دۆخه هه‌ر له‌هۆكاری دروستبونی ناڕه‌زاییه‌تیه‌كانی خه‌ڵكه‌وه تاده‌گاته ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ژیان و ئازادی هاوڵاتیانی كوردستان له ئه‌ستۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێباكەدایه، هەروەک داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه م رێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵكانێك داوا ره‌واكانیان به‌لاڕێدا به‌رێت.
ئارام شێخ محه‌مه‌د ٢٠/١٢/٢٠١٧
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||