ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم: هێزە عێراقییەکان دەیانەوێ هێرش بکەنەوە سەر پێشمەرگە

 

ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە :

 

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

 

زانیاریە هەواڵگرییەکان نیشانی دەدەن کە لە پێنج رۆژی رابردوودا هێزەکانی عێراقی، حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی ئامادەکاریان کردووە بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە رێگەی گوێر-دیبەگە-دوبز کە ئەم رێگایانە مووسڵ بە کەرکووک دەبەستێتەوە.

ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان ئەوەیشی خستووەتە ڕوو،

 لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا هێزەکانی پێشمەرگە لە مەخموور کشانەوە تا پێکدادان لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دروست نەبێ.

 

ئەنجوومەنی ئاساییش داوا لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ دەکات کە ئەو هێرشە بوەستێنێت،

 هەروەها داوایش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە ئیدانەی ئەو هێرشکارییە دوژمنانەی هێزەکان لە عێراق بکرێت و، گوشاریش بخەنە سەر حکوومەتی عێراقی فیدراڵ کە قبووڵی داواکاری هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی بە دیالۆگ کێشەکان چارە بکرێن.

 

Qadirzada.com © 2017. All rights reserved