| ||
|
||
نه‌سره‌دین هه‌ورامی خوێ له پێناو گه‌ل و نیشتماندابه‌ختكرد
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب نه‌سره‌دین هه‌ورامی رؤڵه‌یه‌كی به ئه‌مه‌ك و خۆشه‌ویست و ئازا‌و چه‌ڵه‌نگ و ئه‌ستێره‌یه‌كی دیار‌و لێهاتووی خه‌باتی شار‌و شاخ دژ به رژێمه خوێنرێژه‌كان و یه‌كێك له پارێزه‌ران و قاره‌مانانی گه‌ل ونیشتمان و حزبی شیوعی بوو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركه پیرۆزه‌كانی سه‌ر شانی به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمان و له دڵسۆزی بۆ هاورێیانی قه‌ت دریغی نه‌كردو له تێكۆشاندا ساردی نه‌نواندو هه‌رده‌م به‌خۆشی و لێو به پێكه‌نین بوو بێباكانه‌و به‌بێ ترس ئه‌چوو به گژی دوژمنان‌دا. نه‌سره‌دین هه‌ورامی له ساڵی 1946 دا له ته‌وێڵه وشاخه سه‌ركه‌شه‌كانی هه‌ورامان و له ناو خێزانێكی هه‌ژاردا چاوی به ژیان هه‌ڵهێناوه‌و هه‌ر له مناڵییه‌وه یارمه‌تی وه‌ستا عابدی دارتاشی بابی داوه‌و خوێندنی سه‌ره‌تای له ته‌وێڵه ته‌واو كردووه‌و، پاشان تا پۆلی سێی ناوه‌ندی له سلێمانی خوێندووه. پاش هاتنی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی بۆ سه‌ر حوكم له كۆده‌تا شوومه‌كه‌ی 8 ی شوباتی 1963 نه‌سره‌دین په‌یوه‌ندی به حزبه‌وه ئه‌كات و، له ساڵ1964 حزبی شیوعی عێراق لقێكی سه‌ربازی به ناوی لقی {10 ی قه‌ره‌داغ} دائه‌مه‌زرێنێت و، له ساڵی 1965 نه‌سره‌دین ئه‌چێته ده‌ره‌وه‌و په‌یوه‌ندی به‌و لقه ئه‌كات و ئه‌بێته پێشمه‌رگه. له ساڵی 1966 به هوێ بارگرژی و دوو به‌ره‌كی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان و لادانی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی، باڵی (ابراهیم ئه‌حمه‌د و جه‌لال تاڵه‌بانی) و جیابوونه‌وه‌یان له پارتی { لقی / 10 كه له رووی عه‌سكه‌رییه‌وه سه‌ر به پارتی بوو، نه‌سره‌دین ولقه‌كه { نه‌خوازیاری شه‌ر بوون } به‌ڵام تووشی چه‌ند شه‌رێك بوونه‌وه‌و، له پاش به‌یانی 11 ی ئازاری 1970 وپێكهێنانی به‌ره‌ی نیشتمانی له نێوان حزبی شیوعی عێراق و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی پارتی كه‌وته دژایه‌تی كردنی شیوعییه‌كان و صالح بێداوی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پارتی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی شه‌ری دژ به شیوعییه‌كان راگه‌یاندو ئه‌وه بوو هێزه‌كانی حزب نه‌یانویست له گه‌ڵ پارتی شه‌ر بكه‌ن كشانه‌وه بۆ ده‌ربه‌ندیخان و، نه‌سره‌دین ئه‌و كات یاریده‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حزب بوو.. نه‌سره‌دین وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دلێر چالاكانه‌و راستگۆیانه به‌شداری سه‌رجه‌م كار‌و چالاكییه‌كانی حزبی شیوعی عێراق و لقی { 10ی قه‌ره‌داغ } ی سه‌ر به به‌تالیۆن و هێزه‌كانی شۆرشی ئه‌یلول كرد و، هه‌رزوو پله‌كه‌ی به‌رز ئه‌كرێته‌وه بۆ سه‌رپه‌ل و پاشان جێگری سه‌رلق و، له ساڵی 1973 كاتێك هاورێ عه‌بدوللا قه‌ره‌داغی (مه‌لا عه‌لی) سه‌رلق ئه‌چێته مۆسكۆ تا گه‌رانه‌وه‌ی له ساڵی 1974 هاورێ نه‌سره‌دین كاروبار‌و ئه‌ركه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تی ( سه‌ربازی ) لق سه‌ركه‌ووتوانه جێبه‌جی ئه‌كات. نه‌سره‌دین له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1972 ژیانی هاوسه‌رگیری پێك ئه‌هێنی و ئه‌بێته خاوه‌ن خێزان و، له ساڵی 1976 به مه‌به‌ستی شاره‌زایی و په‌ره‌دان به راده‌ی هوشیاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی حزب ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیای ئه‌كات و، له‌وێ ده‌ست به‌خوێندن ئه‌كات و، پاشان وه‌ك كادیریكی پیشكه‌وتوو ئه‌گه‌رێته‌وه كوردستان. ساڵی 1978 حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حسه‌ین كه‌وتنه راونان گرتنی شیوعییه‌كان و له به‌سره‌وه ده‌ستی پێكردو شار به‌شار تا گه‌یشته كوردستان و هاورێیان نه‌سره‌دین هه‌ورامی و ره‌ۆوفی حاجی محه‌مه‌دی گوڵانی { جه‌وهه‌ر } و حه‌مه ره‌شید قه‌ره‌داغی و مام اسكه‌نده‌ر له كوتایی هه‌مان ساڵدا ( ساڵی 1978) خۆیان گه‌یانده ناوچه سه‌خته‌كانی قه‌ره‌داغ و، پاش ماوه‌یه‌ك بنكه‌یه‌كی عه‌سكه‌ری بۆ پێشمه‌رگه‌كانی حزب له { بله بزان } دامه‌زراندو شیوعییه‌كانی تریش په‌یوه‌ندیان پێوه كرد‌و، نه‌سره‌دین وه‌ك كادیرێكی عه‌سكه‌ری كاری ئه‌كردو، بوو به یاریده‌ده‌ری مه‌ڵا عه‌لی فه‌رمانده‌ی هیزه‌كانی حزب له سلیمانی و كه‌ركوك و، ماوه‌یه‌ك له شاره‌زۆر بوو به سه‌رپه‌رشتیاری هێزه‌كان و، نه‌سره‌دین له رووی سیاسییه‌وه ئه‌ندامی به‌رزترین كۆمیته‌ی حزبی بوو {ئه‌ندامی كۆمیته‌ی محه‌لی – له پارێزگای سلیمانی}. ساڵی 1985 به هوێ كێشه‌ی له گه‌ڵ دوو به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوك ریزه‌كانی حزبی شیوعی به‌جێهێشت و چووه لای پارتی و، به‌شداری داستانی خواكوركی كرد‌و، بوو به ئه‌ندامی لقی / 4 ی پارتی و به‌رپرسی ناوچه‌ی شاره‌زوور. له‌پاش پرۆسه دێزو چه‌په‌ڵه‌كانی ئه‌نفال ئه‌چێته ئێران و، له پارێزگاری سنه ئه‌بێته به‌رپرسی دوو رێكخراوی ئاواره‌كانی خه‌ڵكی لای خۆمان و، راسته‌وخۆ په‌یوندییان له گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بوو. له رۆژی 5/6/1991 لەگەڵ مامۆستا سۆران تەوێڵەیی و خوشکە زایەکی به ناوی عه‌باس له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی لوغم له سه‌رته‌كی شاخی به‌مو نزیك به ده‌ربه‌ندیخان شه‌هید بوون. دووای شه‌هید بوونی نه‌سره‌دین ژنێك و برێك مناڵ به‌جێ ئه‌مێننز هه‌زار سڵاو له شه‌هیدی قاره‌مان نه‌سره‌دین هه‌ورامی و گشت شه‌هیدانی رێگای سه‌رفرازی گه‌ل و نیشتمان.
ریسوایی و مردن بۆ گه‌نده‌ڵكاران و مشه‌خۆرو دوژمنان. مردن بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی – داعش. 16/2/2016
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||