| ||
|
||
رۆژی سه‌ركه‌وتن به سه‌ر نازییه‌ت و هیتله‌ر
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب 9 ی مانگی ئایار ڕۆژێكی دره‌وشاوه‌و گرنگه له مێژوویی روسیا‌و وڵاتانی شۆره‌وی جاران به تایبه‌تی و هه‌موو مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتنخوازو وڵاتانی ئه‌وروپاو وڵاتانی هاوپه‌یمان دژ به هیتله‌رو نازییه‌ت به گشتی و له‌و رۆژه‌دا له ساڵی 1945 به تێكۆشانی ئه‌و وڵاتانه‌و له ریزی پێشه‌وه‌ش وڵاتانی شۆره‌وی له ژێر رێنمایی حزبه شیوعییه‌كانیانه‌وه‌و سوپای سوور به خۆبه‌ختكردن و قوربانی شیوعییه‌كان و ئازادیخوازان له جیهاندا توانرا سه‌ركه‌وتن به سه‌ر هێتله‌رییه‌ت و نازه‌ییه‌ت بێته‌دی و ببێته رۆژی كۆتایی جەنگی دووەمی جیهانی و ئازادكردنی گه‌ڵان ونیشتمانه‌كانیان له چنگی نازیەكان و دەسەڵاتی دڕندەی ئه‌دۆله‌ف هیتلەر. پارتی كرێكارانی نه‌ته‌وه‌یی سۆشیالیست ’’ پارتی نازی’’ بزوتنه‌وه‌یه‌كی توندره‌وی سه‌رلێشێواوی سه‌ركێش دژ به دیموكراتییه‌ت و شیوعییه‌ت بوو له ئه‌ڵمانیا له پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م دروست بوو، ئه‌م پارته به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌دۆله‌ف هیتله‌ر له ساڵی 1933 ده‌ستی به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی ئه‌ڵمانیا گرت وه‌ك رژێمێكی دیكتاتۆری سه‌ركوتكه‌ر ره‌فتاری كرد‌و، هێتله‌رو یاوه‌ره‌كانی پرۆسه‌ی چه‌په‌ڵی (هۆلۆكۆست) جینوسایدی ده‌رحه‌ق زیاتر له 5 هه‌زار جوله‌كه‌ی ئه‌نجامداو به سوتاندنیان به ئاگرو، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان زیاتر له 6 ملیۆن غه‌جه‌ر (كاولی) و كورته باڵا‌و كه‌مئه‌ندامان و نه‌خۆش وكه‌سانی ساده‌یان له‌ناوبردو، تا ئه‌مرۆش ئه‌و بیروباوه‌ره‌قیزوه‌نه له‌لای حزبه نه‌ته‌وه‌په‌رسته راستره‌وه‌كان و گروپه‌كانی دژ به شیوعییه‌ت و چه‌پگه‌را ماوه له ژێر ناوی نازییه‌تی نوێ – Neonazism. نازییه‌كان و حزبه‌كه‌یان، حزبی كرێكارانی نه‌ته‌وه‌یی سۆشیالیستی ئه‌ڵمانی پێش هه‌موو كاریكیان سه‌ندیكای كرێكارانیان له ناوبرد‌و له‌كاریانخست و مانگرتنیان قه‌ده‌غه كرد‌و، له پاش 20 ی یۆلیۆ (ته‌موز) 1944 گرتن و كوشتن په‌ره‌ی سه‌ندو، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا (گوستاڤۆ) به فه‌رمانده‌یی(هێنریچ هیملێر) پیاوه درنده‌كه‌ی هیتله‌ر گورزی كوشنده‌ی وه‌شاند له حزبه لیبراڵه‌كان و سۆسیالسته‌كان و شیوعییه‌كان و، حزبی نازی به ته‌واوه‌تی ده‌ستی واڵا بوو به سه‌ر ’’ دادگا‌و شاره‌وانییه‌كان و گشت رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان’’ و, هه‌رچی جومگه‌كانی حوكم هه‌یه جگه له كلێسای پرۆتیستانت و كاسولیكیه‌كان و، له لایه‌ن وه‌زیری راگه‌یاندنی سیاسی هێتله‌ره‌وه (پاوڵ یۆسێڤ گۆێبێلز) ده‌ربرینی راووپۆچوون و ره‌خنه قه‌ده‌غه‌و بڤه‌یه‌و هه‌ركه‌سێك به پێچه‌وانه‌ی خواستی هیتله‌رو نازییه‌كان بێت وه‌ك چۆن لای خۆمان له ئه‌مرۆدا باوه خاوه‌ن بیر‌و بۆچوونه‌كان له‌ناو ئه‌برێن له ناویان ئه‌به‌ن و، هه‌موو پرۆپاگه‌نده‌كان به پێی ئاخافتنی ’’ وه‌زیر’’ ئه‌بێ له خزمه‌تی ئه‌دۆله‌ف هێتله‌ر بێت و، له هێتله‌ره‌وه فێری وتار خویندن وشێوازی بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆوده‌له‌سه بوو بوو بۆ په‌ره‌دان به جۆش و خرۆش وحماستی جه‌ماوه‌ر. له ساڵی 1939 دوودڵیی و په‌شێوی له نێوان ئه‌ڵمانیای نازی و یه‌كێتی شۆره‌وی {سوڤێت} له پاش واژوكردنی رێكه‌وتنامه‌ی هه‌ردوو وڵات كه ناونرا رێكه‌وتنامه‌ی یواچیم ڤۆن ریبێنترۆپ له نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوولاو، به پێی رێكه‌وتنامه‌كه نابێت ئه‌م دوو وڵاته دژایه‌تی یه‌كتر بكه‌ن و، پێویسته كار بكه‌ن بۆ ته‌بایی و ئاسانكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌ورۆپای رۆژهه‌ڵات وه‌ك جاران و، هاوكات فینله‌نداو، وڵاتانی به‌ڵتیك ئه‌ستۆنیا، لاتڤیاو لیتوانیاو، به‌شێك له پۆڵه‌نداو رۆمانیا گه‌رانه‌وه بۆ شۆره‌وی و، به‌ڵام هیتله‌ر خۆی مه‌ڵاسدا بۆ ئه‌وه‌ی گورزێكی گه‌وره‌و لێدانێكی كوشنده بسره‌وێنێته شۆره‌وی. جه‌نگی دووه‌می جیهانی له 1 ی ئه‌یلولی {سیبته‌مبه‌ر} ساڵی 1939 ده‌ستیپێكرد كاتێك ئه‌ڵمانیای نازی هێرشی كرده سه‌ر پۆڵه‌نداو، هاوكات بریتانیا جه‌نگی دژ به ئه‌ڵمانیا راگه‌یاندو، هه‌روا وڵاتانی هاوپه‌یمان فه‌ره‌نسا، پۆڵه‌ندا، بریتانیای مه‌زن و، وڵاتانی كۆمۆنلسی بریتانی {ئۆسترالیا، كه‌نه‌دا، هیندستان، نیوزله‌نداو باشوری ئه‌فریكیا} و، له ساڵی 1940 یۆنان و، له ساڵی 1941 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیان به وڵاتانی هاوپه‌یمان كرد‌و، له‌و كاته‌دا هیتله‌ر وتی: هه‌موو كاروكرده‌ومان ئاراسته‌ی روسه‌كانه‌و، ئه‌گه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا گێل و ده‌به‌نگ بن و، هه‌ست به كار‌و پلانی ئێمه نه‌كه‌ن، ئه‌وا له گه‌ڵ روسدا نه‌رم و نیان ئه‌نوێنم رۆژئاوا له ناو ئه‌به‌م و ته‌ختی ئه‌كه‌م و، پاشان هه‌رچی هێزو توانا هه‌یه له دژی یه‌كێتی شۆره‌وی به‌كار ئه‌هێنم و، ئه‌بێ خاكی نوێ له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورۆپاو روسیا بدۆزینه‌وه‌و، ئه‌وه پێویستییه‌كی گرنگه بۆ ئه‌ڵمانیاو, ئه‌بێ ره‌گه‌زی ئه‌ڵمانی زاڵ بێت به سه‌ر ره‌گه‌زه‌كانی تر‌و، ئه‌بێ دانیشتوانی روسیا به‌ره‌و ناوچه‌كانی سیبیریا برۆن و، ئه‌وانه‌یان باشن بمێننه‌وه‌و، و به توبزی كاریان پێ بكه‌ن و، خودی هیتله‌ر وه‌سفی جه‌نگی نیوان ئه‌ڵمانیا و شۆره‌وی كرد‌و وتی: جه‌نگی له‌ناوبردنه له رووی نه‌ژادی و ئایدلۆجیاوه‌و، ئه‌بێ ئه‌ڵمانیا خاوه‌ن بریار بێت و، كاتێ ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنی به‌دیهێناو توانی كیێڤ پایته‌ختی ئۆكراینا بگرێت و، هیتله‌ر له‌و باوه‌ره بوو یه‌كێتی شۆره‌وی له رووی سه‌ربازییه‌وه هیچ نییه‌و بێ بایه‌خه‌و، ناتوانێت به‌رامبه‌ر به سوپای ئه‌ڵمانیا بجه‌نگێت و، وتی ئه‌توانین له پاش زه‌نجیره‌یه‌ك پرۆسه‌ی سه‌ربازی به ئاسانی خاكی شۆره‌وی به تایبه‌ت خاكی روسیا داگیر بكه‌ێن و، هه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه بوو پاڵی به هیتله‌ری نازییه‌وه‌نا له رۆژی 3 ی تشرینی یه‌كه‌م {ئه‌كتۆبه‌ر} ساڵی 1941 فه‌رمانی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی له دژی شۆره‌وی دا‌و، ئه‌وه بوو روسیا چووه ناو وڵاتانی هاوپه‌یمان.. جه‌نگی ئه‌دۆله‌ف هیتله‌ر دژ به یه‌كێتی سۆڤێت جیهانی دابه‌ش كرد به سه‌ر دوو تاقمی شه‌ركه‌ر، یه‌كه‌م وڵاتانی میحوه‌ر: ئه‌ڵمانیای نازی به سه‌رۆكایه‌تی هیتله‌ر، ئیتالیای فاشی به سه‌رۆكایه‌تی بێنیتۆ مووسۆلینی و، جاپۆن به سه‌رۆكایه‌تی هیرو هیتۆو، پاشان ئه‌م وڵاتانه خۆیان خزانده ناو هاوپه‌یمانی وڵاتانی میحوه‌ره‌وه: فینله‌ندا، رۆمانیا، بولگاریاو مجه‌رستان (هینگاریا) و، دووه‌م وڵاتانی هاوپه‌یمان له سه‌ره‌وه باس كراون. له 9 ی مای {ئایار} ی ساڵی 1945 هێزی سوپای سووری یه‌كێتی سۆڤێت هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیای راماڵی و راوی نا تا گه‌یشته ناو په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا (رایچستاگ) له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاو، ئه‌و رۆژه به رۆژی سه‌ركه‌وتن به سه‌ر نازییه‌تی هیتله‌رو وفاشییه‌تی مۆسۆلینی دا ئه‌نرێت و هه‌موو سالێك له روسیا به گشتی و، له گۆره‌پانی سوور له مۆسكۆی پایته‌خت به تایبه‌تی و، وڵاتانی سۆڤێتی جاران ئاهه‌نگی شایسته به‌و بۆنه پیرۆزه‌وه به‌رێوه ئه‌چێت. سه‌رشۆری و مردن بۆ نازییه‌ت و فاشییه‌ت و راسیزم. سه‌ركه‌وتن بۆ ئازادی و دیموكراتی و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و گه‌لانی چه‌وساوه. شه‌كاوه بێت ئاڵای به‌رزی 9 ی ئایار، رۆژی سه‌ركه‌وتن.
8/5/2017 |
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||