| ||
|
||
ڕاگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگەیاند ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان،
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه... ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات بۆ دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌مان كاتدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ ده‌كات كه ره‌شنوسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠١٨ په‌سه‌ند نه‌كات كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه به‌بێ به‌شداریپێكردنی هه‌رێمی كوردستان ئاماده كراوه. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی به‌ڕێز عه‌بادی ده‌كات بۆ دابینكردنی شایسته‌ی داراییی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان ده‌كاته (١٢٤٩٤٨١) مووچه‌خۆر و مانگانه‌ش ده‌كاته بڕی (هه‌شت سه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت ملیار و پێنج سه‌د ملیۆن دینار) له‌سه‌ر بنه‌مای تۆماری فیعلیی بایۆمه‌تری بۆ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك له خواره‌وه ڕوونكراوه‌ته‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ییی خۆیشی ده‌رده‌بڕێت بۆ به‌رده‌ستخستنی ورده‌كاریی ئه‌و زانیارییانه:
١٠٨ ملیار دینار بۆ مووچه‌ی ٢٤٤٦٥٦ خانه‌نشین. ٣٨،٥ ملیار دینار بۆ مووچه‌ی ٩٦٠٥٣ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان. ٣٠ ملیار دینار بۆ مووچه‌ی ١٥٩٠٠٠ كه‌مئه‌ندامان و سوودمه‌ندانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی. ٤٥٥ ملیار دینار بۆ مووچه‌ی ٤٨٣٣٠٧ فه‌رمانبه‌ران (به پۆلیسیشه‌وه). ٢٦٦ ملیار دینار بۆ مووچه‌ی ٢٦٦٤٦٥ پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایش.
له هه‌مان كاتدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵ ده‌كات كه ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عیراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠١٨ په‌سه‌ند نه‌كات كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌تی فیدراڵییه‌وه به‌بێ به‌شداریپێكردنی هه‌رێمی كوردستان ئاماده كراوه، له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
١. بۆ یه‌كه‌م جار له دوای ساڵی ٢٠٠٣ه‌وه، له ڕه‌شنووسی یاساكه‌دا ده‌سته‌واژه‌ی ده‌ستووریی (هه‌رێمی كوردستان - عێراق) لابراوه و له بری ئه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی (پارێزگاكانی سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان) به‌كار هێنراوه، ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه‌كی دیاری بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١١٧) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١٢١)ی ده‌ستووره كه دانی به هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا ناوه وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵی و مافی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری به هه‌رێمی كوردستان داوه، نه‌ك وه‌ك پارێزگا.
٢. كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار له دوای ساڵی ٢٠٠٥ه‌وه له ڕێژه‌ی (١٧%) بۆ ڕێژه‌ی (١٢،٦%)، ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه له بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (١٢١)ی ده‌ستوور كه پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌تی فیدراڵ پشكێكی دادپه‌روه‌رانه له داهاته فیدراڵییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان بكات به ڕه‌چاوكردنی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا له عیراق سه‌رژمێری سه‌رتاسه‌ری نه‌كراوه، به ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێم به (١٧%)ی دانیشتوانی عیراق دیاری كراوه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ساڵانه ئه‌م ڕێژه‌یه له یاساكانی بودجه‌ی عیراقدا جێگیر كراوه، هه‌رچه‌نده هیچ ساڵێك هه‌رێمی كوردستان به فیعلی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، به‌هۆی زیادبوونی به‌رچاوی ساڵانه‌ی خه‌رجییه‌كانی سیادی به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌رێم ڕۆڵی له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و خه‌رجییانه‌دا هه‌بێت، یان پشكی وه‌رگرتبێت. بۆیه كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان هیچ بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری نییه و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه هاوبه‌شه ئه‌نجام دراوه.
٣. به‌خشینی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆ به پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌ی فیدرالیداو مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پارێزگا نه‌ك وه‌ك هه‌رێم، پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١١٧) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (١٢١)ی ده‌ستووره و مامه‌ڵه‌كردنی هه‌رێمی كوردستانه وه‌ك هه‌ر پارێزگایه‌كی تری عیراق نه‌ك وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵیی دانپێدانراو به‌پێی ده‌ستووری عیراق، سه‌رپێچییه له ده‌ستوور.
٤. بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی (١٢٦) له ده‌ستوور، ڕێگه نادات ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته فیدرالییه‌كانه‌وه، كه‌م بكرێنه‌وه یان سنووردار بكرێن، ته‌نانه‌ت ده‌ستوور ڕێگریشی كردووه له هه‌ر هه‌موارێكی ده‌ستووری كه ببێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
٥. وێڕای دووباره‌بوونه‌وه‌ی كه‌موكورتییه‌كانی ساڵانی پێشوو له ڕه‌شنووسی یاسای بودجه‌ی فیدالی ساڵی ٢٠١٨، ئێستا ئه‌م خاڵه جه‌وهه‌رییه ناده‌ستووریانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش زیادیان كردووه.
له‌به‌ر ڕۆشناییی ئه‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی سه‌ره‌وه، به تایبه‌تییش به‌ڕێز عه‌بادی به به‌رده‌وامی له وته‌كانیدا ئاماژه به سه‌روه‌ریی ده‌ستووری عیراق و زیاننه‌گه‌یاندن به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ ده‌كه‌ین بواری دانوستان بڕه‌خسێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی داڕشتنه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی یاسای بودجه‌ی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و دابینكردنی پشكی دادپه‌روه‌رانه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ١/١١/٢٠١٧
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||