| ||
|
||
گه‌نده‌ڵی و ده‌ستپاكی
له بڵاوكراوه‌كانی كۆربه‌ندی به‌نداوو (رێكلاماشون) كورانی ره‌ی غازی عه‌بدولره‌حمان قادر نووسینی: كازم ئه‌لسه‌هه‌ر ئاماده‌كردن به ده‌ستكارییه‌وه: ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب بمرێ گه‌نده‌ڵی. گه‌نده‌ڵی به شێوه‌یه‌كی ترسناك ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌و پێویستی به جه‌نگێكی درێژخایه‌ن هه‌یه تا به ته‌واوه‌تی بنبر بكرێت و له‌ناو بچێت چونكه گه‌نده‌ڵی له‌مرۆژانه‌دا بووه‌ته پیشه‌و دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تی به‌رێوه‌ی ئه‌بات و ئه‌م گه‌نده‌ڵییه به‌رهه‌می كه‌ش و هه‌وایه‌كی گشتییه رێگا به شێواندنی راستییه‌كان ئه‌دات و هه‌موو شتێك تێكڵاو ئه‌كات بۆ كپكردنه‌وه‌ی هه‌ر ده‌نگێكی ئازادكه له رووی گه‌نده‌ڵیدا بوه‌ستێت. گه‌نده‌ڵی جۆرێكه له تاریكی و له زوڵم وه‌ك دیكتاتۆرییه‌ت وایه دژ به ئازادی و سه‌ربه‌ستییه‌و، ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌روێشی و موریدی هه‌یه‌و، ئه‌توانن له‌سه‌ر هه‌رچی ئاواز هه‌یه هه‌ڵپه‌رن و، ترسناكترین گه‌نده‌ڵی، گه‌نده‌ڵی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقییه. ده‌ستپاكی له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا كه پره له گه‌نده‌ڵیی و پۆخڵاوات كارێكی جوانه‌و ئه‌م ئه‌ندازیاره { غازی عه‌بدولره‌حمان قادر} نموونه‌یه‌كی دیاره‌و، ئه‌ڵێت رۆژێك له گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تی وه‌زاره‌ته‌كان له كارمه‌ندو به‌رێوه‌به‌ره‌كان بانگهێشت كرابووین بۆ دانشتنێك و، له‌ناو دانشتنه‌كه‌دا كابرایه‌كی به‌ناو "" هونه‌رمه‌ند "" هاتوو ده‌ستیكرد به‌دابه‌شكردنی ( سه‌فته) و نه‌مزانی ئه‌م سه‌فته پاره‌یه له بری چییه؟ بۆیه بانگی كابرام كرد‌و پرسیارم كرد: ئه‌مه چییه‌و، زۆر به په‌له وتی ئه‌و به‌شی خۆته بیبه‌و سه‌رمان مه‌یه‌شێنه!! و، دیسانه‌وه با‌نگم كرد‌و وتم كاكه بێبه‌و، له پاش مشتومرێكی زۆر سه‌فته دینار‌و دۆلاره‌كانم دا به "" هونه‌رمه‌نده‌كه "" و، خۆی شیری چیلێكرد یان چی لێئه‌كات و. بۆ به‌یانی ( ئیستیقاله‌م ) نووسی و ، ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو وه‌زیر به‌بێ یه‌كو دوو ره‌زامه‌ندی ده‌ربری و واژووی كرد‌و ئێستاكه زۆر ئاسووده‌م و خانه‌نشین كراوم. ئه‌ندازیار كازم السهر ( به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به) له سه‌ر ئه‌ندازیار: غازی عه‌بدولره‌حمان قادر { غازی زه‌نگه‌نه} ئه‌نووسێت: له به‌نداوی زلوعییه‌ی ژێر ئاو كه‌وتوو كاری ئه‌كرد كاتێ له گه‌رمه‌ی به‌رێوه‌چوونی جێبه‌جێ كردنی به‌نداوی عه‌زێم بووین.و، هه‌ردوو پرۆژه‌كه له یه‌كتر نزیك بوون و، به هۆی پێداویستی و ئاڵوگۆركردنه‌وه له كاتی كاركردن و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان له گه‌ڵ { كاكه غازی } نزیك بوومه‌وه‌و یه‌كترمان ناسی، ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی بچێته حه‌ج و، ئێستا { حاجی غازی } یه. یه‌كترمان ناسی، شایانی ئاماژه‌یه یه‌كترناسینێكی پر له زانستی و، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه جوامێره هاوكارمان بوو، بێ سنوور رووخۆش و قسه‌خۆش بوو. له شاری خانه‌قین چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناوه و، هه‌ر له‌وێ خوێندنی سه‌ره‌تایی، له قوتابخانه‌كانی { بانه‌بۆره‌و غازی یه‌كه‌م - غازی الاول – و نه‌فتخانه } و ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له { سانه‌وی خانه‌قینی كوران } و، پاشان كۆلیجی ئه‌ندازیاری - به‌شی مه‌ده‌نی له زانكۆی موسڵ.. خانه‌قین ئه‌و شاره جوانه رازاوه‌یه له رووی جوگرافیاوه بوو بوو به مه‌ڵبه‌ندی هه‌موو ره‌نگ و شێوه‌كانی رۆشنبیری عێراق و، خاوه‌نی رۆشنبیرییه‌كی تایبه‌ت به شاره‌كه‌و، هه‌روا خانه‌قین هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ( كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشووری و سریان و ئه‌رمه‌ن و، ئاینه‌كانی – ئیسلام و كریستیان و جوله‌كه و سوننه‌و شیعه‌و كاكه‌یی) گرته باوه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشی و خۆشه‌ویستی بێ وێنه‌و بێگه‌ردو، حاجی غازی وه‌ك ئه‌ندازیارێك له به‌رزترین { به‌نداوی جیهان له‌سه‌ر زه‌وی كه له خؤڵ و به‌رد دروستكراوه‌و، ئه‌ویش به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانه} ده‌ستی به‌كار كرد‌و له‌دووای چه‌ند ساڵێك، ساڵی 1972 خێزانی پێكهێناو، هه‌ر زوو بۆ به‌ربه‌ره‌كانی رژێمی سه‌دام حوسه‌ێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی وه‌ك هه‌زاران لاوی دڵگه‌رم و خه‌باتگێر چووه ده‌ره‌و بوو به پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و، له پاش رێكه‌وتنه‌كه‌ی شای ئێران و سه‌دام، ( رێكه‌وتنه شوومه‌كه‌ی ئه‌لجزایر ) له ژێر چاودێری عروبه‌چی گۆر به گۆر هه‌واری بومه‌دیه‌ن له ئازاری ساڵی 1975 هاته‌وه و، له‌و گه‌رانه‌وه‌دا وه‌ك هه‌موو كوردان نیردرا بۆ خواری عێراق و له پارێزگای بابل ( الحله) گیرسایه‌وه و له‌ویێ خۆی و خێزانی مانه‌وه. به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندازیارێكی لێهاتوو بوو، له زۆر شوێن كاری كردووه : له ده‌ربه‌ندیخان، بابل، دیوانیه، كه‌ركوك، عه‌زێم و حه‌ویجه‌و ... هتد... شایانی باسه سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو گواستنه‌وه‌یه خێزانه‌كه‌ی له شاری بابل / الحله مایه‌وه‌و، مناڵه‌كانی په‌ره‌یان به خوێندندا. كاتێك باشه‌و توانا‌و راستگۆیی و خواناسین یه‌كئه‌گرنه‌وه بۆ دڵسۆزی و داكۆكی و راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كان، ئه‌توانین به متمانه‌وه ناوی { غازی عه‌بدولره‌حمان } ی ڵی بنێن. وه‌ك ئه‌ندازیارێكی هاوپیشه ناسیومه‌و، پاشان به‌رێوه‌به‌ری گشتی و، له كۆتاییدا خانه‌نشین به‌ڵام ئاره‌زوو خۆشه‌ویستی بۆ ( سه‌رچاوه‌كانی ئاو) له دڵێدا چه‌سپیوه، له پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵی ژیانی وه‌ك ( ده‌روێش ) و سۆفی له خۆشه‌ویستی و له پێناو ئه‌و عیشقدا به‌سه‌ر بردووه. حاجی غازی خاوه‌ن بیر‌و هۆشێكی كراوه‌و هه‌ست و نه‌ستێكی حوان و، ئه‌رشیفێكی متمانه‌پێكراوو، گه‌نجینه‌یه‌كی پر له زانست و، ئه‌زمونێكی ده‌وڵه‌مه‌ند له ژیاندا‌و، به خۆشحاڵییه‌وه هێشتی زۆر شتی لێوه‌ربگرم. حاجی غازی دڵساف وبێگه‌ردو، ده‌ستپاك و، زۆر له زێر‌و دینار‌و دۆلاری ( پیسی و پۆخڵاواتی ) ئه‌م دونیایه‌دا له ژێر ده‌ستی بوو به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌و ده‌ستانه پیس بكه‌ن و، ده‌سته‌كانی حاجی غازی به سپییه‌تی مانه‌وه‌و ، ترلیؤن دینار كاری تێنه‌كرد(تریلیۆن : ژماره‌یه‌ك له‌لای راسته‌وه چه‌ندین سفر ( دووازده) سفر هاتوچۆیانه و، زۆر كه‌س به تایبه‌ت گه‌نده‌ڵه‌كان ئه‌هێنێته هه‌له‌كه سه‌ما. كاتێ به‌رێوبه‌ری گشتی كاروباری بازرگانی بوو، به‌و شێوه‌یه له گه‌ڵ ماڵ و سه‌روه‌ت و تریلیۆن ره‌فتاری ئه‌كردو، تریلیۆن ژماره‌یه‌كی ترسناكه‌و ترس بڵاو كه‌ره‌وه‌یه و، له‌وه‌یه چه‌ندین سه‌ر له به‌رامبه‌ریدا نه‌وێ ببێت. ئه‌و ژماره گه‌وره زه‌به‌للاحه به هه‌موو تواناكانیه‌وه كاری له حاجی نه‌كردو. حاجی غازی ته‌نها بۆ نوێژ سه‌ری نه‌وی ئه‌كات و پاره‌و سه‌روه‌ت و سامان كار تێناكات. ته‌ماشای ئه‌وه ناكات و، ، ته‌نها به‌وه رازییه كه له كار‌و كۆششی هیزو بازووی خۆێ به ده‌ستی ئه‌هێنێ و، خوای خۆش ئه‌وێت و، رێگای راستی پێشانداوه‌و، ئه‌وه‌ش خۆشه‌ویستی بێگه‌ردیه‌تی. به‌و شێوه‌یه ده‌یان ساڵه كار ئه‌كات.
غازی عه‌بدولره‌حمان نموونه‌یه‌كی پرشنگداره‌و، شه‌ره‌فێكی مه‌زنه بۆ
ئه‌ندازیارێكی به توانا‌و لێهاتوو، ده‌ستپاك و، ده‌مپاك. داواكارم له خوا
نموونه‌یان زۆرتر بێت. من منشورات منتدى السدود والاستصلاح : Publications forum dams and reclamation - Sons irrigation أبناء الري 21/6/2016
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||