| ||
|
||
چه‌پی ئیسپانیا , ئه‌زمونێك بۆ هاوڕێیان
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
له ساڵی 1936 تا 1939, له نزیك 50 ولێته‌وه گه‌نجانی كۆمۆنیست و ماركسی و ئاناركیستی و ئازادیخواز سه‌فه‌ری شۆرشیان كرد و چووونه ئیسپانیا لیوا سوره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان پێك هێنا, ئێستا له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و هاوكارییه جیهانییه, چه‌پی ئیسپانیا بۆته ئیلهام بۆ لیواكانی دادپه‌روه‌ری و ئازادی له جیهاندا, نموونه رازیم(ده‌توانین به پۆڵه‌ندی) حیزبێكی ده‌سته خوشكی پۆدیمۆسه له پۆڵه‌ندا, ماوه‌ی رابردوو له كاتێك كۆنگره‌یان ده‌به‌ست, لاوه‌كان له سه‌ر كورسیه‌كانیان دابه‌زیبوونه سه‌ر زه‌وی بۆ گفتوگۆ گه‌رموگوڕه‌كانیان لاقیان له‌به‌رده‌م سه‌ركرده‌كانیان راكێشابوو به دیار لاپتۆپه‌كانیانه‌وه گرمۆڵه ببون, نموونه‌یه‌كی بالێی رۆمانسی سیاسیان نمایش ده‌كرد,ئه‌وان قودسیه‌تی نموونه‌ی بالێی سیاسیه‌كانیان تێك شكاند, نمونه‌یه‌كی سیاسی ساده‌ی پڕ له یه‌كسانی سیاسه‌تكردنیان به‌رهه‌م هێنا, حیزبی بێ وته بێژ‌و سه‌رۆك, خه‌رجكردنی بودجه‌ی حیزبه‌كه‌یان بۆ لێقه‌وماوان, داواكاری نابێت موچه‌ی په‌رله‌مانتار له 3 جاری لانی كه‌می كرێ زیاتر بێت, به‌شداری هه‌موو ئه‌ندامانی حیزب له گفتوگۆكانی كۆنگره له رێگای تۆڕه كۆمه‌لێیه‌تییه‌كان,.. .. .. , هه‌موو ئه‌مانه ئیلهامه‌كه‌ی له‌و كۆنگره حیزبییه گشتیانه‌وه هات كه له شه‌قامه پان و به‌رینه‌كانی مه‌دریدو به‌رشه‌لۆنه به به‌رچاوی خه‌ڵك و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ئه‌نجامدران. نازانم هیچ كوردێك به‌شداری لیوا سوره‌كانی ئیسپانیایان كردووه یان نا ؟, ئه‌و شانازییه پشكێكی به‌ر كورد و پێك هاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كه‌وێت یان نا؟, وه‌لێ ده‌كرێت ئه‌ورۆ به‌شداری له ده‌ستكه‌وته سیاسییه‌كانی چه‌پی ئیسپانی بكه‌ین له بواری خۆ رێكخستنی حیزبی و دیموكراسی راسته‌وخۆ له ناو حیزبه ده‌سته خوشكه‌كانی ئیسپانیا, كه نه‌وه‌ی به‌تالیۆنه سوره‌كانی دوێنێن. له سه‌روبه‌ندێكدا بیرنه‌ر سانده‌رز كاندیدی سۆسیالستخوای پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا داوای سنور دانان بۆ به‌خششه‌كان و گۆڕینی سسته‌می ده‌نگدان له ناو حیزبی دیموكرات ده‌كات به‌وه‌ی كۆتایی به ده‌نگدانی ده‌نگده‌رانی تایبه‌تی بالێ بێت كه ژماره‌یان نزیك 500 كه‌سه و 25%ی ده‌نگده‌ران پێك ده‌هێنن, له كاتێكدا كه‌س ئه‌وانی هه‌ڵنه‌بژاردووه‌و به‌شێوه‌ی بیروكراتیانه ره‌وتی ده‌نگدانه‌كان یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه, له لایه‌كی دیكه‌وه, ۆڵ ستریت به به‌خششه زۆر‌و زه‌به‌نه‌كانیان هه‌میشه رۆڵیان هه‌بووه له دیاریكردنی كورسی سه‌رۆك له ولێتدا, له لایه‌كی دیكه‌وه راپرسیه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه 71%ی هاوولێتیانی ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه نا دادپه‌روه‌ری هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ولێت له ریزی دوو پارته ده‌سه‌لێتداره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا, زۆرینه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كاندیدان راسته‌وخۆ هه‌ڵبژێردرێن, نه‌ك به‌م هه‌موو پرۆسه بیروكراتیه‌دا بڕوات, بۆیه ناكرێت ئه‌و پرسیاره دوباره بكه‌ینه‌وه كه سه‌رمایه‌داری و سسته‌مه‌كه‌ی ناتوانێت دیموكراسی بێت وه‌ك خۆی ئیدعا ده‌كات, بۆ ده‌بێت سه‌رۆك هه‌ر له‌م دوو پارته‌وه به نۆره هه‌ڵبژێردرێت؟, ئه‌مه ته‌واوی كایه‌ی دیموكراسیه‌تی بۆرژوازییه‌ت ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. لای خۆشمان ئه‌وانه‌ی ئیدعایان ده‌كرد, ته‌نها دوو خول خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك پارته‌كه‌یان كاندید ده‌كه‌ن و گوایه داهێنانیان كردووه له ژیانی حیزبی‌دا, كه له راستیدا زۆر له دواوه‌ن له دیموكراسیه‌تی حیزبی, ده‌یان ساڵه ژیانی حیزبی ئه‌م ته‌رزه‌ی له دیموكراسی ناوخۆیی حیزبی به‌جێ هێشتووه, كه‌چی له‌وه‌نده كه‌مه‌ش په‌شیمان بوونه‌وه, ئه‌نجامدانی كۆنفرانس و كۆنگره دوای 4 ساڵ به ده‌ستكه‌وت ده‌فرۆشنه‌وه, له كاتێك ئه‌مرۆ نه‌ك ئه‌ندامانی كۆنگره بگره سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پارت له ناو به‌شێك زۆر له پارته سیاسییه‌كان به‌شداری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی حیزبه كه‌ن و كۆنگره‌ی كراوه ئه‌نجامه ده‌ن, ئه‌وه ئه‌ركی چه‌په‌كانه نموونه‌یه‌كی بالێتر له دیموكراسی ناوخۆی حیزبی و كۆمه‌لێیه‌تی پێشكه‌ش بكات به مرۆڤایه‌تی, چونكه ته‌نها ئه‌وانن له گه‌ڵ دیموكراسیه‌تی راسته‌وخۆی سیاسی و ئابوریدان و خه‌بات بۆ دیموكراتیه‌كی راسته‌وخۆی كۆمه‌لێیه‌تی و سۆسیالستی ده‌كه‌ن, له‌م چوار چێوه‌یه‌دا ده‌بینین چه‌پی ئیسپانی نموونه‌یه‌كی بالێ له بوونی دیموكراسی راسته‌وخۆ له بڕیار و هه‌ڵبژاردنه ناوخۆیه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات. 5 ساڵ له‌مه‌وپێش له گۆڕه‌پانه‌كانی مه‌درید, گه‌نجان رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای دیموكراسیه‌تی راسته‌وخۆو دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی سه‌روه‌ت و سامانیان كرد, له شار‌و شارۆچكه‌كانیش به‌ره‌و روی ئه‌و پۆلیسانه بوونه‌وه كه ده‌یانه‌ویست هاوولێتیانی هه‌ژار له خانووه‌كان ده‌ربكه‌ن به‌هۆی نه‌دانی قستی خانووه‌كانیانه‌وه, ورده ورده له هه‌ناوی ئه‌م بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌وه بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی به‌رفراوان له دایك بوو. یه‌كێك له‌و گه‌نجانه له‌ناو ئه‌و له‌شكره گه‌نجه له دواییدا به‌رجه‌سته بوو , پێشكه‌شكارێكی ته‌له‌فزیۆنی لێ هاتوو و كادیرێكی قوتابی شیوعی و مامۆستای زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆ, هه‌موو كات بڵندگۆ به ملیه‌وه, شه‌قامه‌كانی ئیسپانیای به پێیه‌كانی ته‌ی ده‌كرد بۆ گه‌یاندنی بانگه‌وازه‌كه‌ی, به بێده‌نگی و به ساده‌یی بڵندگۆكه‌ی بۆ قسه‌كه‌رانی راده‌گرت تا په‌یامه‌كانی خۆیان بگه‌یه‌نن, ئیتر ئه‌وانه بێكارێك بونایه, یان سیاسیه‌كی دیار, جیاوازی ناكرد, ئه‌و گه‌نجه روح سوك و خۆنه‌ویسته ناوی بابلۆ ئیغلیسیاس بوو, دوایی 3 ساڵ بووه یه‌كێك له سه‌ركرده‌و ئه‌كته‌ره قسه رۆیشتووه‌كانی ئه‌و ولێته,ئه‌مرۆ سه‌ركردایه‌تی 2 حكومه‌تی ناوچه‌یی له شاره هه‌ره گه‌وره‌و پڕ حه‌شاماته‌كانی ولێته‌كه‌ی ئه‌ویش مه‌دریدی پایته‌خت و به‌رشه‌لۆنه‌یه ده‌كات و بێ ئۆكه‌ی ئه‌و حكومه‌تی ناوه‌ندیش پێك نایات.
چی كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان, له ژینگه‌یه‌كی شۆرشگێڕانه پڕ حه‌ماسیدا به به‌شداری سه‌ركرده‌ی پێشووی حیزبی شیوعی ئیسپانی خۆلیۆ ئه‌نگویته, بابلۆ ئیغلیساس هه‌رچه‌نده حیزبه‌كه‌ی 550% زیاتری ده‌نگه‌كه‌ی لیسته‌كه‌ی ئه‌وانی هێناوه‌ته‌وه, وه‌لێ به قورگی پڕ گریانه‌وه به‌ره‌و پیری ده‌چێت و له باوه‌شی ده‌گرێت, چه‌پڵه به دوایدا هۆڵه‌كه ده‌له‌رێنێته‌وه, چه‌پَڵه لێدانێك هێزێكی زیاتر له‌و چركه ساته‌وه ده‌به‌خشێته چه‌پ, له ناو ئاپورای ئه‌و چه‌پڵه رێزانه‌وه لیستی یه‌كگرتووانه ده‌توانین له دایك ده‌بێت. به‌ڵێ له 9ی ئایار كۆبونه‌وه‌كه كرا, هاوپه‌یمانی (( یه‌كگرتووانه ده‌توانین )) پێك هات, به‌سه‌ركردایه‌تی سیاسیه گه‌نجه‌كه, كه ناوه‌رۆكی به‌رنامه‌كه‌ی له 50 خاڵدا خۆی ده‌بینێته‌وه, به‌رنامه‌كه تژییه له ده‌سته‌واژه‌ی خه‌بات بۆ دیموكراسی كۆمه‌لێیه‌تی, كه‌مكردنه‌وه‌ی نایه‌كسانی, راپرسی و مافی چاره‌نووس, ده‌وڵه‌تی كۆماری.. .. , جیاوازی ئه‌وان له گه‌ڵ پارته‌كانی ئێمه ئه‌وه‌یه له كاتی كه‌عه‌ك دابه‌شكردنی حكومه‌ت ئه‌و خالێنه بڕیاره ده‌ن نه‌ك قه‌باره‌ی پارچه كه‌عه‌كه‌كه‌ی وه‌ریده‌گرن. وشه‌ی یه‌كه‌م بۆ ناوی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه له یه‌كێتی چه‌پ (شیوعی- سه‌وز) ه‌وه هاتووه, دووه‌میش له پۆدیمۆس (ده‌توانین) ه‌وه هاتووه, ئه‌وه‌ی گرنگه چۆن یه‌كگرتووانه ده‌توانن له دوای 26ی یۆنی كاریگه‌رتر بن له‌مڕۆ و ئه‌گه‌ریش نه‌چوونه ده‌سه‌لێته‌وه ئه‌وا ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی حكومه‌ت بن, له ولێتێك چواه‌م هێزی ئابووری ئه‌وروپایه, داهاتی نه‌ته‌وه‌یی نزیكه له داهاتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو ولێتانی عه‌ره‌بی , كاریگه‌ری ئۆپۆزسیۆنی به‌هێز له زۆر حاله‌تی سیاسی‌دا به تایبه‌ت له ولێتانی ئه‌وروپای رۆژئاوا كاریگه‌رتره له ده‌سه‌لێت, چونكه ده‌توانێت په‌لكێشی حكومه‌ت بكات بۆ ملكه‌چی به‌رنامه‌كه‌ی, یان هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و سڕ بكات و جوڵه‌ی لێبخات, وه‌ك له ئیسپانیا كرا. به‌م یه‌كگرتنه لیستی یه‌كگرتووانه ده‌توانین به‌هۆی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌توانێت ژماره‌ی كورسیه‌كانی ئه‌گه‌ر ده‌نگی رابردووش بهێننه‌وه, 18 كورسی زیاتر له جاری پێشوو كه 71 كورسییه بهێننه‌وه له كۆی 350 كورسی په‌رله‌مانی ولێت, به‌هۆی یاسای نا دیمكراسی هه‌ڵبژاردن له ئیسپانیا له هه‌ڵبژاردنی رابردوو ئه‌و كورسیانه‌یان له ده‌ست دا.
هاوپه‌یمانی یه‌كگرتوانه ده‌توانین له كێ پێك هاتووه : ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه له 3 پارتی نیشتمانی(پۆدیمۆس, یه‌كێتی چه‌پ"شیوعی,سه‌وز",پارتیEquo كه له ریزی پارته سه‌وزه‌كانی ئه‌وروپایه ) هاوكات 10 پارتی چه‌پی هه‌رێمی به ناوه‌كانی (( (UPeC), (CLIAS), (Democracia Participativa), (PUM+J) in Madrid, (Més) , (ZEC) , (Batzarre) , (IzCa) , (IAS) )) و 4 هاوپه‌یمانی هه‌رێمی (((En Comú Podem) in Catalonia, Compromís–Podemos–EUPV (A la valenciana), In Tide (Podemos–En Marea–Anova–EU) in Galicia, (Ahora Alto Aragón en Común) in Huesca)) پێك هاتووه. له هه‌ڵبژاردنی دیسه‌مبه‌ری 2015 ه‌ی رابردوودا, جگه له هه‌رێمی باسك كه متمانه‌ی خۆی به‌خشیه هێزه نه‌ته‌وه‌ییه ناوچه‌ییه‌كه, له هه‌موو ناوچه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دیكه, هاوولێتیان متمانه‌یان به چه‌په‌كان دا به كه‌ته‌لۆنیاشه‌وه, لیستی چه‌په‌كان پارتی یه‌كه‌می هه‌رێمه‌كان بوون, ئه‌وانیش شێلگیرانه داكۆكیان له مافی چاره‌نوسی ئه‌و گه‌لانه كرد و نه‌یان هێشت ده‌نگه‌كانیان به فیڕۆ بڕوات, خاڵێك كه هۆكاری ئه‌وه بوو حكومه‌تی ئیتلافی له گه‌ڵ پارتی سۆسیالست پێك نه‌یات, رازی نه‌بوونی بوو به ئه‌نجامدانی راپرسی وه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌و به پراتیك كردنی مافی چاره‌ی خۆنوسین له‌و هه‌رێمانه. بۆرجوازی ئیسپانی ده‌تران په‌تای كه‌ته‌لۆنیای هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ش بگرێته‌وه.
هێزی پێكه‌وه ده‌توانین
له هه‌ڵبژاردنی مانگی دیسه‌مبه‌ری 2015ه‌دا , پارتی گه‌لی ده‌سه‌لێتداری راستگه‌را 7,236,965 ده‌نگ, كه ده‌یكرده 28,71%ی ده‌نگه‌كان و 123 كورسی هێنایه‌وه, پارتی سۆسیالستی كرێكاری 5,545,315 ده‌نگ, كه ده‌یكرده 22,00%ی ده‌نگه‌كان و 90 كورسی هێنایه‌وه, پۆدیمۆس 5,212,711 ده‌نگ, كه ده‌یكرده 20,68%ی ده‌نگه‌كان و 69 كورسی هێنایه‌وه, لیستی یه‌كێتی چه‌پ 926,783 ده‌نگ و 3,68%ی ده‌نگه‌كان و 2 كورسی هێنایه‌وه, (Més) 33,877 ده‌نگ و 0,13%ی ده‌نگه‌كان و هیچ كورسی هێنایه‌وه . .. . پۆدیمۆس و به‌ره‌ی چه‌پ و ماس خۆیان له ریزی لیستی یه‌كگرتوانه ده‌توانینن, له‌ناو هێزه چه‌په جدییه‌كان ته‌نها پارتی كۆمۆنیستی گه‌لی ئیسپانی به‌شدار نیه له لیسته‌كه, كه له هه‌ڵبژاردنی رابردوودا 31179 ده‌نگ و 0,12%ی ده‌نگه‌كان و هیچ كورسی هێناوه‌ته‌وه, دابڕانی له لیستی هاوبه‌شی چه‌په‌كان وێڕای كه‌می ده‌نگه‌كانی وه‌لێ گرنگی مه‌عنه‌وی هه‌یه, به‌مه‌ش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا لیسته‌كه ناتوانێت كه‌ڵك له وزه‌ی كادیر و هه‌ڵسوڕاوانی و ده‌نگه‌كانی ببینێت, ئه‌مه وێڕای له لای گروپێك پرسیار له‌سه‌ر ره‌وایه‌تی لیسته‌كه دروست ده‌كات وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م چه‌پی ئیسپانی. له هه‌ڵبژاردنی رابردوو جگه له ده‌نگی ئه‌و لایه‌نه هه‌رێمیانه‌ی به‌شداری كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی پێكهێنه‌ره‌كانی لیسته‌كه‌یان كردبوو , لیسته‌كه 6,173,371 ده‌نگی هێنابوه‌وه, واتا دووه‌م لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بوون, كه 1063594 ده‌نگ كه‌متر له لیستی پارتی گه‌لی ده‌سه‌لێتداری راستگه‌رای هێناوه‌ته‌وه, وه 628056 ده‌نگ زیاتری له براوه‌ی دووه‌م كه پارتی سۆسیالستی كرێكارییه‌ی هێناوه‌ته‌وه. ئه‌م یه‌كگرتنه وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌پی ریشه‌یی ده‌كاته هێزی دووه‌می ولێت هاوكات هیوایه‌كی زیاتر ده‌دات به چه‌پی جدی رۆڵی كاریگه‌رانه‌تر ببینێت و شوێن به چه‌پی ناوه‌ندی سازشكار (سۆسیالست) چۆڵ بكات له نه‌خشه‌ی سیاسی ولێت, هاوكات وه‌ك ئیدعای سه‌رۆكایه‌تی چه‌پیش ره‌وایه‌تی بۆ سۆسیالست نامێنێته‌وه, به‌ڵكه له دوای 26ی یۆنییه‌وه ئیتر سه‌رۆكایه‌تی چه‌پ بۆ یه‌كه‌مجار لیستی یه‌كگرتوانه ده‌توانین ده‌یكات له ئیسپانیا.
به‌شداری هه‌مووان له ده‌نگدانه‌كان
هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كی پێكهێنه‌ری لیستی یه‌كگرتوانه ده‌توانین, پێش ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه راپرسی گشتیان له ریزی لایه‌نه‌كه‌ی خۆیان ئه‌نجامداوه, بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان به‌شداری له بڕیاره‌كان بكه‌ن, ئه‌وان نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه به‌ڵكه بۆ هه‌موو بڕیاره گرنگه‌كانی خۆیان, ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردن و حوكمڕانی و هاوپه‌یمانییه‌وه هه‌یه, ته‌نانه‌ت بۆ په‌سه‌ند كردنی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌رجه‌م بڕیار‌و كاروباره گه‌وره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ راوه‌رگرتنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان له رێگای راپرسی گشتییه‌وه كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامان تێیدا به‌شدار ده‌بن. لیستی چه‌پی یه‌كگرتوو, بۆ ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ پۆدیمۆس, 20 هه‌زار ئه‌ندامی له كۆی 71578 ئه‌ندامی به‌ره‌كه به‌شداری ده‌نگدانه‌كه‌یان كرد, له ئاكامدا 84,5%ی ده‌نگده‌ران ده‌نگیان بۆ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه دا له گه‌ڵ پۆدیمۆس, 13,1% ه‌ش دژ و 2,4%یش ده‌نگیان به سپی دا. ئه‌وه‌ی شایانی باسه له هه‌ڵبژاردنی پێشووشدا, لیستی چه‌پی یه‌كگرتوو پێشنیاری هاوپه‌یمانیه‌تی كرد له گه‌ڵ پۆدیمۆس, وه‌لێ ئه‌وان ره‌تیان كرده‌وه, ته‌نها له هه‌ندێك هه‌رێم وه‌ك كه‌ته‌لۆنیاو گالیكا لیستی هاوبه‌شیان دروست كرد. ئه‌لبه‌رتۆ غارسۆن وته بێژی چه‌پی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند ئێمه هه‌میشه له گه‌ڵ لیستێكی چه‌پی یه‌كگرتووین له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی, له هه‌ڵبژاردنی پێشوو حیزبی شیوعی داوای لیستی به‌ره‌ی گه‌لی یه‌كگرتووی كرد له سه‌ر ئاستی نیشتمانی, نه‌ك ته‌نها دوو هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و غالیكیا, كه به هۆی نه‌بوونی ئه‌و به‌ره‌یه‌وه 18 كورسیان له ده‌ستدا. هه‌رچی پۆدیمۆسه, له 14 بۆ 16ی نیسان راپرسی له ریزی ئه‌ندامانیدا ئه‌نجامدا, كه 149513 ئه‌ندام تیایدا به‌شدار بوون له كۆی 393538 ئه‌ندام(له ئێستادا 426927 ئه‌ندامی هه‌یه) كه ده‌یكرده 37%ی كۆی ئه‌ندامان,91,79%ی ده‌نگده‌ران پشتیوانیان له پێك هێنانی حكومه‌تی گۆڕانكاری كرد له گه‌ڵ لیستی چه‌پی یه‌كگرتوو. هاوكات88,23%ی ئه‌ندامانی به‌شدار بوو له راپرسییه‌كه دژ به پشتیوانیكردنی حیزب بوون له حكومه‌تی هاوپه‌یمانی سۆسیالست و سیدانۆسی راستگه‌را. ئه‌وه‌ی شایانی باسه, لیستێكی 25 كه‌سی, كاندیدانی لیستی یه‌كگرتووانه ده‌توانین دیاری ده‌كات, دواتر جارێكی دیكه له راپرسی گشتیدا, به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردن و كاندیده‌كان ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێته‌وه, وه هه‌موو كاندیده‌كان له ناوچه‌كانی خۆیان به راپرسی ئه‌ندامانی حیزبه‌كان دیاریده‌كرێن. ئه‌م ته‌رزه له موماره‌سه‌ی راسته‌وخۆی دیموكراسی , ته‌نانه‌ت له ژیانی حیزبیش ره‌نگه‌داته‌وه, بابلۆ ئیلیغساس له 18 و 19 ی ئۆكتۆبه‌ری 2014, به ده‌نگدانی 55 هه‌زار ئه‌ندام له كۆی 100هه‌زار ئه‌ندامی ئه‌وكاتی پۆدیمۆس لیسته‌كه‌ی به هێنانی 88,6%ی ده‌نگه‌كان بردیه‌وه‌و بووه كه‌سی یه‌كه‌می پارته‌كه‌ی. لایه‌نێكی دیكه له چه‌پی ئیسپانیا كه شایانی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردنه, لیستی یه‌كێتی گه‌له له كه‌ته‌لۆنیا ( Popular Unity Candidacy-cup ) كه له ساڵی 1986 دامه‌زراوه, ته‌نها به‌شداری هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كات, له هه‌ڵبژاردنی ئیسپانیا به‌هۆی باوه‌ر بوونی به سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیاوه به‌شداری ناكات, ئه‌مانیش له كۆبونه‌وه‌ی گشتی بڕیاره‌كانی خۆی ده‌دات, له هه‌ڵبژاردنی كه‌ته‌لۆنیا له ساڵی 2012, به به‌شداری 650 ئه‌ندام كۆبونه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجامدرا له هه‌وایه‌كی ئازاد‌دا , به رێژه‌ی 77% بڕیاری دا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه بكات. له 27ی دیسه‌مبه‌ری 2015 دوا كات بوو بۆ پێك هێنانی حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنی, هه‌فته‌ی پێشوتر له ده‌نگدانێكی گشتیدا, 1515 به 1515 كوب نه‌یتوانی بڕیاری یه‌كلا كه‌ره‌وه بدات بۆ به‌شداری یان پشتیوانی له حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی راستگه‌رای پێشوویكه‌ته‌لۆنیا ئه‌رتۆر ماس,به‌هۆی په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی ته‌قه‌شوفی ئابورییه‌وه له كابینه‌ی پێشوو له هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا, بۆیه خه‌ریك بوو دوباره له هه‌رێمه‌كه هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه, وه‌لێ له دوا كاتدا ,به جیاوازی ده‌نگێك بڕیاری پشتیوانی له حكومه‌تی دا به مه‌رجی گۆڕینی سه‌رۆك وه‌زیران و پشتیوانی كۆمه‌لێیه‌تی له ده‌سته‌نگانی كه‌ته‌لۆنیا, بۆیه له 4 یه‌نایه‌ر ماس گۆڕا بۆ ئه‌تۆنیۆ بانۆس , ئه‌وجا كوب ده‌نگی دا به كابینه‌كه, لیستی پێكه‌وه له پێناو به‌ڵێ 62 كورسی له كۆی 135 كورسی له په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌كه‌ی هێنابوه‌وه , كه له هاوپه‌یمانی چه‌پ و راستی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ته‌لۆنی پێك ده‌هات, بێ به‌شداری كوب نایتوانی حكومه‌تی هه‌رێمی پێك بهێنێت, كوب 10 كورسی هێنایه‌وه له هه‌ڵبژاردنی 26ی ئۆكتۆبه‌ری 2015 ه‌دا , رۆڵی مه‌لیكی ده‌گێڕا له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پارسه‌نگی هێزه‌كان. واتا كوب پشتیوانی له حكومه‌تی كه‌ته‌لۆنی به‌سته‌وه به به‌رنامه ئابوری و كۆمه‌لێیه‌تییه‌كانه‌وه, نه‌ك پشتیوانییه‌كی كوێرانه له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
كۆی ئه‌زموونه‌كان بۆ چه‌په‌كانی كوردستان له كۆی ئه‌وه‌ی لێره‌دا باسمان كردن له ئه‌زموونی چه‌پی ئیسپانیاوه, ده‌شێت كۆمه‌ڵێك ئه‌زمون هه‌ڵێنجین ببێته رێنیشانده‌ر بۆ چه‌په‌كانی كوردستان, چه‌پی كوردستان پێویسته ئه‌زموونی چه‌پی جیهان به به‌شێك له ئه‌زموونی خۆیان و ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كانیان له گۆڕه‌پانی تێكۆشان و ژیانی حیزبی‌دا به ده‌ستكه‌وتی خۆیان بزانن و خاوه‌ندارێتی لێ بكه‌ن, وه‌ك چۆن قوتابخانه جیاجیاكانی بۆرجوازی كوردی ده‌یكه‌ن.
1- گرنگه چه‌په‌كان له لیستێكی به‌رفراواندا كۆببنه‌وه, بۆ ئه‌مه‌ش راپرسی له ریزی ئه‌نداماندا بكرێت. 2- ده‌كرێت چه‌په‌كان ده‌ستپێشخه‌ر بن له دیموكراسی حیزبی, كاتی دیاریكردنی سكرتێر له رێگای چه‌ند ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیه‌وه نه‌ماوه. 3- بڕیاره گرنگه‌كانی حیزب ده‌كرێت له رێگای راپرسی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانه‌وه بدرێت, نه‌ك نوخبه‌یه‌كی بچوكی سه‌ركردایه‌تیه‌وه, بۆ ئه‌مه‌ش بۆ بڕیاره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ راپرسی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان. 4- چه‌په‌كان ده‌كرێت داكۆكیكه‌ی سه‌رسه‌ختی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان بن له كوردستان وه‌ك هه‌میشه وابووونه, له كاتی هه‌ڵبژاردن لیستی چه‌پی تایبه‌تیان بۆ پێك بهێنن. 5- پێویسته پشتیوانی له حكومه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان په‌یوه‌ست بێت به سیاسه‌تی حكومه‌ته‌كه‌وه, به‌رامبه‌ر به دیموكراسی و مافی مرۆڤ و مافی هه‌ژاران. 6- چه‌پ ململانێی بۆرجوازی كوردستان له سه‌رجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هه‌موو پۆسته‌كان بكات, ئه‌لته‌رناتیفی بۆ هه‌موو گوتار و كاره‌كانی هه‌بێت. 7- چه‌په‌كان هێزی شێلگیری داكۆكی له كوردستانێكی دیموكراتی كۆمه‌لێیه‌تی بن, كوێرانه نه‌كه‌ونه دوای وتاره نه‌ته‌وه‌ییه بۆرجوازییه‌كان. 8- چه‌په‌كان كار بۆ دیموكراسیه‌تی راسته‌وخۆی كۆمه‌لێیه‌تی سۆسیالستی بكه‌ن بۆ ئاینده‌ی كوردستان.
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||