| ||
|
||
توركیای فاشیست هێرشه‌كانت رابگره‌و له كوردستان برۆ ده‌ره‌وه
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب له كاتژمێری 2 ی بەرەبەیانی رۆژی 25/4/2017 له لایه‌ن 26 فرۆکەی جەنگی تورکیا به چری بۆردومانی بۆردومانی شنگال و ده‌وروبه‌ریان كرد‌و به‌وهۆیه‌وه پێنج پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕڤانێك شه‌هیدو یانزه پێشمه‌رگه‌و سێ شه‌ڕڤانی تریش، برینداربوون، هه‌روه‌ها به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیاوە بۆ سه‌ر ناوه‌ندی گشتیی یه‌په‌گه له چیای قه‌ره‌چۆغ له دێرك، ٢٠ شه‌ڕڤان شه‌هیدبوون و ١٨ شه‌ڕڤانی تریش برینداربوون و، ئەو کارەی تورکیای ره‌گه‌زپه‌رستی خوێنرێژ دەست درێژییە بۆ سەر سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان بە گشتی و دەڤەری شنگال بە تایبەتی و دەستتێوەردانه لە كاروباری ناو وڵاتێكی تر‌و ئەمەش پێشێل کردنێکی ئاشکرای یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانە و، بۆیه پێویسته هه‌موو خه‌ڵكی به شه‌ره‌ف و مرۆڤدۆستانی ئازادیخوازی دونیا ئه‌و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ریسوا‌و شه‌رمه‌زار بكه‌ن و، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان سنورێك بۆ ئه‌و دەستدڕێژیانەی توركیا دابنێت و چیتر ڕێگەی پێ نەدرێ بە ئارەزووی خۆی لە ناو باشوری كوردستان تەراتێن بكات. دوو ساڵه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیای فاشیست به‌چری ناوچه جیاجیاكانی باشوری كوردستان بۆردومان ئه‌كه‌ن به تایبه‌تی قه‌ندیل و سیده‌كان وباڵاكایه‌تی و به‌رواری بالا‌و ئامێدی و، تا ئه‌گاته گونده‌كانی سه‌ر به قه‌زای زاخۆ‌و، به هۆی بۆردوومانه‌كان مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروستبووه‌و، زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری به هاوڵاتیانی سڤیلی ناوچه‌كانه‌وه گه‌یاندووه. بۆردوومانکردنی ناوچە سنوریەکانی باشوری کوردستان لە لایەن فرۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی تورکیای دوژمن له ناو خاكی كوردستان بێ رێزی و سوکایەتییە به گه‌ل و نیشتمان و، ھەرلایەنێک ڕێگە بەو بۆردومانکردنە بدات ئەوە بێشك خیانەتێکی نەتەوەییە و جێی ریسوا‌و شه‌رمه‌زارییه و، لە راستیدا بەردەوامی ئەو بۆردوومانانە بە ھەموو شێوەیەکانی کارێکی نارەوا و نامرۆڤانەیە و ئاسایشی وڵات و خەڵکی گوندەکانی خستوەتە مەترسییەوە بە جۆرێک ناتوانن لە شوێن و زێدی باوباپیرانی خۆیان بە ئارامی بژێن و، ئازادانە بەردەوام بن لە کاری رۆۆژانەیان وەک: کشتوکاڵی و بەخێوکردنی ئاژەڵ و ھەنگ و بایخدان بە باخ و رەزەکانیان. تورکیای شۆڤەنیست بەھۆی داگیرکردنی چەندین ناوچەی باشووری کوردستانی بووەتە خاوەن دەسەڵات و سەربەستانە ھاتووچۆ ئەکات و، سیخورەکانی لەناو خاکی کوردستان بڵاوکردووەتەوەو، پەیوەندی تورکیا‌و ھەرێمی کوردستان لە خزمەتی تاقمی ئەردۆگانی تیرۆریست و ئاگپارتییه‌و، به پێی به‌رپرسانی توركیا‌و كوردستان پەیوەندیی تورکیا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، پەیوەندی غاز‌و نەوتەو، ھیچ پەیوەندییەکی بە سەربەخۆیی کوردستان نییە وه‌ك بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كه‌ن و، راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ڕوسیا غاز له توركیا ئه‌برێت و، ئەوانیش لە ھەرێمی کوردستان بە مفت و ھەرزان وەریئەگرن، ھەروەک چۆن نەوتی ھەرێمیشیان به تاڵان وەرگرتوە، شایانی وەبیرھێنانەوەیە پێشتر ( بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان، باسیان لەوە کردووە کە تورکیا یارمەتیی ھەرێم ئەدات بۆسەربەخۆیی). كرده‌وه چه‌په‌ڵه‌كه‌ی توركیای ره‌گه‌زپه‌رست بۆ لێدانی شه‌نگاڵ به 26 فرۆكه‌ی جه‌نگی له مێژه‌وه پلان و نه‌خشه‌ی بۆ دانرابوو، زوربه‌ی هاوڵاتیان له بیریانه هه‌ریه‌ك له مه‌سرور بارزانی ( راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی هه‌رێمی كوردستان) و نێچیرڤان بارزانی ( سه‌رۆكی حكومه‌تی بنكه فراوانی كوردستان) داوایان له میوانه‌كان كرد سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرن و برۆن و، مه‌به‌ست له میوانه‌كان { پارتی كرێكارانی كوردستان PKK} یه‌و، ئه‌و به‌رپرسه باڵانه به روونی وتیان: ئه‌بێت پارتی كرێكارانی كوردستان قه‌ندیل جێبهێڵێت، چونكه له‌نێو خاكی عیراقدایه!! (به‌ڵی ئه‌وه قسه‌ی ئه‌وانه كه شه‌وو رۆژ ئه‌ڵێن عێراق نه‌ماوه) و، به ئاشكرا وتیان: هێزه‌كانی (په‌كه‌كه) و (یه‌په‌گه) میوانن و، میوانه‌كان ئه‌بێت بچنه‌وه شوێنی خۆیان و خاكی هه‌رێم به‌جێبهێڵن و، ئه‌وه‌ی سه‌یره كورد له سه‌ر خاكی باوباپیرانیان میوانن؟ به‌ڵام توركیای داگیركه‌ر خاوه‌ن ماڵن و، دیاره ئه‌م داوایه پر شه‌رمه‌زارییه له سه‌ر خواست و ئاره‌زووی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی شۆڤه‌نیست و تاقمه ره‌گه‌زپه‌رستكانی حزبی "" داد‌و گه‌شه‌پێدان"" و ئیخوان الموسلیمن بووه‌و، هه‌ر ئه‌و داوایه‌ش بووه زه‌نگی هه‌ڵگیرسانی شه‌ر له دژی شه‌نگال و پارتی كرێكارانی كوردستان PKK. رژێمی توركیای فاشیست توانیویه‌تی هه‌ندێ كه‌ناڵ وژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و حزب و سه‌ركرده‌ی حزب ئه‌وانه‌ی له سه‌ر بیر‌و بۆچوونی ئیخوان ئه‌لموسلمین و حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان گۆشكراون له باشووری كوردستان بكرێت و، شه‌و رۆژ له خزمه‌تی ئاغا تۆرانییه‌كانیان بن و، ئه‌م رژێمه داپلۆسێنه‌ره به هیچ شێوه‌یه‌ك له كوشتنی رۆڵه‌كانی كوردستان ده‌ست ناپارێزێت و، بۆ له ناوبردن و نه‌مانی دانیشتوانی ئه‌م خاكه به ئاشكرا هاوكاری چه‌ته رووره‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی تیرۆریست (داعش) ی كرد‌و له ئێستاشدا ئه‌یكات و، تورکیای فاشست سیاسەتی ئاگرو ئاسنی لە باکووری کوردستان بەکارھێناو، شارە کوردییەکانی خاپور کرد‌و، خەڵکی کورد ناچار کران خاک و ماڵ و سامانیان بەجێبھێڵن و سەرگەردان ببن و، دەیان و سەدان و ھەزاران ھاوڵاتی کوردی سڤیل گیران و کوژران و، ئەم فاشستە روورەشانە له پاش هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له ئه‌ندامانی حزبی گه‌لانی دیموكراتی { هه‌ده‌په} شاڵاویان ھێنا بۆ باشوور‌و رۆژانە بە فرۆکەی جەنگی و بە تۆپ کوردستان کاول ئەکەن و، هه‌ندێ لایه‌ن و حزب دژی كرده‌وه‌كانی توركیای ره‌گه‌زپه‌رست هه‌ڵوێستیان ده‌ربریوه به‌ڵام تا ئێستا بەرپرسێکی بوێرمان نەدی کردەوەکانی تورکیای دوژمن ریسوا بکات و، به‌رپرسه باڵاكانی باشووری كوردستان نا‌وێرن به‌رنگاری توركیا ببنه‌وه، چونكه خاكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه داگیركراوه‌و، وناتوانن بڵێن: توركیا بۆ ده‌ره‌وه‌و هۆكاره‌كان زۆرن: یه‌كه‌م - بوونی هێزی سه‌ربازی و تانك و تۆپ وچه‌كی مۆدێرنی جۆراوجۆر، دووه‌م - هاتنی سوپای توركیای دوژمن بۆ به‌عشیقه‌و، سێیه‌م - بازرگانی به نه‌وت و غاز‌و، چواره‌م هه‌ر هه‌موویان شه‌ریكن و، جێی ئاماژه‌یه هاوڵاتیانی كوردستان به‌هۆی دزی و گیرفان پركردن له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه بێبه‌شه‌ن‌و كوردستان دووچاری قه‌یران بووه‌و، ئه‌وانه‌ی كار ئه‌كه‌ن موچه وه‌ك ساڵانی پێشوو وه‌رناگرن. له 8/1/2017 مه‌سعود بارزانی له هه‌ولێر پێشوازی له بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كرد‌و، له‌و دیداره‌دا ( ته‌ئكید) كرایه‌وه كه ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و توركیا پێكه‌وه به‌ستراوه و نابێ ڕێگه بدرێت ئه‌و سه‌قامگیرییه بكه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و باسی ( ته‌حه‌دییاتی ئه‌منی و ئابووری) كرا، كه وابوو پێویسته دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان پارێزگاری لە هەموو ناوچەكانی كوردستان بكات بە بێ جیاوازی و سەروەری خاكی كوردستان بپارێزێت و، پێویستە بانگهێشتی نوێنەری وڵاتانی ئه‌وروپاو، نوێنه‌ری ئه‌مریكاو وڵاتانی هاوپه‌یمان دژ به داعش و، نوێنه‌ری كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی‌و نوێنه‌ری نەتەوە یەكگرتووەكان بكرێن بۆ هەرێمی كوردستان و لەو هێرشانەی توركیا ئاگادار بكرێنەوە بۆ ئەوەی فشارێك دروستبکرێت بۆ ڕێگیریكردن لە دەستدرێژییەكانی وڵاتی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان و، ئەم كردەوانەی توركیای فاشیست پێشێلكردنی خاكی وڵاتێكی ترە و توركیا بەم كردەوانەی ئه‌یه‌وێت كێشە ناوخۆییه‌كانی بگوێزێته‌وه بۆ وڵاتانی تر به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن. له به‌رامبه‌ر كاره قیزه‌ونه‌كانی توركیا پێویسته خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان و، ئازادیخوازان و هه‌موو دڵسۆوانی گه‌ل و نیشتمان و، ئه‌وانه‌ی قسه‌ی بریقه‌دار ئه‌كه‌ن و، به ده‌مهه‌راشی لافوگه‌زافی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی لێئه‌ده‌ن بێنه ده‌نگ و، هه‌موو ده‌نگه‌كان یه‌كبخه‌ێن و، ئه‌و كاره ملهورانه‌ی توركیای ره‌گه‌زپه‌رستی فاشیست ریسوا‌و شه‌رمه‌زار بكه‌ێن و، رێگه به شه‌ری ،،كوردكوژی،، نه‌ده‌ین و، وڵاته‌كه‌مان بپارێزین و، ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه هه‌ڵوێستی بته‌وو ته‌واوی هه‌بێت له ئاست پاراستنی هاووڵاتیانی كوردستان و ئاسایشیان و، لێره‌وه داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كرێت دۆسیه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا‌و بۆردومانكردنی خه‌ڵكی سڤیلی بێ تاوان و، خاپور كردنی دێهات و، سوتاندنی پوش و دارستان وباخه‌كانی وڵاته‌كه‌مان بگه‌یه‌نێته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و، به فه‌رمی سكاڵا به‌رامبه‌ر به توركیای فاشیست تۆمار بكات و، هاوكات داوا له پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌كرێت هه‌ڵوێستی راشكاوانه به‌رامبه‌ر به‌م تاوانانه ده‌رببڕن و ئه‌م تاوانانه ریسوا بكه‌ن كه به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمان ئه‌كرێن و، پێویسته حكومه‌تی كوردستان و هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی كوردستان به یه‌ك ده‌نگ بڵێن: سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆ ده‌ره‌وه. سه‌ركه‌وتن له یه‌كگرتندایه.
سه‌رشۆری و مردن بۆ دوژمنانی كورد‌و كوردستان 26/4/2017
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||