| ||
|
||
ڕاگەیەنراوێك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران:
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ له كۆنفرانسى ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا، له به‌روارى ٧/١١/٢٠١٧ چه‌ند بابه‌تێكى په‌یوه‌ست به هه‌رێمى كوردستانى خسته‌ڕوو. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى ئه‌وه‌ى دووپاتیده‌كاته‌وه كه خوازیاره دوور له وه‌ڵام و وه‌ڵامكاریى میدیایى، له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات، به‌پێویستى زانى وه‌ڵامى چه‌ند لایه‌نێك له وته‌كانى بداته‌وه:
١- سه‌باره‌ت به دابینكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆارنى هه‌رێمى كوردستان جارێكى دیكه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى پێشوازى له‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌ى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادى ده‌كاته‌وه بۆ دابینكردنى بودجه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدراڵه‌وه.
٢- به‌ڕێز عه‌بادى به‌گومانه‌وه باسى له ژماره‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان كرد، دووپاتىده‌كه‌ینه‌وه كه ئاماده‌ین ته‌واوى داتا‌و زانیاریه‌كانى پشتبه‌ستوو به تۆمارى سیسته‌مى بایۆمه‌ترى بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بخه‌ینه‌روو بۆ لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ندى حكومه‌تى فیدراڵى بۆ وردبینكردن.
٣- داوا له به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فیدراڵ پێیداوه، پێداچوونه‌وه‌ى پێویست به خشته‌ى تایبه‌ت به ته‌رخانكراوه‌كان بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بكات كه ته‌نها بڕى (٣٣٤) ملیار دینار مانگانه بۆ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكراوه، له‌كاتێكدا بڕى پاره‌ى پێویست بۆ مووچه‌ى یه‌ك مانگى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته (٦٩٧) ملیار‌و (٥٠٠) ملیۆن دینار، واته به جیاوازیى (٥٦٣) ملیار‌و (٥٠٠) ملیۆن دینار.
٤- سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه، هیچ بڕه پاره‌یه‌كى دیاریكراو له خشته‌كانى هاوپێچى ڕه‌شنووسى بودجه‌ى فیدراڵى نه‌هاتووه، به‌ڵكو به ده‌قێكى ناڕوون ڕێژه‌یه‌ك له ته‌رخانكراوه‌كانى هێزى وشكانیى وه‌زاره‌تى به‌رگرى بۆ ته‌رخانكراوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌مان ده‌كرد ستایشى ڕۆڵ و قوربانییه‌كانى پێشمه‌رگه بكات كه شانبه‌شانى هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراق ڕوبه‌ڕووى تیرۆر بوونه‌وه‌و به گه‌واهیى خودى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى دژى تیرۆر پێشمه‌رگه ڕۆڵى كاریگه‌رى له شكستپێهێنانى تیرۆردا هه‌بووهو هه‌یه.
٥- ده‌رباره‌ى به‌ڕێوه‌بردنى كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و گومانانه‌ى كه به‌ڕێز حه‌یدر عه‌بادى خستوونیه‌ته‌ڕوو سه‌باره‌ت به شه‌فافیه‌ت له به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتدا، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى ٢٠١٦ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ باشترین دوو كۆمپانیاى وردبینیى جیهانى واژۆكردووه بۆ وردبینییه‌كى سه‌ربه‌خۆی ته‌واوى داهات و خه‌رجى و پرسه‌كانى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌تاى ده‌سپێكردنى چالاكیى نه‌وت و گازه‌وه له هه‌رێمى كوردستان، پڕۆسه‌ى وردبینییه‌كه زۆر به باشى ده‌ڕوات و به‌رده‌وامیش ده‌بێت. حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه ڕاپۆرته‌كانى ئه‌م وردبینییه بۆ هاووڵاتیان و حكوومه‌تى فیدراڵ ئاشكرا بكات.
٦- سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان به حكومه‌تى فیدراڵ، دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م پرۆسه‌یه پێویسته له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا ئه‌نجامبدرێت و گه‌ره‌نتیى شایسته داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش بكرێت له به‌رامبه‌ر كۆمپانیا جیهانییه‌كانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى له چوارچێوه‌ى یاسادا واژۆ كراون، كه له مادده‌ى یه‌كه‌مى ڕه‌شنووسى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى ٢٠١٨ هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندكراوه به هه‌نارده‌كردنى (٢٥٠) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ته‌رخانكراوێك هه‌بێت بۆ شایسته‌ى داراییى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌كاتێكدا زیاتر له (١٦) تریلیۆن دینار بۆ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ته‌رخانكراوه.
٧- به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى به گومانه‌وه پرسیار ده‌كات ئاخۆ پاره‌ى فرۆشى (٥٥٠) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى مانگى ئۆكتۆتۆبه‌رى ٢٠١٧ چى لێهاتووه؟! له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، ناڕاستیى ئه‌و زانیارییانه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، داهاتى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و مانگه‌ش بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى ئابى ٢٠١٧ خه‌رجكراوه.
٨- سه‌باره‌ت به بڕیارى به‌ڕێزیان بۆ دابینكردنى نه‌وتى خاو بۆ پاڵاوگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌م ده‌سپێشخه‌رییه ده‌كه‌ین، به‌ڵام تائێستا پاڵاوگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نه‌وتى خاویان له حكومه‌تى فیدراڵییه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه.
٩- سه‌باره‌ت به به‌رگریكردنى به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى له كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكى هه‌رێمى كوردستان له بودجه‌ى فیداڵى بۆ ١٢،٦%، جگه له‌وه‌ى مایه‌ى نیگه‌رانیى هه‌رێمى كوردستانه، هیچ بنه‌مایه‌كى ده‌ستووریشى نییه، چونكه تا ئێستا سه‌رژمێریى دانیشتووان نه‌كراوه. ده‌ستنیشانكردنى ڕێژه‌ى ١٧% به ڕێككه‌وتنى هه‌ردوو حكوومه‌ت بووه، هه‌رچه‌نده هیچ ساڵێك هه‌رێمى كوردستان به كرده‌یى ڕێژه‌ى ١٧%ى وه‌رنه‌گرتووه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ساڵانه‌ى خه‌رجییه سیادییه‌كان كه هه‌رێمى كوردستان لێى بێبه‌ش بووه، ئه‌مه وێڕاى زیادبوونى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان به ڕێژى ٣٠% به‌هۆى له‌خۆگرتنى زیاتر له (١،٥) ملیۆن ئاواره‌ى پارێزگاكانى عێراق و په‌نابه‌رانى سووریا كه له هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كانى (ته‌ندروستى، په‌روه‌ده‌یى، ئاسایش، كاره‌با، ئاوى پاك و نیشته‌جێبوون) سوودمه‌ند بوون، وێڕاى سنووردارى و خراپیى بارى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ٨/١١/٢٠١٧
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||