بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆچی دوایی کرد

ئاكار محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی جه‌ڵده‌ی دڵه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

 

كامه‌ران سوبحان، سكرتێری رۆژنامه‌وانی د.یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند، به‌داخه‌وه‌ كاتژمێر ٨ ی سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ بەرواری ٢٤/١٢/٢٠١٧ پارێزه‌ر ئاكار محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ جه‌ڵده‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.

ئاكار محه‌مه‌د خویندكاری ماسته‌ر بووه‌ له‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانكۆی سلێمانی، نزیكه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ریش برایه‌كی دیكه‌ی به‌ناوی (بژار) به‌ جه‌ڵده‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد، پێشتریش ئه‌ندامی ژووری هه‌ڵبژاردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه‌.

 

 

پرسەنامەى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ کۆچى دوایى ئاکار محەمەد

 

شەوی رابردو ٢٣/١٢/٢٠١٧ ئاكار محەمەد هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و راوێژكاری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆچی دواییكرد، هەڵسوڕاوە بەئەمەك و دڵسۆزەكانی لەدەستدا، بزوتنەوەی گۆڕان پرسەنامەیەک ئاراستەى بنەماڵە و هاوڕێیانى دەکات و رایدەگەیەنێت؛ هەڵسوڕاوێكی چالاك و بەتوانابو لە بەجێگەیاندنی هەر ئەركێك كە پێی سپێردرابێت.

ئاكار محەمەد هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و راوێژكاری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان شەوى رابردو بەهۆى جەڵتەى دڵەوە لە  سلێمانی كۆچی دواییكرد، ئەمڕۆش تەرمەكەی لە گۆڕستانی بەكرەجۆ بەخاكسپێردرا.

 

 بزوتنەوەی گۆڕان پرسەنامەیەك ئارستەی بنەماڵەی ئاکار محەمەد دەکات

 

دەقى پرسەنامەى بزوتنەوەى گۆڕان:

 

بەناوی بزوتنەوەی گۆڕانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكاری كۆچكردو یاساناس

(ئاكار محەمەد عەبدوڵا) دەكەین، داواكارین لەخودای مەزن كۆچكردو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات و ئارامی و خۆڕاگری بە خانەوادە و خزمان و هاوڕێیانی ببەخشێت.

 

بەم كۆستە گەورەیە، بزوتنەوەی گۆڕان یەكێك لە هەڵسوڕاوە بەئەمەك و دڵسۆزەكانی لەدەستدا.

(ئاكار محەمەد عەبدوڵا) لە سەرەتای دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە زۆر دڵسۆزانە كاری بۆ سەرخستنی بەرنامەی بزوتنەوەكە كردوە و هەڵسوڕاوێكی چالاك و بەتوانابو لە بەجێگەیاندنی هەر ئەركێك كە پێی سپێردرابێت.

بزوتنەوەی گۆڕان، شانازی كردوە و دەكات بەوەی هەڵسوڕاوی نمونەیی وەك كۆچكردو لە ریزەكانیدا كاریكردوە. ئێستاش بەلەدەستدانی كەلێنێكی گەورەی لە ریزی هەڵسوڕاواندا دروستكرد.

 

كۆچی جوانەمەرگ خەمێكی قوڵی لەدەرونی هەمواندا بەجێهێشت.

اناللە و اناالیه راجعون

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved