| ||
|
||
ڕاگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکیەتیەوە
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لە سەر ئەم بارودۆخەی ئێستای کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
له دوو رۆژی رابردوودا چه‌ند گرووپێكی ئاژاوه‌گیڕ له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان، به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه په‌لاماری شوێنه گشتییه‌كان و دامه‌زراوه حكومی و حزبییه‌كان و په‌لاماری ماڵی ھاووڵاتیان و دوكاندارو بازاڕی خه‌ڵكیشیان داوه. به‌سووتاندن و تێكدان و ته‌نانه‌ت به‌شڕه‌خۆریش، ره‌وشێكی ناله‌بارو دژواریان له‌ناو شاره‌كاندا دروستكردووه، دیمه‌نێكی شێواویان له‌سه‌ر ژیانی ئاسایی خه‌ڵك دروستكردووه‌و بوونه‌ته مه‌ترسیی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ھه‌رێمی كوردستانیش.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كاتێكدا پابه‌ندبوونی خۆمان به پره‌نسیپه‌كانی ئازادیی و دیموكراسی و مافی خۆپیشاندان و داخوازی ره‌وای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و خۆمان به‌پێشه‌نگی چه‌سپاندنی ئه‌و پره‌نسیپانه له یاسا‌و بنه‌ما سیاسییه‌كانی حزبه‌كه‌مان ده‌زانین، رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌م كرده‌وه‌و ره‌فتاره ناجۆرانه له تێكدان و سووتاندن و ئاژاوه‌گێڕیی به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی و ئازادیی راده‌ربڕین و خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و یاسایی ناگونجێت. ئێمه‌ش كه خۆمان به‌به‌رپرسیار ده‌زانین له به‌رامبه‌ر پاراستنی سه‌روماڵ و گیانی ھاووڵاتیان و موڵكی گشتی و ده‌زگا خزمه‌تگوزراییه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌كان به‌تایبه‌تی و خزمه‌تگوزاریی وێستگه‌كانی ئاو‌و كاره‌با له‌م بارودۆخه دژواره‌ی زستاندا له‌ژێر ھه‌ر ناونیشان و پاساوێكدا ئه‌م جۆره ره‌فتاره نادیموكرات و ناشارستانی و ئاژاوه‌گێڕییه قبوڵ ناكه‌ین، و به‌توندی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه. پێمانوایه داوای ره‌واو شه‌رعیی و دادپه‌روه‌رانه سه‌باره‌ت به مووچه‌و گوزه‌ران و ژیانی شایسته بۆ ھاووڵاتیان و تێكه‌ڵكردنی ئه‌مانه له‌گه‌ڵ كاروكرده‌وه‌ی ناڕه‌واو تێكده‌رانه‌و ئاژاوه‌گێڕانه و ره‌فتارێكی ترسنۆكانه‌یه و زیان به داخوازییه ره‌واكانی خۆپیشانده‌رانی ئاسایی ده‌گه‌یه‌نێت.
ھه‌روه‌ھا ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نین كه ھاندان و دنه‌دانی میدیا ئاراسته‌كراوه‌كان بۆ ئاژاوه‌گێڕیی به‌ناوی ئازادیی كاری میدیاییه‌وه ھه‌رگیز په‌سه‌ندكراو نییه. خوێنی ھه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ده‌كرێنه قوربانی به‌ھۆی ھاندانی نابه‌رپرسانه‌وه له ئه‌ستۆی ئه‌و كه‌ناڵانه‌و ئه‌وانه‌دایه كه به ئه‌جێندای ئاژاوه‌گێڕیی له‌پشتیانه‌وه‌ن.
داوامان له دادگا‌و ده‌زگا یاسایی و داموده‌زگا به‌رپرسه‌كانه كه به‌رپرسیارێتی وه‌زیفی و یاسایی و نیشتمانیی خۆیان به‌رامبه‌ر به ھاووڵاتیان و شار‌و شارۆچكه‌كان له ئه‌ستۆی خۆیان بگرن و ئیجرائاتی قانونی ره‌واو پێویست دژی ئاژاوه‌گێڕان و گرووپی پشتیانه‌وه بگرنه‌به‌ر. به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك داواشمان كردووه روو له حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه كه ھه‌موو ھه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ باشتركردنی گوزه‌ران و سیستمی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت به‌گشتی بخاته‌گه‌ڕ، به‌تایبه‌تیش ھی مامۆستایان و ھه‌روه‌ھا ھی پێشمه‌رگه‌و ھێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش كه پارێزه‌ری ئاشتی و پارێزه‌ری سه‌روماڵی ھاووڵاتیانن و دوو رۆژی رابردوو ئه‌ركی زۆریان بۆ پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تیی له‌ئه‌ستۆ بووه.
داوا له ھه‌ڤاڵان و تێكۆشه‌ران و جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی یه‌كێتیش ده‌كه‌ین كه خۆیان و كه‌سوكاریان ھه‌زاران ھه‌زار قوربانیان بۆ ئازادیی كوردستان داوه، وه‌ك ھه‌میشه داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی رێبازی نیشتمانی و دیموكراسی حزبه‌كه‌یان بن، كه ره‌وتی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌باته‌كه‌ی سه‌لماندوێتی ھه‌ر ئه‌وه له‌ته‌نگانه‌دا پارێزه‌ری دیموكراسی و ئازادی و مافی مه‌ده‌نی و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی خه‌ڵكی كوردستانه‌و حزبه‌كه‌تان و ئۆرگانه‌كانی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تر كه نیشانه‌ی فره‌ییه، بپارێزن. بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌ئاسووده‌یی و ئاسایش‌دا بژین و دیموكراسی و ئازادیییه‌كه‌یان پارێزراو بێت له‌ده‌ست ئه‌وانه‌ی سه‌لماندیان مانای دیموكراسی و ئازادی و فره‌یی نازانن. داواش له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین، كه دیمه‌نی دیموكراسیی كوردستان پێكدێنن، به‌رپرسانه سه‌نگه‌ری خۆیان له به‌ره‌ی پاراستنی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كوردستان پته‌وبكه‌ن و به‌شداربن له پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان له ھه‌ر ھه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاژاوه‌گێڕانه و تیرۆریستانی خۆ مه‌ڵاسده‌ر كه ئه‌جێندای دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه به‌به‌شداریی ھه‌موومان ھه‌لومه‌رجێكی له‌بارتر بۆ چوون به‌ره‌و ھه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی و پاك و بێگه‌رد فه‌راھه‌م ده‌كات، بۆ ھێنانه‌كایه‌ی حكومه‌تێكی نوێ كه له‌گه‌ڵ خواستی قۆناغێكی نوێی گه‌له‌كه‌مان و ھێزه سیاسییه‌كاندا بگونجێت كه حكومه‌تێكی دیموكرات و خزمه‌تگوزار بێت.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ١٩/١٢/٢٠١٧
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||