| ||
|
||
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له نێوان رۆڵه‌كانی گه‌ل ولایه‌نگیرانی رژێمی توركیا
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
راشكاوانه‌و به‌بێ ترس 2 له‌م رۆژانه‌دا به گه‌رمی باس باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌و به‌رپرسه باڵاكانی هه‌ندێ له لایه‌ن و حزبه‌كان به تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ره‌رای قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم و ئاڵۆزییه‌كانی "" عێراقی فیدراڵ و "" له گه‌ڵ ئاژاوه‌و ناسه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و شه‌ركردن دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چه‌په‌ڵ (داعش) سه‌رقاڵی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆییه‌و ئه‌و پرسه به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ رۆڵه‌كانی گه‌ڵی كوردستان گرنكی خوێ هه‌یه. به‌ڵێ. راپرسی یان گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆێی مافی هاوڵاتیانی كوردستانه‌و، زووربه‌ی زۆری كوردستانیان له گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن و، له ساڵانی رابردوو ریفراندۆمێك به‌رێوه چوو، ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر دڵخۆشكه‌ره بوو، به‌ڵام ئه‌مرۆ پێویسته بزانین سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئاسان نییه بێته‌دی به خواستی تاكه كه‌سێك چونكه خواست و ئاواتی هه‌ره‌به‌رزی گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه كه تا ئێستا ده‌وڵه‌تی نییه‌و، ئه‌م پرسه ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌و، ئه‌گه‌ر باس له دیموكراسیش ئه‌كه‌ین پێویسته سه‌رجه‌م هاووڵاتییان له‌م جۆره بریاره چاره‌نووسه سیاسییانه به‌شدار بن و، نه ته‌نها پارتێك ئه‌و پرسه پیرۆزه‌و هه‌موو تواناكان قۆرخ بكات و، زوربه‌ی گه‌لی كوردستان ریفراندۆمه‌كه‌ی ساڵی 2005 یان له بیر نه‌چووه‌ته‌وه كه زیاتر له 96% ی خه‌ڵك ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆێی كوردستان به به‌ڵێ دا. به‌ڵێ، سەربەخۆیی سەروەرییەو خواست و ئاواتی ھەموو مرۆڤێکی ئازادیخوازەو، تەنھا پەیوەست نییە بە تاکە کەس و، بە پێچەوانەوە پەیوەستە بە ھەموو تاکێکی کورد کە بە چاوێکی پر بایەخەوە بروانێتە ئەم پرسە نەتەوەییە گرنگەو، ھەروا لە سەر ھەر تاکێکی کوردە بە چاوی رێزەوە سەیری ھەڵسوکەوتی رێبوارانی رێگای ئازادی و سەرفرازی نەتەوەکەی بکات و، نەکەوێتە ژێر باری ترس و لەرزەوە چونکە سەربەخۆیی کوردستان کۆدەنگی ھەموو ھاوڵاتیان و ھەموو لاینەکانی ئەوێت. ئه‌مرۆ عێراق به‌ناو “”فیدراڵی”” دووچاری حكومه‌تێكی تایفه‌گه‌ری و گرا مه‌زهه‌بی شیعه‌وه بووه‌ته‌وه‌و، به‌رێوه ئه‌برێت و، حه‌یدر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران له سه‌ر به‌زمه‌كه‌ی نوری مالكی ره‌فتار ئه‌كات و له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا‌و، بار گرژییه‌كه‌ی پیشوو وه‌ك خوێ ماوه‌ته‌وه‌و، ئه‌مرۆ به هوێ یارییه مناڵانه‌كه‌ی شێتۆكه چاو زاقه‌كه (موقته‌دا سه‌در) ئاڵۆزییه‌كانی عێراق به‌ره‌و هه‌ڵكشان مل ئه‌نێت و، پێویسته بڵێن سه‌رانی كورد زۆر هه‌لی زێرینیان له‌ده‌ستداوه‌و نه‌یانتوانیوه له‌به‌ر هه‌ندێ ده‌ستكه‌وتی ته‌سكی حزبایه‌تی و گیرفان پركردن و ناردنی سامانه‌كانیان بۆ بانقه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌و هه‌لانه بقۆزنه‌وه‌و ، له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی كوردی دلێر بێت و، له ئێستادا حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له لاواز لاوازتره‌و، ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی تێكه‌وتووه‌و باشترین و نێوترین هه‌له‌و پێویسته سه‌ركرده‌كانی كورد بوێرانه بیقۆزنه‌وه‌و بتوانن سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردی به ده‌نگێكی به‌رز جار بده‌ن. لە مێژەوە کوران و کچانی نەتەوەی کورد تێکۆشاون بۆ سەربەخۆیی وڵاتەکەیان و بەرنگاری دوژمنانی رەگەزپەرست و شۆڤەنیست و رژێمە خوێنرێژەکان بوونەتەوەو خوێنی گەشیان و ژیانیان لەو رێگایەدا بەخشیوەو، سەرەرای ئەوەش نیشتمانەکەیان دووچاری کیمیاباران وشەری لەناوبردن (جینۆساید) بووەتەوەو، دوژمنان وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی غەدرێکی مێژوویی گەورەیان لەم نەتەوە قارەمان و کۆڵنەدەرە کردووەو، ھەر لە پاش مۆرکردنی پەیمانی سیڤەرو پاشان نشوستییەکەی و ئیمزاکردنی پەیمانی لۆزان و دابەشکردنی خاکی کوردستان بەسەر وڵاتاندا تا ئێستا کەس یان رێکخراوێکی نێونەتەوەیی پشتگیری لە کێشەی نەتەوەی کورد نەکردووە. ھاشەو ھوشە و دروشمی رەنگاورەنگ و قسەی بریقەدار هیچ سوودێكی نییه‌و، ته‌نها پێویسته بڵێین کێ ئه‌توانێت و ئەوێرێت سەربەخۆیی کوردستان رابگەیێنیت؟ و، کاتیک باسی سەربەخۆیی کوردستان ئەکریت پیویستە بیر لە ناوچەدابراوەکان بکریتەو، ئەوەش پێویستی بە میکانیزمێکی ژیرانەیەو پلانیکی توکمەیەو، نابێت چیتر کورد چاوەروانی دەستوری عێراقی ""فیدراڵ"" بیت و، ئه‌وه‌ته به به‌رچاومانه‌وه عێراق له سه‌ر لێواری مه‌رگه‌و، ئەبێ چیتر بەرپرسان خۆیان گیڤ نەکەنەوەو، ھاونیشتمانیان فریو نەدەن و، خاونی بریاری چارەنوسساز بن و، ئیدی بەسە ھەلە زێرینەکان وه‌ك ئه‌وانه‌ی رابردوو مەفەو‌تێنن و، پێویستە بوێر‌و نەترس بن و زوربەی گەلی کوردستان سه‌باره‌ت به‌م پرسه نه‌ته‌وه‌ییه لە گەڵتاندایەو پشتگیریتان ئەکات و، دەبا ھەموو ھەوڵەکان یەکبخەێن لە پێناو گەراندنەوەی شەنگاڵ و کەرکوک و خانەقین و شوێنەکانی تر. ئەمرۆ حکومەتی عێراقی " فیدراڵ "" ، حكومه‌تێكی تایفەگەری و پشكپشكێنه‌و گرا مەزھەبی شیعەیه‌و له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆک وەزیرانی لاواز به‌رێوه ئه‌برێت و، سه‌ره‌رای لاوازییه‌كه‌ی دیکتاتۆر ئاسا له گەڵ ھەرێمی کوردستاندا رەفتار ئەکات و، ئه‌و تەنگژەیە تێکەوتووەو باشترین و نێوترین ھەلەو پێویستە سەرکردەکانی کورد بیقۆزنەوەو بتوانن سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی دلێرانه‌و چاونه‌ترسانه بە دەنگێکی بەرز جار بدەن. ئه‌م جۆره پرسانه زۆر گرنگن: راپرسی و گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی په‌یوه‌سته به په‌رله‌مان و، ئه‌بێ په‌رله‌مانتاران گفتوگۆی له سه‌ر بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره‌و جێی داخه په‌رله‌مانی كوردستان به فه‌رمانی پارتێك، پارتی دیموكراتی كوردستان (پدك) په‌كخراوه‌و، ئه‌و كرده‌ویه له هیچ وڵاتێكی تر نییه‌و رووی نه‌داوه حزبێك ببێته خاوه‌نی هێزو توانای گه‌لێك چونكه (پدك) ته‌نها حزب نییه له كوردستان و، هه‌ر خودی خوێ زۆر كه‌ره‌ت بانگهێشتی 19 حزب و لایه‌ن ئه‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌و، ئه‌وه جگه له‌جه‌ماوه‌رێكی زۆر‌و فراوان له ده‌ره‌وه‌ی حزب و لایه‌نه‌كان. پدك داوا ئه‌كات په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه‌و، به‌م داوایه خۆڵ ئه‌كاته چاوی هاوڵاتیان و، هه‌ر خودی پدك ئه‌توانێت په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكاته‌وه‌و، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان بتوانێت پرسی راپرسی و سه‌ربه‌خۆیی تاوتۆی بكات و بریار بدات و، له ئێستادا زوربه‌ی كورد ئه‌زانن پدك بووه‌ته هوێ په‌كخستنی كاروباری په‌رله‌مان و ئیفلیج كردنی. سه‌ربه‌خۆیی و جاردانی ده‌وڵه‌تی كوردی مافی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه له سه‌ر خاكی باوپاپیران و، دوژمنانی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان توانیویانه تا ئێستا خواست و ئاره‌زووی نه‌ته‌وه‌ی كورد سه‌ركوت بكه‌ن و، به‌و په‌ری بێ به‌زه‌یی و نامرۆڤانه ره‌فتاری له گه‌ڵدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاوات و خه‌ونی مێژوویی ئه‌م نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌یه كه خاكه‌كه‌ی به‌سه‌ریاندا دابه‌شكراوه نه‌یه‌ته‌دی. ئه‌مرۆ له باشوری كوردستان نه‌ته‌وه‌ی كورد گیرۆده‌ی ماده‌ی (140) بووه‌ته‌وه‌و، حكومه‌ته یه‌ك له دووای یه‌كه‌كانی عێراقی ""فیدراڵ"" به هوێ بیری شۆڤه‌نیستی عه‌ره‌بی بۆگه‌ن و بیری تایفه‌گه‌ری چه‌په‌ڵ به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوون و نابن ئه‌و ماده كوشنده‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن و سه‌رانی كوردیش زۆر كه‌ره‌ت ئه‌ژڵه‌ژێن و هه‌ڵئه‌چن و خۆیان ئه‌خڵافێنن و به گیڤه گیڤ و قسه‌ی بریقه‌دار دێنه پێشه‌وه‌و خه‌ڵك فریو ئه‌ده‌ن و، جاروبار نیازی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان هه‌یه‌و، له پاش ماوه‌یه‌ك سارد ئه‌بنه‌وه‌و، دیسانه‌وه دێنه سه‌ر باسی ""ده‌ستور"" و، هیچیان پێناكرێت و، تا ئێستا به هوێ سیاسه‌تی چه‌وتیانه‌وه یه‌ك بست له خاكی ناوچه دابراوه‌كان نه‌گه‌راوه‌ته‌وه سه‌ر كوردستان. له جهانی ئه‌مرۆدا هاوڵاتیان بریاری سه‌ربه‌خۆیی و جاردانی ده‌وڵه‌ت ئه‌ده‌ن و، چاوه‌رێ ده‌ستی كه‌س ناكه‌ن و¸ پێویسته ئه‌وه بزانین وڵاتێك وه‌ك توركیای شۆڤه‌نێست و ره‌گه‌زپه‌رست كه رۆژانه به به‌رچاوی سه‌رانی كورد‌و و ئه‌وروپاو ئه‌مریكاوه كۆمه‌ڵ كوژی كورد ئه‌نجام ئه‌دات، قه‌ت ئاماده نییه پیشتگیری جاردانی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت كوردی بكات و، ئه‌وه‌ی سه‌یره تا ئێستا هه‌ندێ كه‌س له به‌رپرسان وا ئه‌زانن توركیا فریادره‌سه بۆ ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پاراستنی. ئه‌مرۆ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: " ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری خاكی عیراق و ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی ئه‌و وڵاته‌یه‌و، له‌ولاشه‌وه ئه‌مریكا له گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه‌و، جاروبار دڵ هه‌ندی كه‌س خۆش ئه‌كه‌ن و، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا رێگری سه‌ره‌كییه و، به‌رپرسان ناتوانن له‌و سیاسه‌ته ناروونه خۆیان ده‌ربازكه‌ن تا ئێستا خواست و داوای ئه‌نفالكراوان و خاوه‌ن شه‌هیدان نه‌هاتووه‌ته‌دی و، ئه‌وه‌ش به دادگایی كردنی موسته‌شاره‌كان و به‌عسییه‌كان كه ده‌ستیان هه‌بووه له ئه‌نفال كردن و شه‌هید كردنی خه‌ڵكی سڤیلی بێ تاوان و پێشمه‌رگه‌و، شایانی باسه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و به‌عسی و موسته‌شارانه خاوه‌نی پۆستی دیارین له كوردستان و به سه‌ربه‌ستی ته‌راتێن ئه‌كه‌ن و، هه‌ر ئه‌وه‌ش په‌ڵه‌ێێكی شه‌رمه‌زارییه به ناوچه‌وانی به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی كوردستان و، ئه‌وانه‌ی لاف و گه‌زافی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردستان لێئه‌ده‌ن پێویسته له سه‌ریان موسته‌شارو به‌عسییه گه‌وره‌كان كه ده‌ستیان به خوێنی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی سڤیلی كوردستان سووره له ریزه‌كانیان ده‌ر بكه‌ن و بیانده‌نه دادگا. ئه‌ی به‌رپرسانی كوردستان بازرگانی به وشه‌ی زه‌ق و قسه‌ی بریقه‌دار مه‌كه‌ن و هاوڵاتیان فریو مه‌ده‌ن و، له باسی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی كوردستان دوور بكه‌ونه‌وه‌و، ئه‌گه‌ر راست ئه‌كه‌ن داوا له سوپای داگیركه‌ری توركیای شۆڤه‌نیست بكه‌ن له خاكی كوردستان به زووترین كات برۆنه ده‌ره‌وه، چونكه خاكێك داگیر كرا‌و بێت ناتوانی ئه‌و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه جێبه‌جێ بكات. به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان وا خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن ته‌نهاو ته‌نها ئه‌وانن داوای سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت ئه‌كه‌ن و، هه‌ر خۆشیان سوورن له سه‌ر قۆرخكاری ده‌سه‌ڵات و نیازیان وایه هه‌موو كوردستان بكه‌نه (موڵكی) خۆیان و، گوێ به كه‌س نه‌ده‌ن و، هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه بایه‌خ بده‌ن به خاین و ترسنۆكی هه‌ڵاتوو پاشماوه‌ی حزبی به‌عس و رژێمه خوێناوییه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن وه‌ك: عه‌لی حاتم ئه‌لسلیمان، زافر العانی، رافع ئه‌لعیساوی و، هه‌ڵاتووی رووره‌ش پاریزگاری موسڵ ئه‌سیل نوجه‌یفی وبراكه‌ی ئوسامه نوجه‌یفی و، پیشتریش میوانه پیاو كوژه بێ وێنه و هه‌ڵاتووه ترسنۆكه‌یان تارق ئه‌لهاشمی و ده‌یان و سه‌دانی تر به ناوی سوننه‌و، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه ( ده‌ست و په‌یوندی توركیایی ره‌گه‌زپه‌رسته ) و، له سه‌ر سامانی پێشمه‌رگه‌و هه‌ژارو كرێكار‌و جوتیارو خه‌ڵكی بێ ده‌رامه‌تی كوردستان ئه‌له‌وه‌رێن و، مۆڵگاكانیان ئوتێلی ( 5) ئه‌ستێره‌یه‌و، ئه‌م جۆره به‌رپرسانه قه‌ت ناتوانن سه‌ربه‌خۆیی بپارێزن و جاری ده‌وڵه‌تی كوردی بده‌ن، ئه‌گه‌ر راست ئه‌كه‌ن كورد واته‌نی: ئه‌وه گه‌زو ئه‌وه‌ش ئه‌رزو، ئایا ئه‌وێرن.
11/5/2016
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||