| ||
|
||
ناوەڕۆکی کۆبونەوەی شاندی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا
سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبونەوە.
دەقی ناوەرۆکی کۆبونەوەکە:
شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كه به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیران و به یاوه‌ریى به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشتنه ئه‌ڵمانیا، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ١٨/١٢/٢٠١٧ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان به لێدوانێكى هاوبه‌شى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ڕێز زیگمار گابریێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ده‌ست پێكرد.
سه‌ره‌تا به‌ڕێز گابریێل به‌خێرهاتنی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه : له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكوومه‌تی عیراقی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان كارمان بۆ له‌ناوبردنی تیرۆرستانی داعش كردووه كه ببووه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان، به‌ڵام هیچ كه‌سێك له نزیكه‌وه ئاگاداری ئه‌وه نه‌بوو كه خه‌ڵكی عیراق و هه‌رێمی كوردستان چۆن چۆنی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆرستییه بوونه‌ته‌وه و به چ شێوه‌یه‌ك زیانیان به خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته گه‌یاند. له‌م دواییانه‌دا عیراق و هه‌رێمی كوردستان توانیان به‌سه‌ر ئه‌و ڕێكخراوه‌دا سه‌ركه‌ون و به‌م بۆنه‌یه‌وه سوپاسیان ده‌كه‌م. پێویسته دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش پلانمان هه‌بێت و نه‌هێڵین له‌و سه‌ركه‌وتنه كه‌م بكرێته‌وه و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی بۆ عیراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان پێویستن، دابینیان بكه‌ین.
پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عیراقی فیدراڵ ڕێكبخرێته‌وه. وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن هه‌رێمی كوردستان ڕیفراندۆمێكی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام دا و پێشبینیمان كرد چه‌ند ئه‌نجامێكی خراپی لێ بكه‌وێته‌وه، كه به‌و هۆیه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كان ئاڵۆز بوون. هیوادارم دیالۆگ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌ست پێبكات، هه‌روه‌ك خۆشیان داوای ده‌ستپێكردنی ئه‌م دیالۆگه ده‌كه‌ن و داوا له حكوومه‌تی عیراقیش ده‌كه‌ین ده‌ستپێشخه‌ریی دیالۆگ قبووڵ بكات، ئێمه‌ش پشتگیری له‌و دیالۆگه ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها پشتگیریی عیراقێكی یه‌كگرتوو و یه‌كپارچه ده‌كه‌ین و ئاماده‌ین هاوكارییان پێشكه‌ش بكه‌ین و تا ئێستاش له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه ملیارێك یۆرۆ بۆ ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه خه‌رج كراوه و ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌مه به‌ده‌وام بین، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌مانه‌وێت عیراقیش كێشه ناوخۆییه‌كانی به ڕێگه‌ی دیموكراسی و ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكات.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا گوتی : زۆر سوپاسی جه‌نابى زیگمار گابریێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەکەم بۆ بانگهێشتكردنی شاندی حكوومه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رلین، ئێمه هاتووین تاكو پێشهاتەکانی ناوچەکە بەگشتی و کێشەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بەتایبەتی، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەڵمانیا، تاوتوێ بكه‌ین. خۆشحاڵین بۆ دەرفەتى ئه‌م سەردانه.
سوپاسی گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا و هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعش دەکەین بۆ هاوکاری و پاڵپشتییان لە هەرێمی کوردستان و عیراق لە ساتە دژوارەکاندا، بەتایبەتى کاتی شەڕى داعش، بە ناردنی چەک و تەقەمەنی و تیمی ڕاوێژکاریی سەربازی بۆ پێشکەشکردنی مەشق و ڕاهێنان بە پێشمەرگە و چاره‌سه‌ركردنى برینداره‌كانیان له ئه‌ڵمانیا.
سوپاسیان ده‌كه‌ین بۆ ناردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەران و پێشکەشکردنی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ڕێگەی دامەزراوە پەیوەندارەکانی ئەڵمانیاوه، به‌تایبه‌تى كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌ڵمانى بۆ هاریكاریى نێوده‌وڵه‌تى (گیز)، كه ژماره‌یه‌كى زۆرى پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام داوه. سوپاسی ئەڵمانیا دەکەین بۆ پشتگیریی لە مافه ده‌ستوورییه‌كانى هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵی دیموکراتی دەستوورى. داوای پشتگیریی بەردەوامی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئەڵمانیا دەکەین بۆ هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی.
ده‌رباره‌ی قوربانییه‌كانی ده‌ستی تیرۆریش، نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند : زۆرترین قوربانیانى ده‌سـتى تیرۆرستانى داعش خوشــک و برا ئێزیدییەکان و کرستیانەکان بوون، کە بە شێوەیەکى زۆر دڕندانە کۆمەڵکوژ کران. کچان و ژنان بازرگانییان پێوە کرا. تا ئێستا نزیكه‌ى (٣٣٠٠) كه‌سمان ڕزگار كردووه، به‌ڵام هێشتاش نزیکەى (٣٢٠٠) كه‌سیان بێ سەروشوێنن. نە ئێمە و نە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى، ناتوانین بەرامبەر ئەم تاوانە گەورانە بێدەنگ بین.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا باسی له ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر كرد كه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و گوتی "وێڕاى هه‌موو قه‌یرانه سه‌خته‌كانى سێ ساڵى ڕابردوو، له ئه‌نجامى سیاسه‌ته‌كانى عێراق و شه‌ڕى داعش، به‌تایبه‌تى قه‌یرانى سه‌ختى دارایى، هه‌رێمى كوردستان دەرگاى بە ڕووى ئاوارە و پەنابەراندا دانەخست و بەگوێرەى تواناى خۆى، شوێنى حەوانەوە و پێداویستیى سەرەتایى بۆ دابین کردن كه ئێستا ژماره‌یان له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی ملیۆنێك و پێنجسه‌د هه‌زار كه‌سه. لێرەوه دیسان سوپاسى ئه‌ڵمانیا و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتى و ناوخۆییەکان دەکەم کە هاوکاریى حکوومەتى هەرێمیان کردووە بۆ کۆمەککردنى ئاوارە و پەنابەران".
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش، نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئێمه هاتووین دووپاتی هەڵوێستمان بکەینەوە بۆ چارەسەركردنی کێشەکان له‌گه‌ڵ بەغدا لە ڕێگەی گفتوگۆوه، لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا. پابه‌ندین به‌رامبه‌ر به عێراقێكی دیموکراتی فیدراڵی فره‌یى، كه ڕێز له ده‌ستووری وڵات بگرێت. ئێمە هیچ كێشه‌یه‌كه‌مان نییه به‌پێی ده‌ستووری عێراق له بابه‌تی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی له خاڵه سنوورییه‌كان و فڕۆکەخانەکان. ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌كی جددین بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان لەپێناو سەقامگیری و ئارامی له ناوچه‌كەدا. ئێمە ڕێز لە بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عێراق ده‌گرین. ئەگه‌ر بمانه‌وێت ئاسایش و سەقامگیری و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو گەلانی عێراق دابین بكرێت، ده‌بێت ئه‌م ده‌ستووره كه زۆرینەی گه‌لانی عێراق ده‌نگیان بۆ داوه، وەکو خۆی بە تەواوی جێبه‌جێ بكرێت.
له به‌رده‌وامیی لێدوانه‌كه‌یدا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، گوتی: چارەسەرکردنی کێشەکان بە بوونی ئیرادەی سیاسی و ئاماده‌ییى لایەنەکان دەکرێت، ئەم چارەسەرەش پێویستی بە ئیرادەیه‌کی بەهێزی نیشتیمانی هەیە بۆ دەستپێکردنی دیاڵۆگێکی گشتگیر و بنیاتنەر لەنێوان حکوومەتى فیدراڵی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا لەسەر بنەماى ده‌ستوور. پێویستە ئەم دیالۆگە لەسەر بنەمای پابه‌ندبوونی هەردوولا بەڕێوە بچێت. داوا لە ئەڵمانیای دۆست و هاوپەیمانمان دەکەین هاوکار بێت و ڕۆڵی زیاتر بگێڕێت بۆ لێکنزیککردنەوەی هه‌ردوولا.
له‌سه‌ر قۆناغی دوای داعش دوا و ئاشكرای كرد: سوپاس بۆ هەوڵ و قوربانیی هەموو لایەک لە تۆمارکردنی سەرکەوتن بەسەر تیرۆرستانی داعشدا لە ڕووی سەربازییه‌وه. ئێستا لە قۆناغی دوای داعشداین. دەبێت هەوڵەکان بەردەوام بن بۆ ئاوادەنکردنەوە و بەڕێوەبردن لەو ناوچانە. ده‌بێت کار بکەین بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری و گەڕانەوەی ئاوارەکان و یارمەتیدانیان کە ئێستا لە بارێکی زۆر قورسدان. بە ناوی گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه، سوپاسی حکوومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا دەکەین بۆ پەسەندکردنی بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی مەشق و ڕاهێنانەکانی هێزەکانی پێشمەرگە.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی : دووبارە سوپاسی جه‌نابی وەزیری دەرەوە دەکەم بۆ ئەو بانگهێشتە و هیوادارین لە میانەی سەردانەکەماندا دیدار و کۆبوونەوەی بەرهەمدارمان هەبێت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئه‌ڵمانیا. خۆشحاڵ دەبین لە ئایندەیەکی نزیکدا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان جارێكی دیكه پێشوازی لە به‌ڕێزتان بکەین.
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||