| ||
|
||
٨٥٢ ملیۆن دۆلاری دیکه دیارنیه!!!
نامه‌یه‌ک له شه‌شی به‌یانیدا له دوومانگی رابردوودا به تێکڕا ڕۆژانه ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به بۆری له ڕێگای تورکیاوه ڕۆشتووه. پاش داشکان به هۆی کوالێتی و نه‌بوونی سه‌روه‌ری وه‌ک ده‌وڵه‌ت و کرێی گواستنه‌وه‌و خه‌زان و به‌راورد به نرخی برێنت، ٢٤ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک ماوه‌ته‌وه، کۆی داهاتی وه‌ده‌ستهاتوو ده‌کاته ٨٦٤ ملیون دۆلار. ئه‌و نه‌وته‌ی له پاڵاوگه بێ مۆڵه‌ت و مۆڵه‌تداره‌کاندا ده‌پاڵێورێت له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وته‌ی به تانکه‌ر ڕوانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌کرێت ڕۆژانه نزیکه‌ی ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیله‌و پاره‌ی وه‌ده‌ستهاتوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێک له نێوان ١٨ بۆ ٢٠ دۆلاره، به‌مه‌ش کۆی داهاتی پاڵاوتن و تانکه‌ر ده‌کاته ٣٤٢ملیۆن دۆلار له‌م دوو مانگه‌ی دوایی. به‌مه‌ش کۆی داهاتی نه‌وت له‌م دوو مانگه‌دا ده‌کاته یه‌ک ملیار‌و ٢٠٦ ملیۆن دۆلار. به‌ڵام ته‌نیا موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و نیوه‌ی مامۆستای مانگی ئه‌یلول (نۆ) دراوه‌وه هیچ موچه‌یه‌کی مانگی تشرینی یه‌که‌م(ده) نه‌دراوه که نزیکه‌ی ٣٥٠ ملیۆن دۆلاره. ئه‌ی ٨٥٢ ملیۆن دۆلاره‌که‌ی دیکه کوا؟ که موچه‌ی مانگێکی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینه به زیاده‌وه، گریمان ١٥٢ ملیۆن دۆلاریشی بۆ خه‌رجی دیکه‌و کۆمپانیایه، که‌وانیه، چونکه زۆرینه‌ی ئه‌م نه‌وته هی خورمه‌ڵه‌و که‌رکوکه، هیچ کۆمپانیایه‌کی شه‌ریکی نیه. با له پاره‌ی شیرینی نه‌وت و داهاته‌کانی دیکه‌و ئه‌و پارانه‌ی که پێشتر مانگانه ده‌چوو بانکی کوردستان و نه‌هاته ده‌ر گه‌ڕێی، ئه‌ی ئه‌مه‌یان کوا!!!. سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌ی، وه‌ڵام ناده‌نه‌وه. پارتی و یه‌کێتی بێ ده‌نگی لێ ده‌که‌ن، ئه‌ی گۆڕان و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ ئێوه بۆ؟؟، هیچ نه‌بێت خۆ ده‌توانن مانگرتن بکه‌ن،فشاره‌کانتان زیاتر بکه‌ن. مامۆستایانی ئاینی، بێ ده‌نگی ئێوه بۆ که ده‌ڵێن له‌سه‌ر میمبه‌ری پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وه‌ستاوین. ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی کوان؟ من شه‌شی به‌یانی ئه‌م بابه‌ته‌م ته‌واوکرد و پاشان بڵاومکرده‌وه. توانای خه‌وتنم نه‌ماوه، مرۆڤ چۆن ده‌توانێت بخه‌وێت له وڵاته‌که‌یدا خه‌ڵکێک هه‌بێت بیه‌وێت له بێ موچه‌ی گورچیله‌ی بفرۆشێت یان شیری نه‌بێت بۆ منداڵی بکڕێت،یان ٢٥٠ دیناری نه‌بێت بیداته، منداڵه‌که‌ی و هه‌موو مانگێکیش سه‌دان ملیۆن دۆلاری ئه‌م خه‌ڵکه دیار نه‌مێنێت و به‌رپرسه‌کانی خاوه‌نی هه‌زاران ملیۆن دۆلاربن. تکایه به‌ویژدانه‌کان ئه‌وانه‌ی خۆتان به نوێنه‌ری خه‌ڵک ده‌زانن به ده‌نگ بێن.
عەلی حەمە ساڵح
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||