| ||
|
||
ئارام شێخ محه‌مه‌د هۆشداری دەدات بە لایەنە کوردیەکان لە دۆخی کەرکوك
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شەممە له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند: هه‌مو هه‌وڵه‌كانمان به‌و ئاراسته‌یه دۆخه‌كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هێوربكرێته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی ئێمه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ خستنه به‌رنامه‌ی كاره‌وه ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا. په‌یامی خۆم ئاراسته‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه به هه‌مو پێكهاته‌كانه‌وه، كه پێویسته په‌یوه‌ندییان به‌رده‌وام بێت به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی دۆزینه‌وه‌ی كێشه‌كان و چالاككردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه.
پێویسته پێكهاته‌ی كورد له‌ناو ئه‌نجومه‌ن كه زۆرینه‌یه له‌ناو ئه‌نجومه‌ن، ئه‌و ئینتیباعه پیشان بدات مافی پێكهاته‌كانی تر جێبه‌جێ ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه ئه‌و ناوچانه پێویستییان به سه‌قامگیریه و هه‌نگاو به‌ره‌و هێوركردنه‌وه‌ی ژیانی هاوڵاتیان بدات.
پێویسته هێزه سیاسییه كوردییه‌كان دوربكه‌ونه‌وه له موباله‌غه‌كردن و موزایه‌ده كردن و شڵه‌ژاندنی دۆخه‌كه، ئیتر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی ته‌حه‌مولی موزایه‌ده‌یان نه‌ماوه.
كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی دیاریكراو كه دور له كه‌ركوك دانیشتون و له‌ناو موعانات و ده‌رده‌سه‌ری خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌دا نین، له رێگه‌ی قسه‌ی گڕاویه‌وه ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی ناوچه جێناكۆكه‌كان بكه‌نه سوته‌مه‌نی و قوربانی ئه‌جێندای سیاسی. تا هه‌فته‌ی داهاتو كه دوا مۆڵه‌ته، چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك له‌ناو یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بدۆزرێته‌وه‌و هێزه سیاسییه‌كان بكه‌ونه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر، چونكه ئه‌و بابه‌ته ته‌نها به ده‌نگدان له‌ناو ئه‌نجومه‌ن چاره‌سه‌ر ناكرێت.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||