مامۆستا عەلی باپیر،پەیامێکی بڵاو کردەوە

 

 

مامۆستاعەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌ی‌ په‌سه‌ندكردنی‌ یاسای‌ چاكسازییه‌وه‌ ده‌ڵێت، "جێی داخ‌و خه‌فه‌ته‌ ئه‌و هه‌مو بانگه‌شه‌و ده‌نگه‌ده‌نگی چاكسازییه‌ی كه‌ ده‌كرا له‌شتێكی وادا كورت هه‌ڵبێ‌".

 

دەقی پەیامەمەی عەلی باپیر بۆ پەرلەمانتارانی كۆمەڵ:

 

بەڕێز فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامیی لە پەرلەمانی كوردستان

           السلام علیكم ورحمە الله

 

بەپێویستی دەزانم سوپاس‌و دەستخۆشییتان ئاڕاستە بكەم لەسەر كۆی كارو چالاكییەكان‌و هەڵوێستەكانتان، بەتایبەت هەڵوێستی ئەم دواییەتان لەبارەی پڕۆژە یاسای بەناو چاكیازییەوە "كە جێی داخ‌و خەفەتە ئەو هەموو بانگەشەو دەنگەدەنگی چاكسازیی كە دەكرا لەشتێكی وادا كورت هەڵبێ‌!".

 

كۆمەڵی ئیسلامیی شانازیی دەكات بە ئێوە‌ و برایانی دیكەشتان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق كە هەردەم لەسەنگەری بەرگریی لێكردنی مافەكانی خەڵكی هەژار و نەدار و چەسپاندنی دادگەریی‌ و، پتشگیریی لێ كردن‌و ڕیشەكێشكردنی ستەم‌ و چینایەتیی‌ و قڕیی‌ و پڕیی دان‌ و، هیوادارم هیچ شتێك واتان لێنەكات لەو ڕاستەڕێیە لابدەن، چونكە خوای میهرەبان‌و كارزان تێكڕای پێغەمبەرانی "علیهم الصلاە والسلام" بۆ چەسپاندنی دادگەریی بەمانای فراوانیی‌ و، نەهێشتنی ستەم‌ و زۆر بەهەموو جۆرەكانیەوە، ناردوون وەك فەرموویەتی: (لقد أرسلنا رسلنا بألبینات و أنزلنا معهم الكتاب و المیزان لیقوم الناس بالقسگ...) الحدید -٢٥-.

 

كۆمەڵی ئیسلامییش بڕیاری داوە: ڕاستە شەقامی پێغەمبەران بگرێ‌‌ و، لەژێر هیچ گوشارێكدا و، بەهۆی هیچ ترس‌ و تەماعێكەوە، دەستبەرداری نەبێ‌.

 

دووبارە سوپاس‌و پێزانین

براتان: عەلی باپـیـر

٢٢/٢/١٤٤١كـ  - ١٧/١/٢٠٢٠ ز

هەولێر

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved