| ||
|
||
راگه‌یه‌ندراوێكی به‌په‌له له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هه‌وڵه ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی ئه‌مشه‌و له‌چه‌ند شوێنێكی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
دیاره ئه‌مشه‌و له چه‌ند شوێنێك له هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی ئاژاوه‌گێڕی و توندوتیژی ڕوویداوه كه بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی هاووڵاتیان. داوا له هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس ده‌كه‌ین كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ كرده‌وه‌یه‌كی نه‌خوازراو ڕووبدات و ڕێگری له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر باره‌گا حزبییه‌كان و ناوه‌نده حكوومی و سیاسییه‌كان بكه‌ن. وا دیاره ده‌ستێكی ئاژاوه‌گێڕ هه‌یه ده‌یه‌وێت ئاژاوه‌گێڕی و توندوتیژی بكات كه به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین و هۆشداریش ده‌ده‌ین هه‌ر كه‌سێك ئاژاوه‌گێڕی و توندتیژی ئه‌نجام بدات، به توندی سزای یاسایی ده‌درێت. هه‌روه‌ها داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان و هێمنی بپارێزن، هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كیش له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا بكه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
٢٩/١٠/٢٠١٧ |
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||