| ||
|
||
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد
ئه‌مڕۆ ٩-٥-٢٠٢٠ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا، له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وێرای به‌خێرهاتنی له وه‌زیره‌كانی، داوای لێ‌كردن كه به‌شێوه‌یه‌كی دڵسۆزانه بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیان كاربكه‌ن.
كازمی رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی گرنگه له كاره‌كانمان بیهێنینه دی له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته‌دا سه‌ركه‌وتنه، قه‌یرانه‌كان بكه‌ینه هه‌ل و مایه‌ی هیوا.
كازمی جه‌ختی كرده‌وه كه له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكومه‌ت ره‌خساندن و هێنانه‌پێشی هه‌لومه‌رجێكی له‌بارو ئارامه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها پاڵپشتی له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارده‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌وان له‌پێناو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌ردو دادپه‌روه‌رانه هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ی حكومه‌تن.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆشی له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی كاركردن و هه‌لومه‌رجی ئابووری ته‌ندروستی وڵات و ژماره‌یه‌ك پرسی دیكه كرد. له‌و كۆبوونه‌وەدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چه‌ند بڕیارێكیان دەرکرد
ده‌قی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران:
١- سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی سه‌رپشكن له خه‌رجكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان.
٢- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پێشووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ژماره(٩٧)ی ساڵی ٢٠٢٠سه‌باره‌ت به راگرتنی پاره‌ی مووچه‌و خه‌رجییه‌كان و رێگه‌دان به پرۆژه یاسای قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٠ و ناردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.
٣- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و رۆشنبیریی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری میوانخانه‌و هۆتێله‌كان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ژووره‌كان و دابینكردنی خواردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و له‌و هۆتێلانه كه‌ره‌نتین ده‌كرێن و له‌ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌بێت.
٤- داوا له‌په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ته‌واوكردنی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ناردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌یه‌كی ره‌سمیدا.
٥- پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی لۆجیستی و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو پێداویستییه‌كان بۆ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، دوای دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
٦- له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌و لایه‌نه نه‌به‌ستراوه‌كان به‌وه‌زاره‌ت، پێویسته كه له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌مه‌هانگی بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن، له‌پێناو ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ستافی پێویستییان بۆ دابین بكه‌ن.
٧- چاكسازی له یاسای حزبه‌كاندا بكرێت، هه‌لومه‌رجێكی یاسایی بۆ رێگه‌دان به‌كاركردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانیی و دیموكراسی رێكبخرێت و زامنی فره‌حزبی و گۆڕانكاری دیموكراتی بێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||