| ||
|
||
هه‌ولێر له نێوان رفاندن و هێرشی موفتی و جنێوی به‌عسیدا
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب كوردستان دوچاری شه‌رێكی گه‌وره بووه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌دناو بێفه‌ر - داعش و لە كاتێكدا پێشمەرگە ی قاره‌مان سینگی ناوە بە گولەوه‌و وڵات ئه‌پارێزی و به‌رگری له به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی ئه‌كات هه‌ندێ كرده‌وه‌ی دزێو‌و ناشیرین له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا به‌دی ئه‌كرین وه‌ك هاوڵاتی رفاندن به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ دادگا‌و سوكایه‌تیكردن به شكۆی نیشتمان و گه‌لی كوردستان له‌لایه‌ن پیاوێكی ئاینی گومراو پاشه‌ڵپیس و موفتی باڵای سوننه‌كانی عێراق رافع ئه‌لروفاعی و قسه‌ی زبر‌و جنێودان به گه‌لی كوردستان و گه‌لی عێراق له‌لایه‌ن مرۆڤكوژێكی رژێمی خوێنرێژی سه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی چه‌په‌ڵ به‌ناو حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌له‌وی و، هه‌موو ئه‌مانه له پایته‌ختی كوردستانه‌وه له هه‌ولێره‌وه له یه‌ك كاتدا روو ئه‌ده‌ن. له‌م دووایه‌داو، چه‌ند رۆژێكه له هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستان ئاسایش به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ دادگا چالاكانه ده‌ستیكردووه به شاڵاوی گرتن و رفاندنی ئه‌ندام و كادیر‌و چالاكه‌وانی حزبه‌كان و هه‌ندی كه‌س تا ئێستا بێسه‌روشوێنه‌و، له سه‌ر ئه‌م گرتن و رفاندنه‌ش حزبه‌كان و، خه‌ڵكێكی زۆر قه‌لس و بیزار بوون و، ئه‌و كرده‌وه‌یه قیزوه‌نه ریسوا ئه‌كه‌ن و، ئه‌ڵێن ئه‌بی به زوترین كات ئه‌و خه‌ڵكه بێ تاوانانه ئازاد بكرێن و، ئه‌گه‌ر گومان له یه‌كێك ئه‌كه‌ن، پێویسته به زووترین كات به‌ره‌ورووی دادگا بكرێته‌وه‌و، ئه‌بێ ئاسایش هه‌وڵبدات بارودۆخه‌كه هێمن بكاته‌وه. جێی داخه هه‌ولێر بووه‌ته میوانخانه و موڵگای كه‌سانی ناپاك و سه‌ر به هزری ئیسلامی سه‌له‌فی و وه‌هابی و به‌عسی و، هه‌ولێر پره له سه‌رۆك جاش و سوننه‌ی تاوانباری هه‌ڵاتوو دۆستان و یاوه‌رانی سه‌دام حوسه‌ێنی گۆر به گۆرو، هه‌ریه‌ك له‌مانه له سه‌ر ئاوازێكی تایبه‌تی ئه‌خوێنێ و، سه‌رۆك جاشی داوا كرا‌و له لایه‌ن دادگا باڵاكان بێ‌باك و سه‌ربه‌ستانه ئه‌سورێته‌وه‌و، پاره‌و خه‌رجی دیوه‌خانه‌كانیان وه‌ر ئه‌گرن و ، موفتی دێزی باڵای سوننه رافع الرفاعی به ئاشكه‌راو له پرۆگرامێكی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی ئه‌لحه‌ده‌سی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌دا لەھەولێرەوە ستایشی ڕۆڵی چەتەکانی داعش ئه‌كات و، باسی باشی و دادپه‌روه‌ری ئه‌و تاقمه خوێنرێژه سه‌رلێشێواوه ئه‌كات و، ده‌ستی داعش ماچ ئه‌كات و، حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌له‌وی به‌عسی ئه‌ویش به ئاشكرا له پرۆگرامی ته‌له‌فزیۆنی راسته‌وخۆ له هه‌ولێره‌وه گاڵته به خوێنی شه‌هێدانی پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدانی پرۆسه‌ی چه‌په‌ڵی ئه‌نفال ئه‌كات. حه‌سه‌ن عه‌له‌وی به‌رامبه‌ر به‌كامیراو پروگرامی راسته‌وخۆ به ئاشكه‌راو به‌بێ ترس ئه‌ڵێت : ( من به‌شێكم له پیلان و، ئه‌مه‌ش قوتابخانه‌كه‌مانه له حزبی به‌عسداو، قوتابخانه‌ی پیلانگیری و، ئه‌م به‌عسییه پیاوكوژه شانازی ئه‌كات و ئه‌ڵێت : سه‌دام حوسه‌ێن پێوتم: ئه‌گه‌ر 16 وه‌ك تۆم هه‌بێت له مه‌غریب كۆده‌تا ئه‌كه‌م) و، هه‌روا له درێژه‌ی شانازییه‌كانیدا ئه‌ڵێـت : ( من له به‌عسییه "" كۆنه‌كانی "" حزبی به‌عسم، به‌شدار بووم له پیلان له دژی عبدالكریم قاسم و، عبدالسلام عارف و، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌كر ). حه‌سه‌ن عه‌له‌وی به‌عسییه‌كی ناسراوه‌و، ماوه‌یه‌ك به‌رپرس و سه‌ر نووسه‌ری گۆڤاری ( ئه‌لف باء) بوو، ئه‌م كابرایه ،سه‌ری زمان وبنی زمانی جنێو به‌خشینه‌و یه‌كێكه له ( شه‌قاوه‌و سه‌رسه‌رییه‌كانی حه‌ره‌سی قه‌ومی ) ساڵی 1963 و، هه‌روا یه‌كێكه له هه‌زاران موسته‌شارجاش و به‌عسسه‌یه جانه‌وه‌ره‌كانی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی شۆڤه‌نیست و، سوننه هه‌ڵاتووه‌كان و، به فیتی ده‌ستی ده‌ره‌كی هه‌ولێریان كردووه‌ته مۆڵگا و میوانخانه‌و، له باشترین ئوتێله‌كانی پایته‌ختی كوردستان ئه‌ژین و، شاراوه نییه ده‌ستی ده‌ره‌كی له كوردستان رۆڵی هه‌یه‌و، له هه‌لێر كه‌سانی میت و سیخوری تركیاو عه‌ره‌به‌ستانی سعودی و قه‌ته‌ر سه‌رپه‌رشتیان ئه‌كه‌ن و، به‌پێ نه‌خشه دزێوه‌كانیان به‌رێوه ئه‌برێن. ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ داڵده‌ی ئه‌و جۆره‌كه‌سانه ئه‌ده‌ن له بیریانه ساڵی 1963 ی سه‌ده‌ی رابردوو حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی به یارمه‌تی ئه‌مریكاو وڵاتانی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی و عه‌ره‌بی به كۆده‌تا قیزه‌وه‌نه‌كه‌یان له 8 ی شوباتی ره‌شدا ده‌ستیان گرت به سه‌ر حوكمی عێراق و، به‌یاننامه شومه‌كه‌یان، به‌یانی ژماره (13) یان ده‌ركردو، به پێی ئه‌و به‌یانه ده‌ستیانكرد به شاڵاوی گرتن و كوشتن و زیندانیكردنی شیوعیه‌كان و كه‌سانی نیشتمانپه‌روه‌رو، له‌و بارودۆخه‌دا ( پارتی دیموكراتی كوردستان) پشتگیری خۆی بۆ كوده‌تاچییه‌كان راگه‌یاندو، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش خۆشیان ده‌ستیان كرد به راونان و كوشتنی شیوعییه‌كان و بۆ نموونه: له به‌مۆو هورێن وشێخان گه‌رمگ و ئاوباره‌و، وه‌ڵه سمت و، ده‌شتی بتوێن وشوێنه‌كانی تر ژماره‌یه‌ك كادیر‌و ئه‌ندامی حزبی شیوعی عێراقیان شه‌هید كرد‌و، هه‌ندێكه‌یان گیران به دیل و، پاشان درانه به‌رگولله‌و، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه كێ به‌رپرسه له‌و جۆره كه‌سانه كه ده‌ستیان سووره به خوێنی گه‌شی شه‌هیدانی گه‌ل ونیشتمان، شه‌هیدانی گازی كیمیاوی و، شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و سێوسێنان و ده‌شتی كۆیه‌و شێخ وه‌سان و دۆڵی بالیسان و بادینان و ناوچه‌ی تر‌و، شه‌هیدانی پرۆسه چه‌په‌ڵه‌كه‌ی الانفال و، شه‌هیدانی حزبه تێكۆشه‌ره‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی خه‌بات و تێكۆشان. حه‌سه‌ن عه‌له‌وی به روون وئاشكرا له هه‌ولێره‌وه ئه‌ڵیـت من مرۆڤكوژم و، جێی متمانه‌ی سه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی بووم و، سه‌دام تاجی سه‌ر سه‌رمه‌و، هه‌ر رازیبوون به‌و قسانه‌ی ئه‌م دوژمنه گومرایه شه‌رمه‌زارییه‌و، گالته‌پێكردنه به تیكۆشانی گه‌لی كوردستان. باشه یه‌كێك به زمانی خۆی بڵێت من خه‌ڵكم كوشتوه‌و به‌شدار بووم له پیلانه‌كانی به‌عسییه‌كان و سه‌دام حوسه‌ێن، بۆ راپێچیان ناكه‌ن و، به‌ره‌ورووی دادگایان ناكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی هه‌ولێر ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن، كامه‌یه سه‌روه‌ری كوردستان؟ كامه‌یه ئاسایشی هه‌رێم؟ ئایا له مێردزمه‌كه‌ی توركیای شۆڤه‌نیست ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌ترسن؟ یان به‌رپرسانی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان به‌هۆی بازرگانی وشه‌ری سوننه‌و شیعه كه‌وتوونه‌ته ژێر ركێفی بیری وه‌هابی و سه‌له‌فی؟ یان ئێوه، ئه‌ی به‌رپرسان به ته‌واوه‌تی خۆتان داوه به‌ده‌ستوه؟ هیچتان پێ ناكرێت و، نه‌خشه‌و پرۆژه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی و وڵاتی قه‌ته‌ر له كوردستان جێبه‌جێ ئه‌كه‌ن؟. قسه‌كانی پاشڵه‌پیس موفتی باڵی سوننه‌كانی عێراق و، قسه‌كانی به‌عسی به‌ناوباگ حه‌سه‌ن عه‌له‌وی كه خۆی به "" بیرمه‌ند "" ناو ئه‌بات و، تاقمێك له عه‌ربی سوننه‌و هه‌وادارانی به‌عس كرنووشی بۆ ئه‌به‌ن و چه‌پڵه‌ی بۆ لێئه‌ده‌ن، ئه‌م دووانه له هه‌ولێره‌وه‌و بێباكانه‌و به‌بێ ترس له سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و كه‌ناڵی سته‌لایت سوكایه‌تی به پێشمه‌رگه‌و خوێنی شه‌هیدان ئه‌كه‌ن و، كه‌س رێگایان لێ ناگرێت. جێی باسه هه‌ولێر بۆ بووه‌ته موڵگای كه‌سانی تاوانبار‌و گومراو مرۆڤكوژ؟ دیاره دوو برا به‌عسییه ترسنۆكه‌كان ( ئوسامه نوجه‌یفی و ئه‌سیل نوجه‌یفی ) له ژێر چاودێری هه‌ڵاتووی مرۆڤكوژ تاریق هاشمی و به یارمه‌تی میت و هێزه‌كانی توركیا كه پێشتر له خاكی كوردستان (( نێژراون )) نه‌خشه‌كانی رژێمی توركیای ڤاشست جێبه‌جی ئه‌كه‌ن و، نیازیان وایه پارێزگای موسڵ له پاش رزكاركردنی له ده‌ستی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی – داعش بده‌ن به توركیا. ئاسایشی هه‌رێم رۆژانه خه‌ڵك ئه‌گرێت و هه‌ندێكیان بێسه‌روشوێن ئه‌كات، به‌ڵام ناتوانی موسته‌شارجاش و كه‌سانی پاشڵه‌پیس به‌ناوی ئاین و مه‌زهه‌ب و، به‌عسی مرۆڤكوژ بگرێت و بیانداته دادگا. ئه‌م جۆره بابه‌تانه له سه‌رۆك جاش و موفتی و به‌عسی ئه‌بنه خاڵێكی ره‌ش بۆ ئاسایش و، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه له گه‌ڵ داعشدا شه‌ر ئه‌كات و ، له پێناو سه‌روه‌ری كوردستان خوێن ئه‌دات به‌ڵام عه‌ره‌بی سوننه‌و به‌عسییه‌كان گاڵته به پێشمه‌رگه و خوێنی شه‌هیدان ئه‌كه‌ن. مێژوو له كه‌س ناترسێت و، ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت كار له پێناو كوردستانێكی سه‌ربڵندو و ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ بكه‌ن، مه‌هێڵن ناوتان بچێته لاپه‌ره ره‌شه‌كانی مێژووه‌وه، خواست و ئاره‌زووی خه‌ڵك ئه‌ویه ئه‌و دوژمنانه تێكرا بدرێن به دادگا‌و چیتر پاره‌و به‌شه خۆراكی هاوڵاتیانی كوردستان مه‌ده‌ن به‌و كه‌سانه كه مێژوو نه‌فره‌تیان لێ ئه‌كات.
3/7/2016
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||