| ||
|
||
تا كه‌ی توركیا درێژه به كۆمه‌ڵكوژی كورد ئه‌دات؟
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب له پاش هه‌ڵپژاردنه‌كانی 7 ی حوزه‌یرانی ساڵی 2015 ی توركیا حزبه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌ناو "" داد‌و گه‌شه‌پێدان "" دووچاری شكست هات و نه‌یتوانی حكومه‌ت به ته‌نها پێكبهێنێت و هه‌ده‌په توانی به‌ربه‌ستی له10% ی تێپه‌رێنێت و سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن به‌ده‌ستبینێت و ببێته خاوه‌نی 80 كورسی بۆیه ئه‌و حزبه ئیسلامییه دۆراوه چه‌ند پیلانێكی یه‌ك له دووایه‌كی ده‌ستپێكرده‌وه بۆ رێگریكردن له دووباره سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په بۆ په‌رله‌مان له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت كه بریاره له سه‌ره‌تای مانگی نۆڤه‌مبه‌ر (تشرینی دووه‌م) به‌رێوه‌بچێت و هه‌ر له‌و كاته‌وه ناوچه كوردییه‌كان رووبه‌رووی شه‌رو نا ئارامی بوونه‌وه و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئاك پارتی ئه‌وه‌یه هه‌ده‌په له ژێر به‌ربه‌ستی 10% بمێنێته‌وه‌و ئۆردوگان زۆرینه به‌ده‌ستبهێنێت و خواستی چه‌په‌ڵی بێته‌دی. له دووای شكسته‌كه‌ی حزبه ئیسلامییه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ( ئاك پارتی ) له هه‌ڵبژاردنی مانگی 6 ی 2015 كه نه‌یتوانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت و، هه‌روا نه‌یتوانی له گه‌ڵ حزبه‌كانی تر بگاته رێكه‌وتن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوبه‌ش، بۆیه كه‌وته بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ناو توركیا رۆژنامه‌و گۆڤار‌و رادیو و ته‌له‌فزیۆن وكه‌ناڵه‌كانی سته‌لایتی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات ته‌رخان كرد بۆ پروپاكنده‌و، ئه‌ردۆگان و ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك درێژه‌یاندا به پروپاگه‌نده بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و سه‌ركه‌وتن قورئان و ئیسلامیان به‌كارهێناو، له ده‌ره‌وه‌ش ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌كانی و كه‌ناڵه‌كانی میتی توركی و رابیته‌ی ئیسلامی كورد‌و حزبه‌كانی ئیخوان ئه‌لموسلمین له‌و رووه‌وه زه‌لیلانه دریغیان نه‌كردو، سه‌ره‌رای هه‌ڵگیرسانی شه‌ر دژ به ناوچه‌و شاره‌كان كۆمسیۆنی هه‌ڵبژارده‌كانی توركیا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری كوردستان به بیانووی ئاڵۆزیی سندوقی ده‌نگدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دانه‌ناو هه‌زاران كه‌س له ده‌نگدان بێ به‌ش بوون و، مه‌به‌ست له‌و هه‌نگاوش كورده‌كان سه‌رنه‌كه‌ون و، خواستی ئه‌ردۆگان بێته‌دی و نیاره‌كانی نه‌گه‌نه په‌رله‌مان.
له رۆژی ( 1ی نۆڤه‌مبه‌ر - تشرینی دووه‌می ساڵی 2015 ) هه‌لبژاردنی نۆی ده‌ستیپێكردو، ئه‌مجاره‌یان (ئاك پارتی) پێشكه‌وت و، توانی به ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت به‌ڵام سه‌ره‌رای فرت و فیڵ و ده‌ستكاریی كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان خواستی ره‌جه‌ب ئه‌ردۆگان نه‌هاته‌دی و، ئه‌و ده‌نگانه‌ی نه‌هێناو، نه‌یتوانی سیستمی وڵات به سه‌رۆكایه‌تی بگۆرێ و، هه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ش بووه هۆی سه‌ره‌كی ناكۆكی نێوان ئه‌ردۆگان و ئۆغڵۆ چونكه ئۆغڵۆ له راستیداو له دڵه‌وه ( وه‌ك خۆی ئه‌ڵێت ) دژی بۆچوونه‌كانی ئۆرده‌گان بوو، دیاره گرنگترین ناكۆكی‌و خاڵی جیاوازی نێوان ئەردۆغان‌و داودئۆغلو سەبارەت بەسیستمی سیاسییە، كە ئەردۆغان لایەنگری سیستمی سەرۆكایەتی‌و گۆڕینی دەستورە بەو ئاڕاستەیە و، داودئۆغلوش هەواداری سیستمی پەرلەمانی‌و بەهێزكردنی دەسەلاتی سەرۆك وەزیرانه. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌و كاته‌ی بوو به سه‌رۆك كۆماری توركیا نه‌یشاردووه‌ته‌وه‌و هه‌وڵیداوه ده‌ستكاری ده‌ستوری توركیا بكات و، سیستمی سه‌رۆكایه‌تی بێنێته‌دی و، ئه‌حمه‌د داوو ئۆغڵۆ له‌روو پشتگیری ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كردووه‌و، له ناخه‌وه حه‌زو ئاره‌زووی له گه‌ڵ سیستمی په‌رله‌مانی بووه‌و، به توندی دژی بۆچوونه‌كانی ئه‌ردۆگان وه‌ستاوه‌و، نه‌یهێشتووه جێبه‌جێ بكرێن و، هه‌ر ئه‌وه‌ش پاڵیپێوه‌ناوه واز له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێنێت و، ئه‌وه یه‌كه‌مجاریش نییه ره‌جه‌ب ئه‌ردۆگان له گه‌ڵ دۆسته‌كانی تێكبچێت و، ئه‌مرۆ له گه‌ڵ ئۆغڵۆ تێكچوو، دوێنی له گه‌ڵ كه‌سی زۆر نزیكی (عه‌بدوللا گێل ) كه پێكه‌وه حزبی "" داد‌و گه‌شه پێدان "" یان دامه‌زراندو، كار گه‌شته ئه‌وه‌ی وشه‌ی ناشیرین به‌كاربێنن و، یه‌كتر ریسوا بكه‌ن به ترسنۆك و خاین و، عه‌بدوللا گێل به ئاشكرا وتی: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆگان زۆر به په‌له ئه‌بێته دیكتاتۆر. كیشه‌كانی ئه‌ردۆگان ته‌نها له گه‌ڵ ئه‌ندامانی حزبی "" داد‌و گه‌شه‌پێدان "" نییه‌و، سه‌رۆك له ماوه‌ی رابردوو هێرشی راگه‌یاندن و دادگایی كرده سه‌ر دۆست و هاوپه‌یمانی دێرینی فه‌تح الله گۆێلن و، ئه‌م كابرایه ناسراوه له توركیا‌و ده‌ره‌وه‌ی توركیا‌و، له ئه‌مریكاو له ئه‌وروپاو ئه‌فریقاو له ئاسیا‌و وڵاتانی به‌لكان و، خاوه‌نی چه‌ندین پرۆژه‌ی بازرگانی وه به‌رهێنانی گه‌وره‌یه‌و، كاتی ئه‌ردۆگان هه‌ستی كرد فه‌تح الله گۆێلن دژ به خواسته‌كانی ئه‌وه‌ستێت و، ئه‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی له گه‌ڵ دابه‌ش بكات به تایبه‌تی له دادگا‌و سوپا‌و ئاسایش و، ببێته رێگر له جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانی و، ئاماژه پێكردنی وه‌ك دیكتاتۆرێك كه هه‌میشه له هه‌وڵدایه ببێته سوڵتان و، گۆیلن توانی سیاسه‌تی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ردۆگان ریسوا بكات و، گه‌نده‌ڵی ئه‌ردۆگان و كوره‌كه‌ی و خزمانی ده‌ربخات. رژێمی توركیا نزیكه‌ی ساڵێكه به توندترین شێواز شاڵاوی سه‌ربازی دژ به خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كانی كوردستانی باكوور ئه‌نجامئه‌دات و، به ئاشكه‌راو به به‌رچاوی دونیادا‌و به پێی ( دیموكراتییه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و حزبه ئیسلامییه‌كه‌ی) و بێده‌نگی فراكسیۆنه سیاسییه‌كانی تری په‌رله‌مان پاریزبه‌ندی (حصانه) له نوێنه‌رانی كورد ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا وه‌رئه‌گرێته‌وه‌و، حكومه‌تی توركیا سه‌رقاڵی ره‌شنووسێكه بۆ گۆرانكاری له یاسای پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانتاران و، ره‌شنووسه‌كه ئه‌خاته به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و، ئه‌گه‌ر ده‌نگی له سه‌ر بدرێت حكومه‌ت ئه‌توانێت په‌رله‌مانتاران ده‌ستگیر بكات و، ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ش، هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی و زیندانكردنی په‌رله‌مانتارانی كورد كه‌لێنی نێوان كورد‌و توركیا به‌رفراوانتر ئه‌كات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی توركیا ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌ته بۆ كپكردنی ده‌نگی كوردانی باكوور دارشتنه‌وه‌ی سیستمی سیاسی له توركیادا‌و، كاركردن بۆ خواسته‌كانی سوڵتان ئه‌ردۆگان و، جێگیركردنی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی له باتی سیستمی په‌رله‌مانی و، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش بۆ نه‌هێشتنی بنه‌ماكانی سكۆلاریزمه له ده‌ستوری توركیا‌و، هه‌وڵدانێكه بۆ ئاوێته‌كردنی ئاین و مادده‌كانی ده‌ستور. هه‌موو هه‌وڵه‌كانی سوڵتان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌یه بتوانێت پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی تۆرانی گه‌وره Grand Turanian State له ده‌ریای ئه‌دراتیكه‌وه تا ئۆقیانۆسی ئارام جێبه‌جێ بكات و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌كاتێك خه‌ڵكی سوریا دژ به رژێمی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دو حزبی به‌عس به‌رنگاربوونه‌وه، ئه‌ردۆگان به هه‌لی زانی و یه‌كسه‌ر خۆی خزانده ناو رووداوه‌كانی سوریاوه‌و، له پێشدا ئامۆژگاری و رێنمایی به‌شاری ئه‌كردو، راكردن و هه‌ڵاتنی زه‌ین ئه‌لعابدینی تونس و، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حوسنی موباره‌كی میسری وه‌بیر ئه‌هێنایه‌وه‌و، كه‌مه كه‌مه به یارمه‌تی و پاره‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی و وڵاتی قه‌ته‌ر له گه‌ڵ تێروریسته‌كان نزیك بووه‌وه‌و ده‌ستی له گه‌ڵیادا تێكه‌ڵ كرد‌و، به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د‌نه‌چووه ژێر ركێفی و، سوڵتان ئه‌ردۆگان تووره بوو، وه‌ك موسلیمێك سوێندی خوارد كه به‌م زووانه به سواری ئه‌سپێكی سپییه‌وه ئه‌چێته دیمه‌شق و، له مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی بانگ ئه‌دات و نوێژ ئه‌كات و، به‌م زووانه‌ش و، له پاش چه‌ند رۆژێك به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د له سه‌ر حوكم لائه‌برێت. له 18/3/2011 وه سوڵتان ئه‌ردۆگان خۆی ئاماده كردووه بچێته ناو سوریاوه‌و، به‌ڵام نه‌خشه‌كانی له 3/7/2013 تووشی شكستێكی كوشنده بووه‌وه كاتێك جه‌ماوه‌رو سوپای میسر توانیان پۆخڵاواته‌كانی هۆزی عوسمانی له ( ئیخوان ئه‌لموسلیمین) و محه‌مه‌د مرسی سه‌رۆك كۆمار له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی میسر لابده‌ن و، خه‌ونه‌كانی ئه‌ردۆگان نه‌یه‌ته‌دی و، له باتی ( بای شه‌ماڵ ره‌شه‌با) هه‌ڵیكردو سوڵتانی تووره كرد‌و، كاتێك بۆی ده‌ركه‌وت ئه‌مریكا شه‌ری بۆ ناكات هه‌زاران توندره‌وو تیرۆریستی له ئه‌فغانستان و شیشان و لیبیا‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و هه‌موو وڵاتانی جیهان كۆكرده‌وه‌و، ئه‌مانه‌ش نه‌یان ویست ببنه یاری وده‌ستكه‌لای ئه‌ردۆگان بۆیه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) یان دروست كرد‌و، له ئه‌مرۆداو به گوێره‌ی راپۆرته هەوڵێك، كە هۆریزۆن ویكلی كەنەدی (horizonweekly) بڵاویكردووەتەوە توركیا زیاتر لە ( دە هەزار ) بەڵگەنامەی گەشت (پاسپۆرت) ی توركی داوەتە چەكدارانی داعش بۆ ئاسانكاری و هاتووچۆیان لەناوچەكەو، بەپێی راپۆرتەكە ئیسته‌نبوڵ وەك ناوەندی پیلان بۆ داعش دادەنرێت و، بەم كارەش توركیا هاتووچۆی چەكدارانی داعش، بۆ سوریا‌و عێراق و هەموو دنیا ئاسان ئه‌كات و، مەترسی گەورەش بۆ ئاسایشی ناوچەكە دروستئه‌كات. نزیكه‌ی ساڵێكه توركیا له جه‌نگێكی ناوخۆیی سه‌ختدایه‌و، به ئاگرو ئاسن وه‌ڵامی ماف و داواكارییه ره‌واكانی كورد ئه‌داته‌وه‌و، له‌و كاته‌وه تا ئه‌مرۆ به گه‌رمی شاڵاوی راونان و گرتن و زیندانیكردن و كوشتن ده‌رهه‌ق به رۆڵكانی كورد درێژه‌ی هه‌یه‌و، ماڵ و سامانیان به تاڵان ئه‌برێت و ره‌زو باخیان ئه‌سووتێت و گوند‌و شاره‌كانیان خاپور ئه‌كرێن، بۆیه ئازادیخوازان داوا ئه‌كه‌ن دەسبەجێ شالاوی سەربازی لە کوردستانی باکوور رابگیرێت و، له‌م رووه‌وه ره‌خنه له هه‌ڵویستی وڵاتانی ئه‌ورۆپاو ئه‌و وڵاتانه‌ی دیموكراتیخوازن ئه‌كیرێت به‌رامبه‌ر بێده‌نگی له پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ له توركیا‌و، ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا‌و جه‌ردوانان (جاشه‌كان) به‌رامبه‌ر به كورده‌كان. نووسه‌ران و رۆشنبیران ره‌خنه له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌گرن به هۆی سه‌ركوتكردنی ركابه‌ره‌كانی و بێده‌نگ كردنیان و، ئاماژه به‌وه ئه‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ردۆگان و یه‌كێتی ئه‌وروپا له دۆخێكی خراپدایه، چونكه توركیا زۆر كه‌موكورتی هه‌یه له رووی دیموكراتی و مافی مرۆڤه‌وه‌و، هه‌ر هه‌موو سه‌رسامیی خۆیان له هه‌وڵه‌كانی ئه‌ردۆگان ده‌ربه‌ریوه بۆ دروستكردنی سیستمێكی سه‌رۆكایه‌تی و هه‌وڵی گۆرینی ده‌ستوری وڵات و، سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان توركیای ئه‌ردۆگان و یه‌كێتی ئه‌وروپاو مافی مرۆڤه‌وه دەیڤید کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رۆژی یەکشەممە 22-5-2016 لە ئاخافتنێكی تەلەڤزیۆنیدا لەبارەی بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند ( بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا لە ئایندەیەکی نزیکدا روونادات) و، کامیرۆن راشیگەیاند، تورکیا لە ساڵی 1987ـەوە داوای بە ئەندامبوونی لە یەکێتی ئەوروپا کردووە، بەڵام بەپێی دوایین پێشبینییەکان رەنگە لە ساڵی 3000 بتوانێت ببێت بە ئەندام لە یەکێتییەکه‌و، ئه‌مه‌ش به‌روونی توركیا و ئه‌ردوگان و كاربه‌ده‌ستانی توركیا ریسوا ئه‌كات. رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی{ ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ}، له دوایین راپۆرتی خۆیدا، له باره‌ی توركیاوه ده‌ڵێت "ئه‌و وڵاته سزای به كۆمه‌ڵی كورد ئه‌دات و، كورد ئه‌كووژێت و، رێكخراوه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به به‌كارهێنانی هێزی ئه‌منی و سه‌ربازی، له‌ناوچه‌كانی باكووری كوردستان تۆمه‌تبار كردووه و باس له‌وه ده‌كات، كه ئه‌و وڵاته له رێگای هێزی سه‌ربازییه‌وه، سزای به كۆمه‌ڵی كوردی داوه‌و، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، توركیا پرۆسه‌ی چه‌كداری له باكووری كوردستان ئه‌نجامده‌دات و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی راگه‌یاندووه، رێگای نه‌داوه هاووڵاتییانی كورد ده‌ستییان به كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی و ئاوی خواردنه‌وه بگات، رێكخراوه‌كه ئه‌و كرده‌وانه‌ی ( سزای به كۆمه‌ڵ ) وه‌سفكردووه‌و وتوویه‌تی هاوڵاتیانی باكووری كوردستان رووبه‌رووی ره‌وشێكی سه‌ختبوونه‌ته‌وه.
27/5/2016 |
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||