| ||
|
||
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و هێرشی مه‌لاكه‌ی داعش له هه‌ولێره‌وه
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب { زوربه‌ی گه‌لی كوردستان له گه‌ڵ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه }. { پێشمه‌رگه جێگەی شانازیی گه‌لی كوردستان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییه }. ماوه‌یه‌كه به‌ریز مه‌سعود بارزانی سه‌رقاڵی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییه له كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ندجارێك لێدوانی سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و ریفراندۆمه‌و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ راگه‌یاندوه‌و تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی قسه ماوه‌ته‌وه‌و هه‌رچه‌نده باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ مافی كورد خۆیه‌تی به‌ڵام وتویه‌تی جارێ دۆخه‌كه له‌بار نییه‌و ئێمه به‌شێكین له عێراق. راسته، دۆخه‌كه له بار نییه‌و هۆكاره‌كانیش زۆرن چونكه ریفراندۆم پێویستی به یاسایه‌و، یاساش په‌یوه‌ندی به په‌رله‌مانه‌و، په‌رله‌مانیش به پێی دیموكراسییه‌كه‌ی كوردستان له‌لایه‌ن خودی حزبه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانییه‌وه زیاتر له هه‌شت مانگه په‌كخراوه‌و، هه‌رێمی كوردستان تووشی گرفت و قه‌یرانێكی ئابووری كوشنده بووه‌ته‌وه‌و ناتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كرێكاران و شه‌هیدانی ئه‌نفال وشه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و خه‌ڵكی دیكه بدات و، به‌و پێیه‌ش بازاریش له كاری ئالۆگور كردن و كرین فرۆش وه‌ستاوه‌و، زووربه‌ی هه‌ژاران و زه‌حمه‌تكێشان له‌باری نه‌داری و هه‌ژاری و برسێتی ئه‌ژین و، با پرسی كه‌ركوك و خانه‌قین و شوێنه دابراوه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك چۆن تا ئێستا به‌بێ بایه‌خدان چه‌قیوه له‌ولاوه بوه‌ستێت. هۆكاره‌كانی دیكه‌ش سیاسه‌تی ئه‌مریكاو یه‌كێتی ئه‌وروپایه كه له گه‌ڵ عێراقێكی یه‌ك پارچه‌ن و، زۆر كه‌ره‌ت له ترسی نه‌مانی كورسی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستكه‌وته‌كانی، به‌رپرسان گوێرایه‌ڵی سیاسه‌تی وڵاتان بوونه‌و، ئه‌وانیش هه‌میشه داكۆكی له یه‌ك پارچه‌یی خاكی عێراق ئه‌كه‌ن. با چێتر كه‌س باسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی نه‌كات كه ئاواتی هه‌ر به‌رزی گه‌له‌كه‌مانه‌و، ئه‌و پرسه‌ش پێویستی به قسه‌ی زه‌ق و بریقه‌دار نییه، به‌ڵكو پێویستی به بوێری و پشتبه‌ستنه به خه‌ڵكی خۆراگر‌و تێكۆشه‌ری كوردستانه‌و، هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوماڵی كورد‌و، كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌و، واز هێنان له سیاسه‌تی لوتبه‌رزی كه خزمه‌ت به دوژمنانی كوردستان ئه‌كات. جه‌نگ له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ( داعش ) هۆكارێكی سه‌ركییه بۆ رێگاگرتن له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و، هه‌ر ئه‌و جه‌نگه به‌دناوه‌یه بووه‌ته هۆی قه‌یرانی ئابووری و، زووربه‌ی هاوڵاتیانی هه‌ژاری برسی كردووه‌و، هه‌روا رژانی خوێنی خه‌ڵكی سڤیلی بێ تاوان و، خوێنی گه‌شی پێشمه‌رگه هه‌ڵئه‌مژێت و، كوردستان دووچاری كاره‌سات و ماڵوێرانی بووه‌ته‌وه. من لێره‌دا ئه‌ڵێم به‌سه یاریكردن به هه‌ستی خه‌ڵك و، واز له بازرگانی بهێنن و، له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی دوور بكه‌ونه‌وه چونكه كوسپ و ته‌گه‌ره گه‌لێك زۆره‌و، تا بنبرنه‌كرین ئاوات و خواستی گه‌ل نایته‌دی. ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژه هه‌ولێری پایته‌خت بووه‌ته میوانخانه‌ی تاوانبارانی هه‌ڵاتوو له ترسی دادگا‌و كاری تێرۆریستی و، هێنانی داعش و، نموونه‌ش زۆره و، له سه‌ره‌تا هه‌ڵاتنی تارق مه‌شهه‌دانی "" هاشمی "" جێگری سه‌رۆك كۆمار، عه‌لی حاتم ئه‌لسلیمان، رافع ئه‌لعیساوی، ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی و برا ترسنۆكه‌كه‌ی ئه‌سیل ئه‌لنوجه‌یفی و، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی هاوشێوو هاوبیریان كه له ناخه‌وه هه‌رهه‌موویان به‌بێ جیاوازی دژ ی گه‌لی كوردستانن. یه‌كێك له‌و میوانانه، مه‌لایه‌كی عه‌ره‌به به ناو: رافع ته‌ها ئه‌لروفاعی ئه‌لعانییه‌و، پێناسه‌كه‌ی : موفتی باڵای سوننه‌كانی عێراقه‌و، ئه‌م مه‌لایه به ئاشكه‌راو له پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی ئه‌لحه‌ده‌سی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌دا لەھەولێرەوە ستایشی ڕۆڵی چەتەکانی داعشی کردبوو، باسی باشی و دادپه‌روه ئه‌و تاقمه خوێنرێژه سه‌رلێشێواوه‌ی كردووه. ئه‌م گومانلێكراوه پاشه‌ڵپیسه (رافع ئەلرفاعی) موفتی باڵای سوننه‌كانی عێراق دۆستی نزیكی تاوانبار جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی هەڵهاتووی عێراق تاریق هاشمییەو لەسەردەمی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بەرهەم ساڵح له ساڵی 2014 هاتووه‌ته سلێمانی و، دوواتر له هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه‌و، ناوبراو له لایه‌ن دادگایه‌كی به‌غدا بریاری ده‌ستگیر كردنی هه‌یه. ئەو مەلا گومرایه به‌بێ ترس له هه‌ولێره‌وه سوکایەتی بەھەموو ئەو شەھیدانەی كه لەشەڕی چەتەکانی داعش خوێنیان بەخشیووە و، بە سەروەری خاک و شكۆی کوردستان ئه‌كات و، له به‌رامبه‌ر ئه‌و سوكایه‌تییه‌و، به فیتی توركیای شۆڤه‌نیست و، وڵاته كۆنه‌په‌رسته‌كانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی به‌تایبه‌ت هه‌ردوو وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودی و قه‌ته‌ر كه پێشه‌نگن له خه‌رجكردنی پاره‌و دۆلار بۆ تیرۆر‌و توندوتیژی و خوێنرشتن ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ندی له‌و كه‌ناڵانه‌ی كه به پاره‌و قووتی خه‌ڵكه‌وه به‌رێوه ئه‌برێن پاساو ئه‌هێننه‌وه‌و، به‌رگری له قسه‌كانی مه‌لای رووره‌ش و چه‌ته‌كانی داعشی جانه‌وه‌ری خوێنرێژ ئه‌كه‌ن پێویسته كه‌سوكارو خێزانی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی شه‌ڕی داعش و كه‌سوكاری ئه‌نفال و هه‌موو خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌ف به‌ده‌نگ بێن له‌م كه‌ناڵانه‌و، له‌وانه‌ی پاساو ئه‌هێننه‌وه بۆ ئه‌م مه‌لا رووره‌شه بێشه‌رمه كه له هه‌ولێری پایته‌خته‌وه به‌رگری له‌داعش ئه‌كات. ئه‌م مه‌لا داعشه له داێكبووی گه‌ره‌كی به‌د‌ناوی سابونچییه له به‌غدا، ژنه‌كه‌ی جوله‌كه‌یه و خه‌ڵكی ئیتالیایه، برایه‌كی به‌ناو سامر ئه‌لروفاعی به هۆی تیوه‌گلانی به كاری تیرۆریستییه‌وه له شاری فه‌لوجه كوژراوه. له پاش شه‌ری شاری فه‌للوجه‌و، كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆریست و چڵكاوخۆری سۆماڵی و چیچێنی و عه‌ره‌بی سعودی وچینی ئه‌م مه‌لا بێشه‌رمه به‌ناو موفتی سوننه‌كانی عێراق له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان پرسه‌ی بۆیان داناوه‌و، له خۆشه‌ویستانی داعش بروسكه‌ی ماته‌مینی بۆ هاتووه و، له پێش هه‌موویانه‌وه له‌لایه‌ن گه‌وره تیرۆریستی تاقمی داعش یوسف قه‌رزاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و باڵوێزی عه‌ره‌بستانی سعودی وئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی و ژماره‌یه‌كی دیكه. ئه‌وه‌ی جیێ دڵخۆشییه له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه نووسراو بۆ ده‌سته‌ی تۆماری مافی گشتی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌لا بێفه‌ره ده‌ستگیر بكرێت، به هۆی ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی سوكایه‌تی به هێزی پێشمه‌رگه و خاكی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و، ئه‌بێت به‌پێی یاسای تیرۆر سزا بدرێت چونكه پشتیوانی له گروپی تیرۆریستی داعش كردووه و، ئه‌بێت لێكۆڵینه‌وه له‌وه‌ش بكرێت ئایا كێ له پشتی مه‌لایه‌و ئه‌نجامه‌كه‌شه‌ی بخرێته‌روو.
28/6/2016
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||