QADIRZADA.COM
| ||
|
||
مامۆستای مه‌قامی كوردی عه‌لی مه‌ردان
مامۆستا عه‌لی مه‌ردان ساڵی 1904 له شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه‌و له ماوه‌ی ژیانیدا گه‌لێ گۆران‌و مقامی ره‌سه‌نی تۆماركردووه، ئاوازی هه‌ندێك له گۆرانییه‌كانیشی هێنده به‌رزن ، به‌چه‌ند زمانێكی دی وتراونه‌ته‌وه. شاره‌زایی‌و كارامه‌یی مامۆستا عه‌لی مه‌ردان له هونه‌ری مه‌قام دا ئه‌وه‌نده ئاشكرایه كه مامۆستاكانی مه‌قامی عێراقی عه‌لی مه‌ردان به‌مامۆستاو رابه‌ری خۆیان ده‌زانن. مامۆستا "عه‌لی مه‌ردان" كوردێكی دڵسۆز و خاوه‌نی هه‌ستێكی پاكی كوردایه‌تی بوو. هه‌تا ڕۆژی كۆچكردنیشی، كه سوێندی بخواردایه، هه‌ر به كوردستان سوێندی ده‌خوارد. مامۆستای مۆسیقا‌و گۆرانی كوردی عه‌لی مه‌ردان رۆژی 24ی ته‌مموزی ساڵی 1981 له ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا كۆچیدوایی كرد‌و له شاری كه‌ركووك له گۆڕستانی "شێخ محێدین" به خاكی پیرۆزی كوردستان سپێردراوه. عه‌لی مه‌ردان سه‌باره‌ت به ژیانی تایبه‌تی خۆی له چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت:
"بۆ گۆزه‌رانی ژیانم، به‌پای په‌تی‌و سه‌ری كۆته‌وه، جوتیاری‌و شوانی‌و گاوانیم كردووه. له‌شاری به‌غداد بووم به هاوڕێی مورته‌زاخانی ئیسفه‌هانی‌و ئه‌سغه‌ری هه‌مه‌دانی‌و محه‌مه‌د سه‌عیدی سابڵاغی‌و زۆر شت له‌وانه‌وه فێربووم، چل شه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی یه‌كمان گرت‌و زۆر هونه‌رمه‌ندانه پێكه‌وه ژیاین." مامۆستا له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م مه‌قامم، مه‌قامی ئای ئای بوو، ئه‌وه‌ی له ساڵی 1939دا له ئێستگه‌ی كوردی به زمانی كوردی باجه‌ڵانی بۆم تۆمارکرا. مامۆستای گۆرانی مه‌قامی كوردی له ساڵی 1965دا له ئێستگه‌ی ڕادیۆی تاران‌و كرماشان‌دا چه‌ندین مه‌قام‌و گۆرانی تۆماركردووه. دوا گۆرانی عه‌لی مه‌ردان به‌سته‌یه‌ك بووه، ئه‌وه‌ی له ساڵی 1972دا له ئیستگه‌ی كوردی به‌غداد تۆماری كردووه.
|
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||