عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: دە یاسای چاکسازی یەکەم لەخۆمانەوە دەستپێدەکات

 

 

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵاتیه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌:  راپۆرتی لیژنەی ھاوبەش تەواوبووه‌ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠، یاسای چاکسازی پەسەند دەکرێت.

 

سەرچاوە:لەلاپەڕەی تایبەتی خۆیەوە وەرگیراوە

راپۆرتی لیژنەی ھاوبەش تەواوبوو

 

یاسای چاکسازی سبەی پەسەند دەکرێت.

لای ئێمە تەنیا یەک ھەنگاوە...

بەسەربەرزی لەبەردەم خوداو میللەت و دەنگدەراندا وەستاوین. ئەوەی ساڵانێکە ھەوڵی بۆدەدەین ، بەشێکی دەکەین بەیاسا...

چاکسازی لەوێوە دەستپێدەکات موچەی خانەنشینی خۆت ببڕیت بۆ ئەوەی بدرێتە کەمترین خانەنشینی، ئەمە نیەتی ئێمەیە، ئەمە ڕۆحی گۆڕانکاریە.

دە خاڵ

١- ھەڵوەشاندنەوەی ھەزاران خانەنشینی نایاسایی لە وەزیرەوە بۆ بریکارو خواتر لیواو و عقیدو عمییدو ... ھتد ، خستنە باری یاسایی؛ یەکێک ئەگەر مەرجی یاسایی تێدا بێت.

٢- رێکخستنەوەی لیستی شەھیدان و کەمئەندامانی سەنگەر و زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرین ، لەوانەی شایستەی یاساییان نیە.

٣- وەرگرتنەوەی پلە سەربازی و ئیداری لە ئەوانەی لە دەرەوەی شایستەی خۆیان پلەیان بەرزکراوەتەوە.

٤- ڕێگریکردن لە دوو جار سودمەند بون لە موچە، جگە لە کەسوکاری شەھیدو ئەنفال و زیندانی سیاسی

٥- شەش جێگا ھەیە فەرمانگەی خانەنشینن و ھۆکارێکن بۆ گەندەڵی و لیستی ناڕەوای خانەنشینی، ھەڵدەوەشێتەوەو خانەنشینی لەیەک فەرمانگەدا کۆ دەبێتەوە.

٦- پاسەوانی لە کوردستاندا بوە بە ھۆکارێکی گەورەی گەندەڵی و نادادی، ئەویش رێکدەخرێتەوە بە پێی پێوەر کێ دەبێت پاسەوانی ھەبێت و چەندی ھەبێت ،ھیچ ھێزێکی سەربازی ڕێکخراوە و ناڕێکخراو(حیزبی )یەکەی ژمێریاری خۆی نامێنێت.

٧- دروستکردنی سندوقی خانەنشینی جێگیر دەکرێت.

٨- نزیکەی ٨٠٠ ملیار دیناری قەرزی بازرگانەکان وەردەگیرێتەوەو بەکاردەھێندرێت بۆ پێداچونەوە بە موچەی خانەنشینی کەم.

٩- ژمێرەو حسابی سەرجەم ھێزە سەربازی و ئەمنیەکان دەکەونە ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی.

١٠- پاشەکەوتی موچە دەخرێتە ژمارە حسابێک و وەزارەتی دارایی ڕێنمای بۆ بەکارھێنانی دەردەکات..

 

جێبەجێکردنی ئەم خاڵانە گرنگە،

 

بەڵام لای ئێمە چاکسازی لە خاڵە سنوریەکان، نەوت، باج، وەبەرھێنان، دەرمان....... ھتد ھەنگاوە گرنگەکانی چاکسازین، ئەوەی ئێستا تەنیا یەک ھەنگاوە لە چەندین.

پشتیوانی ھەموو ھەنگاوێکی چاکسازین، لە کوێش گەندەڵی ھەبو قسەی جدی لەسەر دەکەین.

عەلی حەمە ساڵح

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved