لەسه‌ر داکۆکی لەخۆپێشانده‌رانی كوردستان هێرشدەکرێتە سەر پەرلەمانتاری سویدی

Beskrivelse: http://www.awene.com/Wenekan_Awene/Amina433.gif

 

 رۆژی ١٢ ی ئەم مانگە لەشاری ستۆکهۆڵم کۆمیتە ی ڕۆژاوای کوردستان ساڵیادی راپەرینی قامشلۆی کردەوە ، ئامینە کاکە باوە کە کچە کوردێکی ڕۆژهەلاتی کوردستانە و ئەندامی پەرلەمانی سویدە ، بەوتەیەک بەشدای کرد به‌ڵام چەند هەوادارێکی پارتی فشاری بۆدەبەن لەکاتی وتەکەیدا کە نابێت داکۆکی لەخۆپیشادەرانی خەلکی کوردستانی باشور بکات.

لەلێدوانێکدا ئامینە کاکە باوە وتی لەگەرمەی وتاردانم بۆ ئامادەبوان کەنزیک ٦٠ کەسێک دەبون ، وتم سەردەمی کۆتایی سیستەمە دیکتاتۆریەکان لەرۆژهەلاتی ناوەراست دەستی پێ کردوەو پێویستە گەلان داخوازیەکانیان جێ بەجیبکرێت و ونمونەی میسرو تونسم هێنایەوە ئاماژەشم بەرەوایەتی و پشتگیری خۆم و حزبەکەشم بۆ خۆپیشاندەرانی بەردەرکی سەرا ( ئازادی ) هێنایەوە . بەلام بەداخەوە لەلایەن چەندکەسێکەوە بەهیرشی قسە پێ وتن لێم هەلسانە سەرپێی کەنابێت قسەی وابکەیت و دانیشە بەداخەوە من کەسیانم نەدەناسی.

کاکە باوە وتی بەهۆی ئەوەی لیژنەی ئامادەکار کە لەکوردەکانی رۆژاوا ( سوریا ) پێک هاتبون هیچ بەربەستیەکیان نەکرد . بۆیە منیش شوێنەکەم بەجێهیشت و لاشم ئاسایە وئەوانەی ئەو رەفتارەیان کرد ئاستی بیرکردنەوەیان هەر ئەوەندەیە بۆ رای جیاواز.
 
له‌مباره‌یه‌وه‌ قادر نادر کە یەکێک لە ئەندامانی گروپی ١٧شوباتە و چەندین کارو چالاکیان بۆ پشتگیری خۆپیشاندەرانی کوردستان ئەنجام داوە رایگه‌یاند: ئەم رەفتارە زۆر مەترسیدارە و ئێمە لێێ بێدەنگ نابێن بەتایبەتی لەولاتێکی وەک سوێد کەلوتکەی ولاتێکی دیموکراسیە هیچ بەهانەیەک قبول نیە ، بوار نەدرێت مرۆڤ داکۆکی لە مافی مرۆڤ و ئازادی رەوایەتی بۆخۆپیشاندەران بهینرێتەوە . ئەوانەی ئەو رەفتارەیان کردوە پرسیومانە ،بەشێکیان هەواداری پارتین ، کەتیایان داهەیە بەرپرسی بالای فیدراسیۆنی کۆمەلە کوردیەکانە وەک سەلام جەزیری .

قادرنادر وتیشی: ئەویەکێک لەوکەسانە بووە زۆر بەتوندی فشاری بۆ ئامینە کاکە باوە هێناوە ، لەکاتێکدا ئە وفیدراسیۆنە دەبێت خۆی یەکلا بکاتەوە ئایا سەربە پارتیە یان سەربەخۆن، چونکە بودجەیەکی خەیالی بەناوی ئێمەی کورد لەم ولاتە وەردەگرێت وەکەمترین کارو چالاکیشیان لەچاو چەندین ڕێکخراوی خۆبەخشی تر هەیە. ئەوا پەنا بۆ شیوازی توند وتیژی و ڕیگری لە رای ئازاد یش دەکەن .

 لەدریژەی لێداوانەکەیدا قادر نادروتی: لەکاتێکدا کاکە باوە دەیان یاداشت و کۆنفرانس و کەمپینی لەناو پەرلەمانتارانی سویدی بۆ بەرەو پێشبردنی کێشەی کورد ئەنجام داوە ، کەچی ئەو سەلام جەزیریە چەند سالێک لەمەوبەر لەگەل سەرۆکی فیدراسیۆنەکەی لەو رۆژەی چەندین گەنجی کورد هێلکە و تەماتە بارانی ئەردۆگانیان لەسەر تاوان بەرامبەر کوردان ئەنجامدا ، ئەو و شەرمین بوز ئەرسەلان کەسەرۆکی ئەو ڕێکخراوەیە لەگەل ڕێکخراوە نەژاد پەرستە تورکەکان چونە لای ئاردۆگان بۆ ئەوەی تەنیا تەوقەیەکیان لەگەل بکات .

ئاوێنە

Qadirzada.com © 2009. All rights reserved