| ||
|
||
ئه‌م جاره‌ش كێ ئه‌وێرێت سه‌ربه‌خۆیی رابگەیەنی؟؟
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر له مه‌سعود بارزانی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تییه‌وه تا ئه‌گاته ئه‌ندامانی خواره‌وه رۆژانه به‌گه‌رمی باسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌كه‌ن و، هه‌ندێكیان له‌ناوخۆیاندا كێبركێ ئه‌كه‌ن و، رۆژنامه‌و رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایت به‌كارئه‌هێنن و كۆبوونه‌وه له دووای كۆبوونه‌وه گرێ ئه‌ده‌ن و كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی ئه‌گرن و، هه‌ریه‌ك به جۆرێك خۆی ده‌رئه‌خات و، باس له‌و پرسه گرنگه ئه‌كات و، وادیاره زوربه‌یان وابیرئه‌كه‌نه‌وه هه‌ر خۆیان لایه‌نگیرو شه‌یداو تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن و له سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان رووناكی ئه‌بینێت به‌لام تا هه‌نووكه هیچیان نه‌كردووه.
سەربەخۆیی كوردستان سەروەرییەو خواست و ئاواتی هه‌ره‌به‌رزی ھەموو ئازادیخوازان و تێكۆشه‌ران و رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌و، پەیوەست نییە بە تاکە کەس یان بە ئه‌ندام و لایه‌نگیرانی حزبێكی دیاری كراو‌و، به پێچەوانەوە پەیوەستە بە ھەموو تاکێکی کورد کە بە چاوێکی پر بایەخەوە ئه‌روانێته ئەم پرسە پرشنگداره نەتەوەییە گرنگە لە جاردانی چاره‌ی خۆنووسین و دامەزراندنی دەوڵەت لە سەر خاکی باوپاپیران و دوژمنان لە ھەموو پارچەکانی کوردستان و تا ئێستا توانیویانە خواست و ئارەزووی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه سه‌ركوت بكه‌ن و نه‌هێڵن سەرھەڵبدات و بەو پەری بێبه‌زه‌یی و نامرۆڤانە رەفتاریان لە گەڵدا كردووه بۆ ئەوەی ئاوات و خەونی مێژوویی نەتەوە چەوساوه‌كه‌مان نەیەتەدی. بریاردانی سەربەخۆیی کوردستان پرۆسه‌یه‌كی ئاسان نییه‌و، بە خواستی تاکە کەسێک یان لایه‌نێك نایه‌ته‌دی چونکە خواست و ئاواتی گەورەترین نەتەوەیە کە تا ئێستا دەوڵەتی نییەو، ئەم پرس و پرۆسه‌یه ئەرکی ھەموو لایەکەو، پێویستە سەرجەم ھاووڵاتییان لەم جۆرە بریارە چارەنوسازه سیاسییانە بەشدار بن و، سه‌باره‌ت به ریفراندۆم زوربەی گەلی کوردستان ریفراندۆمەکەی ساڵی ٢٠٠٥ یان لە بیر نەچووە کە زیاتر لە ٩٦٪ ی خەڵک بۆ سەربەخۆیی بە به‌ڵێ ده‌نگیدا.
ئەمرۆ عێراقی ""فیدراڵ"" به حکومەتێکی گه‌نده‌ڵ و بێ توانا، دووچاری تایفەگەری و گرا مەزھەبی شیعەوە بووەتەوەو، له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی و دزو مافیاكانی ده‌ورووبه‌ری بەرێوە ئەبرێت و، لە گەڵ ھەرێمی کوردستاندا بار گرژییەکەی وه‌ك رابردوو، واته كاتی (حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالكی) وەک خوێ ماوەتەوەو، به‌رپرسانی کورد زۆر ھەلی زێرینیان لەدەستداوەو نەیانتوانیوە لەبەر ھەندێ دەستکەوتی تەسکی حیزبایەتی و گیرفان پرکردن ئەو ھەلانە بقۆزنەوەو، لە بەرژەوەندی نەتەوەی کورد بێت و، لە ئێستادا حکومەتەکەی حەیدەر عەبادی لاواز‌و ئیفلیجه‌و، هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه ئەو تەنگژەیەی تێی کەوتووە باشترین و نێوترین ھەلەو پێویستە سەرکردەکانی کورد بوێرانە بیقۆزنەوەو بتوانن پرسی سەربەخۆیی به‌ره‌و پێش برن. لە مێژەوە رۆڵه‌كانی نەتەوەی کورد بۆ سەربەخۆیی وڵاتەکەیان تێكۆشاون و، بەرنگاری دوژمنانی رەگەزپەرست و شۆڤەنیست و رژێمە خوێنرێژەکان بوونەتەوەو خوێنی گەشیان و ژیانیان لەو رێگایەدا بەخشیوەو، ده‌یان هه‌زار شه‌هیدیان داوه‌و، سەرەرای ئەوەش نیشتمانەکەیان دووچاری کیمیاباران وشەری لەناوبردن (جینۆساید) بووەتەوەو، تا ئێستا هیچ رێکخراوێکی نێونەتەوەیی پشتگیری لە کێشەی نەتەوەی کورد نەکردووە. ھیچ تاکێکی کورد بە تەنھا نا‌توانیت جاری سەربەخۆیی کوردستان بدات لە بەر ئەوە زۆر ستەم و دژوارە و پرسەکە، پرسێکی نەتەوەییەو، ئەبێ ھەموو کوردان بەشداری تیا بکەن، بەڵام زۆر خاڵی رێگریش ھەیە ئەو پرسە لەبار ئەبات یان دووای ئەخات و، سه‌ربه‌خۆیی یان ده‌وڵتی كوردی پێویستی به ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌و، تا ئێستا ئه‌و زه‌مینه‌یه نه‌رخساوه نابێت پشت بە وڵاتە کونەپەرستەکانی دراوسێی كوردستان ببەسترێت و، له پێش هه‌موویانه‌وه ده‌وڵه‌تی تورکیا (دوژمنی سەرسەختی کورد‌و کوردستان) و، رژێمی ئێران چونكه رۆژانه كورد له سێداره‌ئه‌دات و، پێویسته كوردستان له عه‌ره‌بستانی سعودی و قەتەر دوور بكه‌وێته‌وه‌و، ئه‌و (دوو وڵاته دەوڵەمەندن و، پاره بۆ تیرۆریستان ئه‌رێژن و، یارمەتی توند‌و تیژی و تێرۆر‌و خوێنرشتن) له جیهاندا ئه‌ده‌ن و، پێویسته كورد پشت به ئه‌مریكا نه‌به‌ستێت و، هه‌روا دوور كه‌وتنه‌وه له یارییه‌كانی ئه‌مریكاو فرت و فێڵه‌كانی كه ئه‌یه‌وێت كه‌م خه‌رج بكات و زۆری ده‌ستبكه‌وێت و، ئه‌مریكا له سه‌ر زاری سه‌رۆك باراك ئۆباما‌و وه‌زیری ده‌ره‌وه جۆن كێری و بریت مكۆرك یاریه‌ده‌ده‌ری وه‌زیری ئه‌مریكا بۆ كاروباری عیراق، ئه‌وان له گه‌ڵ عێراقێكی یه‌ك پارچه‌ن و، به هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نین و، نابێت به‌م قسه پروپوچه‌و وراوه‌یه: ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌رێم سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت ئه‌وكات ئه‌مریكا له‌هه‌ڕه‌شه ده‌یپارێزێت. سوپای تورکیا لە ناو خاکی کوردستانی باشور ماوەتەوەو ته‌راتێن ئه‌كات و، ئه‌و سوپایه به‌بێ مه‌به‌ست 19 بنكه‌ی سه‌ربازی دانه‌كوتاوه به هه‌موو جۆره چه‌كێكی مۆدێرن : چه‌كی سووك، هه‌موو جۆره‌كانی هاوه‌ن وتۆپی دوورهاوێژو تانگ و، توركیا به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا به‌عشیقه‌ی داگیر كرد‌و كه‌مه كه‌مه "" ژیرانه "" چه‌ك و تفاقی جه‌نگ ئه‌گوێزێته‌وه‌و، مه‌به‌ست یارمه‌تیدانی به‌عسییه‌كانه به‌ناوی سوننه‌و، خێڵی ئوسامه‌و ئه‌سیل نوجه‌یفی ئه‌یانه‌وێت مووسڵ بده‌ن به توركیا‌و، ئه‌وه‌ی سه‌یره ھاتووچۆیەکی گەرم لە نێوان پەرپرسانی تورکیا‌و ھەرێمی کوردستان ھەیە و، تورکیا بە ھەرزان نەوتی کوردستان ئەکرێت و بۆی ئەروات و سەدان کۆمپانیای تورکی لە خاکی کوردستانە ( ئێستاكه له به‌ر بێ پاره‌یی وه‌ستاون) و، بەناوی پرۆژەی وەبەرھێنان {خەیرو بەیری کوردستان} ئەگوێزنەوەو، حکومەتی کوردستان بە پێچەوانەی خواست و ئارەزووی ھاوڵاتیان خەندەقی لە نێوان باشور‌و رۆژئاوای کوردستان ھەڵكه‌ند و، تا ئیستا بۆ نموونە ئەوانەی لە دادگاوە داواکراون مەبەست ( جاش موستەشارو تاوانبارانی) ئەنفال و بکوژانی پێشمەرگەو خەڵکی سڤیلن رادەستی دادگا نەکراون و بە پێچەوانەوە رێزیان لێئەگیرێ و مووچەیان ھەیەو داڵدە ئەدرێن و، جێی شه‌رمه‌زارییه بكوژی كۆمه‌ڵی پێشمه‌رگه‌و كادیری شیوعی كراوه‌ته "" پێشمه‌رگه‌ی دێرین "" و، مووچه‌ی وه‌رئه‌گرێت و، کەموو کوری زۆرەو باس کردنیان زیاتر ئازارمان ئەداتو. کاتیک باسی سەربەخۆیی کوردستان ئەکریت پیویستە بیر لە ناوچه دابراوه‌كان بکریتەو، ئەوەش پێویستی بە تێكۆشانی بێوچانه و، هه‌روا میکانیزمێکی ژیرانه‌و پلانیکی توکمەیەو، نابێت چیتر پشت به دەستوری عێراقی ""فیدراڵ"" ببه‌سترێت و، ئەبێ بەرپرسان خۆیان گیڤ نەکەنەوەو، ھاونیشتمانیان فریو نەدەن و، خاونی بریاری چارەنوساز بن و، ئیدی بەسە ھەلە زێرینەکان مەفەو‌تێنن و، پێویستە بوێر‌و نەترس بن و، زوربەی گەلی کوردستان ئاماده‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و، پشتگیری له ھەموو ھەوڵەکان ئه‌كات لە پێناو گەراندنەوەی شەنگاڵ و کەرکوک و خانەقین و شوێنەکانی تر. كورد ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وێت گوزارشت له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و تواناكانی بكات دوور له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان، ده‌سه‌ڵاتێك له پێناو گه‌ل و نیشتمان كار بكات و، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ناوێت هه‌وڵ و كۆشش بكات بۆ چاندنی دووبه‌ره‌كی و دروستكردنی بارگرژی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆی و، سه‌ربه‌خۆیی قه‌ت نایه‌ته‌دی ئه‌گه‌ر هه‌وڵ و تواناكانی گه‌ل یه‌كنه‌خرێن. ترسناكترین هه‌ره‌شه كه تووشی مرۆڤ ئه‌بێته‌وه‌و، هه‌ره‌شه‌یه له سه‌ر ماف و ئازادییه‌كانی، ئه‌ویه ده‌سه‌ڵاتی حوكمران ده‌ست بگرێت به سه‌ر هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌و بیانخاته ژێر ركێفی خۆی: ته‌شریعی { په‌رله‌مان}، ته‌نفیزی ( حكومه‌ت) و قه‌زایی (دادگا) و، له‌مرۆدا په‌رله‌مانی كوردستان تووشی كێشه‌یه‌كی نادروست كراوه‌و، تا دێت كێشه‌كه قووڵتر ئه‌بێته‌وه‌و، حكومه‌ت تووشی بێ پاره‌یی و كیشه‌ی نه‌وت فرۆشتن بووه‌و، هه‌رچی ئه‌فرۆشین دیار نییه‌و، ئه‌گه‌ر باس له دادگاكانی كوردستان بكه‌ێن به تایبه‌ت "" باڵاكان "" پرن له به‌عسی كۆن به پێی فه‌رمانی حزب به‌رێوه ئه‌برێن. 14/8/2016
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||