| ||
|
||
فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانی كوردستان ئه‌كه‌ن و سه‌ربه‌خۆیی ناهێنن
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب له پاش دۆراندن و شكستی تاقمه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆ‌ردۆگان و ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆو حزبه‌كه‌یان به‌ناو "" حزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان – ئاكپارتی "" له هه‌ڵبژاردنه‌كانی حوزه‌یرانی 2015 و له دوای ده‌ستپێكردنی شه‌رو پێكدادان له 22 ی ته‌مموزی 2015 له نێوان سوپای توركیا‌و گریلاو هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و شه‌ره كه بووه بایسی له‌ناوچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بێ‌وچان بۆردوومانی ناوچه‌و شار‌و دێهاته‌كانی باشووری كوردستان ئه‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش هاوكاته له گه‌ڵ راگه‌یاندنی شهر دژ به گوند‌و شاره‌كانی باكووری كوردستان. پاش ئه‌وه‌ی ئاكپارتی نه‌یتوانی به ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت رووی كرده پارته‌كانی تر به هیوای پێكهێنانی به‌ڵام هیچ پارتێك نه‌چوو به پیری داواكه‌ی، بۆیه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بریاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی دا‌و، چاودێرانی سیاسی پێیان وابوو ترس و دڵهراوكییهكی زۆر ریزه‌كانی ئاكپارتی گرتووه‌ته‌وه له‌وه‌ێ جارێكی تریش وه‌كو ههڵبژردنهكهی پێشوو تووشی دۆران و شكست ببنه‌وه‌و، ئه‌وه بوو سوپا‌و هێزه‌كانی ناوخۆ (ئه‌من و پۆلیس) هێرشیان كرده سه‌ر میدیا‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و خه‌ڵكی سڤیل و، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له نێوان گوند‌و شاره‌كانی كوردستان به مه‌به‌ستی رێگریكردن له ده‌نگی كوردان بۆ ئه‌وه‌ی پارتی گه‌لانی دیموكرات { هه‌ده‌په} نه‌توانێت به‌ربه‌ستی 10% ی ده‌نگه‌كان تێپه‌رێنێت و، ئاواتی گڵاویان نه‌هاته‌دی و، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می شكستهێنانی پرۆسه‌ی ئاشتییه له نێوان كورد‌و رژێمی توركیا. له هه‌ڵپژاردنی پێشوه‌خت كه له 1 ی نۆڤه‌مبه‌ر ( تشرینی دووه‌م ) ی هه‌مان ساڵ به‌رێوچوو ده‌نگه‌كانی ئاكپارتی هه‌ڵكشاو ده‌نگه‌كانی پارته‌كانی تر دابه‌زی و، ئه‌مجاره‌یان توانی به ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت و، هێرشه‌كانی سوپا‌و هێزه‌كانی تری بۆ سه‌ر باكووری كوردستان چر بكاته‌وه‌و، شاره‌كان خاپور بكات و بیانكاته وێرانه‌و، بۆ نموونه شه‌رناخ وگهڤهرو نسێبین و جزیره‌و، ماوه‌ی سێ - چوار مانگه حكومه‌تی توركیا به بیانووی نائارامیی ناوچه‌كه، باری نائاسایی له 14 پارێزگای باكووری كوردستان ڕاگه‌یاندوه، له‌و ماوه‌یه‌شدا به ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌گولله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، كوژراون و سه‌دان هاوڵاتیش بریندار بوون، هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا به هه‌زاران مناڵ و گه‌نج و ئافره‌ت و پیرۆ پهكهوتهی كورد ده‌ستگیر كراون و، هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له لایه‌ن قه‌ناس به‌ده‌ست و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه كراونه‌ته ئامانج و كوژراون، جگه له‌وه‌ش خان‌و و ماڵی هاوڵاتییان له لایه‌ن سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه داگیر كراوه، هاوڵاتیانیش روبه‌ڕوی ئازار و ئه‌شكه‌نجه بونه‌ته. نزیكه‌ی ساڵێكه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا رۆژانه به‌چری ناوچه جیاجیاكانی باشوری كوردستان به‌گشتی و قه‌ندیل به‌تایبه‌تی بۆردوومان ئه‌كه‌ن، له ئێنزهی سه‌ر به شاره‌دێی سهنگهسهرو بۆكریسكانی سه‌ر به شاره‌دێی وه‌رتێ لە بناری قەندیل و سیده‌كان وباڵاكایهتی و به‌رواری بالا تا ئه‌گاته گونده‌كانی سه‌ر به قه‌زای زاخۆ‌و. به هۆی بۆردوومانه‌كان مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروستبووه‌و، زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری مادی به هاوڵاتیانی سڤیلی ناوچه‌كانه‌وه كه‌وتووه. توركیای ره‌گه‌زپه‌رست به بۆردوومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی نه‌وه‌ستاوه‌و، له ئه‌مرۆدا تۆپخانه‌كانی سوپا داگیركهرهكهی خستووهتهگهرو به ئاره‌زووی خۆی ناوچه‌كانی كوردستان به چری و به هه‌ره‌مه‌كی بۆردوومان ئه‌كات و، له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردوومانه‌دا، ترسێكی زۆر له نێو هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌دا دروستبووه‌و، به‌و هۆیه‌شه‌وه دانیشتوانی گونده‌كان له ماڵه‌كانی خۆیان دووركهوتوونهتهوهو ناوچه‌كانیان چۆڵكردووهو، زیانێكی زۆر به‌ر باخ و ره‌زو دار‌و پووش گه‌یشتووه. توركیای خوێنرێژو دوژمن هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان باكوور‌و باشووری كوردستان ناكات و، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له‌ناوبردنی كورده به هه‌موو شیوه‌یه‌ك و، هه‌ر له‌گه‌ڵ شكستهێنانی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌نێوان كورد و توركیا، فرۆكه‌وانه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌ستپێكرده‌وه‌و، له باكوور به سه‌دان هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستداو به سه‌دانى ديكه بريندار بوونه به هۆى ئه‌و ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه چه‌په‌ڵانه‌ی سوپاى توركيا كه له هاوينى ساڵى رابردووه‌وه دهيانكاته سه‌ر ناوچه كوردييه‌كان و، ته‌نها بۆ نموونه، لە سەرتاسەری ناوچەی گەڤەر له باكووردا نزیکەی پێنج هەزار خانوو ژماره‌یه‌ك قوتابخانە رووخاون و سێ گەڕەکی شارۆچكەكەش بەتەواوی خاپوور بوونه‌و، كه‌س، مه‌به‌ستم ئه‌وروپایه وهه‌روا ئیسلامییه‌كان به تایبه‌تی تاقمه‌كه‌ی یوسف قه‌رزاوی، هه‌ر هه‌موویان بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست بوون. بۆردوومانكردنی ناوچه سنوریه‌کانى باشورى کوردستان له لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی توركیای دوژمن سوکایه‌تییه و هه‌رلایه‌نێک ڕێگه به‌و بۆردومانکردنه بدات ئهوهجارێکى تر خیانه‌تێکى نه‌ته‌وه‌ییه و جێی ریسواكردنهو، له راستیدا به‌رده‌وامى ئه‌م بۆردوومانانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک کارێکى ناره‌وا و نامرۆڤانه‌یه و ئاسایشى خه‌ڵکى گونده‌کانى خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه به جۆرێک ناتوانن له شوێن و زێدى خۆیان به ئازادیی بژێن و ئازادانه به‌رده‌وام بن له کاری رۆۆژانه‌یان وه‌ك: کشتوکاڵى و به‌خێوکردنى ئاژه‌ڵ و هه‌نگ و بایخدان به باخ و ره‌زه‌كانیان. توركیای خوێنرێژی شۆڤه‌نیست بۆدوومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی چرتر ئه‌كات و، له رێی هێزی تۆپخانه‌كانییه‌وه خاكی كوردستان ئه‌كوتێت و، به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه‌و، په‌یتا په‌یتا هێز ئه‌هێنێت بۆ ناو قوڵایی خاكی كوردستان و، دیاره هاتن و هێنانی هه‌ر هێزێكی بێگانه بۆ ناو خاكی كوردستان كارێكی باش و راست نیه‌و، لێره‌دا ده‌رئه‌كه‌وێت كه توركیا دوژمنایه‌تی كورد له باكورو له باشور ئه‌كات. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى تیرۆرست هه‌مووشتێک ئه‌کات و، هه‌ربۆیه چۆته به‌ره‌ى تیرۆره‌وه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعودی و قه‌ته‌ر و وڵاتانى تریش و، شایانی باسه (عه‌ره‌بستانی سعودی و قه‌ته‌ر خه‌رجی تیرۆرستانیان له ئه‌ستۆ گرتووه) و ئه‌ردۆگان، بێ گوێدان به‌هیچ ئاکارێکى سیاسى و مرۆیى ده‌ستدرێژى ئه‌كات بۆ ناو خاکى دراوسێکانى و، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێسلامی (داعش) یه‌کی گرتووه و ئه‌یه‌وێت ئه‌وه‌ى کورد به‌ده‌ستیهێناوه له‌ناوى ببات. له ساڵانی رابردوو رژیمی دیكتاتۆری سه‌دام حوسه‌ین و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی به پێی سیاسه‌تی راگواستن و خه‌ڵك به به‌عسی و به عه‌ره‌ب كردن، هه‌زاران خێزانی كوردیان له خاكی باوباپیرانیان گواسته‌وه بۆ خوارووی عێراق و شاره عه‌ره‌ب نشینه‌كان و، به‌و كرده‌وه دێزه نه‌وه‌ستاو، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و تا بتوانن كوردیان كوشت و چه‌كی كیمیاویان به‌رامبه‌ریان به‌كار هێناو، له پرۆسه‌ی ئه‌نفالی چه‌په‌ڵ سه‌دان هه‌زار كوردیان له‌ناو برد‌و، له ئێستاشدا تیرۆریستی عوسمانلی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و، حزبه ئیسلامییه بهدرهفتارهكهی به‌ناو "" داد‌و گه‌شه‌پێدان "" هه‌مان سیاسه‌تی دیكتاتۆره‌كان دووباره ئه‌كه‌نه‌وه‌و، ئه‌وه‌تا حکومەتی تورکیا ده‌ستیكردووه به تورک هێنان لە شاره‌كانی ئۆكراینا‌و لە قەزای خەلاتی سەر بە شاری بەدلیس نیشتەجێکردوون و، بەهۆی شەڕوپێکدادانەوە ، بە هەزاران خانەوادەی کورد لە باکوور بێ شوێن و ماڵ ماونەتەوەو، ، حكومه‌تی توركیا خانوو ماڵی كوردانی داوه‌ته تور‌كان. توركیای شۆڤه‌نیست به‌هۆی داگیركردنی چه‌ندین ناوچه‌ی باشووری كوردستانی بووه‌ته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌ستانه هاتووچۆ ئه‌كات و، سیخوره‌كانی له رێی مۆڵه‌كان و كومپانییه‌كان له‌ناو خاكی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و، په‌یوه‌ندی توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان له خزمه‌تی تاقمی ئه‌ردۆگانی تیرۆریست و ئاگپارتییه، ئه‌وه‌تا وه‌زیری وزه‌ی توركیا به‌رات ئالبایراك ئاشكرای كرد: په‌یوه‌ندیی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندی غاز‌و نه‌وته‌و، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نییه‌و، رونیشیكرده‌وه په‌یوه‌ندیی توركیا و هه‌رێم ئه‌وه‌یه، ڕوسیا غازیان لێئه‌بڕێت، ئه‌وانیش له هه‌رێمی كوردستان به‌هه‌رزانتر وه‌ریئه‌گرن، هه‌روه‌ك چۆن نه‌وتی هه‌رێمیشیان وه‌رگرتوه، شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پێشتر ( به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان، باسیان له‌وه كردووه كه توركیا یارمه‌تیی هه‌رێم ئه‌دات بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان). توركیا له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی هه‌رێمه‌وه تا ئه‌مرۆكه له هه‌موو بواره‌كاندا سوودێكی زۆری ده‌ستكه‌وتووه‌و، بێ له بواری سیاسی و ئابووری، توانیویه‌تی كار بكاته سه‌ر راگه‌یاندنی هه‌رێم و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كه‌ناڵی كردووه‌ته‌وه‌و، به‌و كردوهیهش زاڵبوونی ده‌ستی توركیا به سه‌ر هه‌رێم ئهسهپێنیت و، بۆ نموونه: به‌گوێره‌ی دانپێدانانه‌كانی (جه‌م ئه‌رسه‌ڤه‌ر) گه‌وره ئه‌فسه‌ری دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای Turkey's military secret service - Zhytm (ژیته‌م) خۆی رۆڵی له دامه‌زراندنی چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندنی چه‌ند حزبێك له باشووردا هه‌بووه و به توانا‌و ئیمكاناتی ماددی توركیا‌و، نایشارێته‌وه دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌ناڵانه بۆ دژایه‌تكردنی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌و، ئه‌و هه‌موو كه‌ناڵانه بێ له كه‌ناڵه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگیری (میت). توركیای ره‌گه‌زپه‌رست دووژمنێكی ستراتیژییه‌و له‌ڕێگه‌ی هه‌ژموونی كولتووری و په‌روه‌رده‌یی و راگه‌یاندنییه‌وه هه‌وڵی شێواندن و سڕینه‌وه‌ی كولتووری كوردی ئه‌دات و، له بواری په‌روه‌رده‌دا له زوربه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ده‌یان قوتابخانه‌ی توركیان كردووه‌ته‌وه‌و، مناڵه ساواكان به زمانی دایك، كه كوردییه، وه‌ك زمانێكی دووه‌م به‌كارئه‌هێنن و، ئه‌مه‌ش خاڵی هه‌ره مه‌ترسیداره چونكه زمانی سه‌ره‌كی توركیه‌و، جگه له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای ده‌یان زانكۆ كراونه‌ته‌وه‌و، توركه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندن به دۆلاره، پاره‌یه‌كی مۆڵیان دهستئهكهوێت. له‌باتی بایه‌خدان به كولتوری نه‌ته‌وه‌یی و رۆشنبیری و هونه‌ری ره‌سه‌ن كه‌ناڵه‌كانی سه‌ر به‌میتی توركی و، هه‌ندێ كه‌ناڵ سه‌ر به حزبه‌كان عیلمانی وئیسلامی بابه‌تی پروپوچ بڵاوئه‌كه‌نه‌وه‌و، ریكڵام بۆ "" جوانی "" كولتوری تورك ئه‌كه‌ن و، له رێی ئه‌و زنجیره ته‌له‌فیزیۆنی و درامایانه‌ی په‌خشی ئه‌كه‌ن و، هه‌روا له رێی دۆبلاژكردن و نمایشكردنی گه‌لی كورد به دواكه‌وتوو مرۆڤكوژو ته‌ڤگه‌ره ئازادیخوازهكهیشی به تیرۆریست و شه‌ڕانگێز ناو ئه‌به‌ن و. وانیشان ئه‌ده‌ن كه ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی توركیا خزمه‌ت به هه‌رێم ئه‌كات و دوژمنی كورد نییه و هه‌رێم پارێزن. ده‌وڵه‌تی توركیای فاشست سیاسه‌تی ئاگرو ئاسنی له باكووری كوردستان به‌كارهێناو، شاره كوردییه‌كانی خاپور كرد‌و، خه‌ڵكی كورد ناچار كران خاك و ماڵ و سامانیان بهجێبهێڵن و سه‌رگه‌ردان ببن و، ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران هاوڵاتی كوردی سڤیل گیران و كوژران و، ئه‌م فاشسته رووره‌شانه شاڵاویان هێناوه بۆ باشوور‌و رۆژانه به فرۆكه‌ی جه‌نگی و به تۆپ كوردستان كاول ئه‌كه‌ن و، تا ئێستا به‌رپرسێكی بوێرمان نه‌دی كرده‌وه‌كانی توركیای دوژمن ریسوا بكات. به‌رپرسه باڵاكانی باشووری كوردستان نا‌وێرن به‌رنگاری توركیا ببنه‌وه، چونكه نزیكه‌ی نیوه‌ی خاكه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه داگیركراوه‌و، وناتوانن بڵێن: توركیا بۆ ده‌ره‌وه‌و هۆكاره‌كان زۆرن: نه‌وت و غاز به نرخێكی هه‌رزان ( له تۆڵه‌كه هه‌رزانتر) و، هێزی سه‌ربازی و تانك وبۆمب و جورهها تۆپ وچه‌كی جۆراوجۆر، هاتنی سوپای دوژمن بۆ به‌عشیقه به فه‌رمانی باڵاده‌ست، داخستنی سیمالكاو ئه‌مرۆ هه‌واڵێك هه‌بوو وتیان كرایه‌وه ( ئه‌مه‌شیان به هیممه‌تی خه‌ڵكی به شه‌ره‌فی كوردستان)، بوونی هه‌زاران چاشولكهی موسته‌شارو به‌عسی عه‌ره‌بی (پێشه‌نگه‌كه‌یان ئه‌سیل نوجه‌یفی ترسنۆكه) و، بوونی تاقمێكی سه‌خته‌چی و زماندرێژو درۆزن ( موزایده) به هه‌ستی خه‌ڵك ئه‌كه‌ن به‌ناوی سه‌ربه‌خۆیی { له ریفراندۆمی یه‌كه‌م زیاتر له 96% وتیان به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی وله ئێستاشدا خه‌ڵكی كوردستان له گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیین} ، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی پێویستی به په‌رله‌مانه ( په‌رله‌مانه‌كه‌ی له مهرخۆمان په‌كخراوه به فه‌رمانی تاكه حزبێك) و، مووچه نییه‌و، واته بازاریش وه‌ستاوه‌و هیچ نییه، كرین وفرۆشی مرۆڤ درێژه‌ی هه‌یه ( پاره‌وپول و خانوو ئۆتۆمبێل و ئیمتیازات)، بێده‌نگی له كوشتنی رۆژنامه‌نووسان بۆ نموونه شه‌هیدان { سۆرانی مامه حه‌مه، سه‌رده‌شت عوسمان و كاوه ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د – كاوه گه‌رمیانی}، دژایه‌تیكردنی رۆژئاوای كوردستان، یارمه‌تیدانی رۆژهه‌ڵات به مه‌رج { به كوردی پشت تێكردن}، موسته‌شار جاشێكی بكوژی 17 شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ی شیوعی لای پارتی دیموكراتی كوردستان به """ شه‌هید """ دانراوه‌و كه‌س هه‌یه رووره‌شی جاش به‌عسی ته‌حسین شاوه‌یس له بیر بكات،،، هه‌ر له به‌ر ئه‌مانه‌ی وه‌ك سه‌ره‌قه‌ڵه‌م باسم كرد‌و زۆر شتی تر هه‌رێمی باشووری كوردستان له به‌رامبه‌ری توركیای خوێنرێژ بێده‌نگه. له پێش { 4 } ساڵ له وتارێكدا به‌ناونیشانی: كوردستان له چنكی عه‌روبه‌وه بۆ گه‌رووی ئه‌تاتورك, ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب وتوومه‌و له‌مرۆ ئهێڵێمهوه: به‌ڵێ ، به‌ڵێ ، به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان , نه‌ء ، نه‌خێر ، نا بۆ كوردستانی سه‌ر به توركیا. 8/6/2016
|
||
Qadirzada.com @ 2016. All rights reserved
|
||