| ||
|
||
ئارام شێخ محه‌مه‌د نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی عه‌بادی ده‌كات
ئارام شێخ محەمەد، لەبارەی دۆخی خورماتو و ناوچە کێشەلەسەرەکانەوە نامەیەک ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و نیگەرانیی لە دۆخی قەزاکە پێدەگەیەنێت کە بارودۆخی دوزخورماتو وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ دابینكردنی دڵنیایی تا ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێن و ماڵ و حاڵی خۆیان.
دەقی نامەکە: به‌رێز د. حه‌یده‌رعه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان پاش رێز و سڵاو..
هه‌روه‌ك به‌رێزتان ئاگادارن له‌دوای روداوه‌كانی (١٦)ی مانگی رابردو، پاشه‌كشێی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و چونەناوەوەی سوپای عێراق بۆ ئه‌و ناوچانه به‌تایبه‌ت قه‌زای دوزخورماتو، به‌داخه‌وه به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانی دوزخورماتو به‌تایبه‌ت كوردنشینانی شارۆچكه‌كه ئاواره‌بون، له‌ئه‌نجامی كاردانه‌وه‌ی نابه‌رپرسانه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ندێكیش، زه‌ره‌رو زیان به‌ماڵ و سامانی به‌شێك هاوڵاتیان له‌وناچه‌یه كه‌وت، هه‌ڵبه‌ته بۆ جێگاكانی تریش كه‌م و زۆر ئه‌م حاڵه‌ته نه‌خوازراوه رویداوه‌و، به‌داخێكی زۆریشه‌وه روداوی نه‌خوازراوی كوشتن و رفاندن رویداوه‌و ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌لای خه‌ڵكی ئاواره دروستكردوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌شه له‌سه‌ر ئارامی دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه به‌عه‌ره‌ب و توركمانیشه‌وه. به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین و هێزه ئه‌منیه‌كان له‌و ناوچه‌یه ته‌نها له‌پێناوی گێڕانه‌وه ئارامی و ئاشایش بۆ هاوڵاتیانی ناوچه‌كه و گه‌ڕان به‌دوای بێ سه‌روشوێن و لێقه‌وماوان بوه و ناكرێ سوپاسی هاوكارییه‌كانیان نه‌كه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه تائێستا بارودۆخی شارۆچكه‌ی دوزخورماتو وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌یه‌ك نیه بۆ دابینكردنی دڵنیایی تا ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێن و ماڵ و حاڵی خۆیان و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه له‌نێوان پێكهاته ره‌سه‌ن و لێقه‌وماو و خێرله‌خۆنه‌دیوه‌كانی ئه‌م ناوچانه‌دا. هه‌روه‌ك چۆن له‌ڕۆژانی ئاواره‌یی و لێقه‌وماوی له‌مێژوی هاوبه‌شی ئه‌م پێكهاتانه‌دا چه‌ندین جار نان و ماڵیان وه‌ك برا به‌شكردوه، له‌م روانگه‌یه‌وه، داوا له‌به‌رێزتان ده‌كه‌ن په‌له‌بكه‌ن له ره‌وانه‌كردنی هێزی تایبه‌تی سوپای عێراقی بۆ دوزخورماتو تاكۆنترۆڵی ئاسایشی قه‌زاكه بكه‌ن و به‌هاوكاری هێزه چه‌كداره‌كان و پۆلیس دڵنیایی و ئارامی بگێڕنه‌وه بۆ ئه‌م شارۆچكه لێقه‌وماوه، تا ئاواره‌كان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌و ژیان ئاسایی بێته‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیش بوین له‌گه‌ڵ سه‌ركرده باڵاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وانیش ئه‌م پێشنیازه‌یان لاپه‌سه‌نده و چه‌ند جاریش داوامانكردوه جێبه‌جێبكرێت. هێشتنه‌وه‌ی بارودۆخی دوزخورماتو به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا له‌خزمه‌تی هیچ كه‌سێكدا نییه، هاوڵاتیانی كوردی ئه‌و ناوچانه وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی دیکەی پارێزگاكانی عێراق چاوه‌ڕوانیان له‌ئێوه هه‌یه به‌سیفه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌هانایانه‌وه بچی و ئاوڕیان لێبده‌یته‌وه و كۆتایی به‌نه‌هامه‌تیه‌كانیان بێ و ئاشته‌وایی و پێكه‌وه‌ژیان له‌دوزخورماتو جارێكی تر دروستبێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزدا ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق ٢/١١/٢٠١٧
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||