| ||
|
||
چۆن سێ پشیله‌كه چوون بۆ سه‌ردانی نه‌نه‌پیره؟*
**یوری یارماش وه‌رگێران له روسییه‌وه : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب چیرۆك بۆ منداڵان
سێ پیشله نێره پێكه‌وه ده‌ژیان، گه‌وره‌كه‌یان ناوی میاوبوو ، ناونجییه‌كه مورو بچكۆله‌كه ششه. نه‌نه‌پیره‌یه‌كی ناسراو له مالێكی ئه‌و به‌ری شه‌قامه‌كه ده‌ژیا، پشیله‌كانی بۆ نانخواردنی نیوه‌رۆ بانگهێشت كرد، ئه‌و رۆژه هه‌تاوو رووناك بوو ،پشیله‌كان به‌رانبه‌ر به ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی نه‌نه‌پیره‌دانیشتن ، چاوه‌روانی كاتی نانخواردن بوون ، میاو پشیله گه‌وره‌كه‌ی ناویان وتی : # با پێكه‌وه بچینه ناو شه‌قامه‌كه ، ئۆتۆمبیل زۆره ، یه‌كه‌مجار من ده‌رۆم ، گه‌یشته لای ده‌رگاكه‌و ، له بن ده‌رگاكه سه‌ری برده ژووره‌وه‌و ، یه‌كسه‌ر به په‌له به‌ره‌و دووا گه‌رایه‌وه. م ...میاو! ئۆتۆمبێل نییه ، ئۆتۆمبێل نییه ، به‌ڵام له‌ناو كه‌پره‌كه‌ی نه‌نه‌پیره سه‌گێكی دڕر هه‌یه !. # ئه‌مجاره‌یان مورر چوو ، له ژێر ده‌رگاكه‌وه به وریایی سه‌یری سه‌گه‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چۆن سه‌گێكه‌و ، چۆن چۆنی به‌ملاو به‌ولادا باز ده‌دات. مور ر ر رر! به بۆچوونی منیش ، وه‌ك میاویش وتی ئه‌و سه‌گه دررو هاره. # پشیله پچكۆله‌كه ششه ته‌نها لووتی له په‌نجه‌ره‌كه ده‌برده ده‌ره‌وه‌و ، له سه‌رخۆ به گۆی ئه‌واندا ده‌یچرپاند : شش - ش- ش! منیش وه‌ك ئێوه ده‌ترسم ، تا ئێستا له هیچ لایه‌ك ، له هیچ جێیه‌ك سه‌گی وازلم نه‌دیوه. له ترساندا چاوه‌كانی داخست و ، به هیچ جۆرێك نه‌یتوانی بجولێته‌وه ، تا ئه‌و دیمه‌نه له ژێر درگاكه‌دا دێته به‌ر چاوت و، كتوپر بۆی راكشا. هه‌تاوه‌كه ئه‌و ناوه‌ی گه‌رمتر ده‌كرد. نه‌نه‌پیره چاوه‌روان بوو. چێشته‌كه ، دیاره ده‌مێكه ساردبووه‌ته‌وه.... # دووره ئه‌و سه‌گه به‌و جۆره بێت ، پیشله گه‌وره‌كه ئه‌وه‌ی وت و ، له ته‌نیشت ده‌رگاكه‌وه ده‌یمیاواند. # دیاره به‌و چه‌شنه‌ش گه‌وره نییه ، پیشیله ناونجییه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه. # پشیله بچكۆله‌كه ششه پرسیاری كرد‌و وتی : ئه‌گه‌ر به‌و جۆره دررو ، به‌و چه‌شنه‌ش گه‌وره‌و ، هه‌روا ترسناكیش نا‌بێت !، لێره‌دا چاوێكی به ئاسته‌م كرده‌وه‌و ، پاشان چاوه‌كه‌ی تریشی كرده‌وه‌و ، به سه‌رسومانه‌وه وتی : به‌ڵێ، گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه راست بن ، ئه‌و سه‌گه وه‌ك بووكه‌شووشه وایه !. # مورر ته‌كانێكیدا . ده‌رگاكه‌ی به‌جێهێشت و وتی : راسته، وه‌ك بووكه‌شووشه وایه ! كه وابوو زۆر ترسناكیش نییه!. # پشیله گه‌وره‌گه میاو به‌ره‌و لای ده‌رگاكه چوو، ده‌ستی كرد به مۆره‌مۆرو ، میاو میاوو هاواركردن : ترسناك نییه. دررو هار نییه ، وا دیاره تووتكه‌یه !. هه‌ر هه‌موویان به‌راكردن چوونه ناو شه‌قامه‌كه‌و، خۆیان گه‌یانده كه‌پره‌كه‌ی نه‌نه‌پیره‌و، له‌وێدا چاویان به تووتكه‌یه‌كی بچكۆله كه‌وت. تووتكه‌كه كلكی له‌قانده‌وه بۆ دۆستایه‌تی و به‌خێرهاتنیان. نه‌نه‌پیره له سه‌ر ته‌ختێك دانیشتبوو، له پێش خۆیداو، له‌ناو قاپێكدا گۆشتی كوڵاوی دانابوو ، نه‌نه‌پیره هه‌رسێ پشیله‌كه‌و تووتكه‌كه‌ی بۆ نانخواردن بانككرد. 10/6/2020 تێبینی : Юрий Ярмаш - Как трое котят к бабушке в гости ходили*
Ярмыш Юрий Феодосиевич (Ярмиш Юрій Феодосійович) — украинский детский писатель, **یوری یارماش فێودوسیڤیچ ــ نووسه‌رێكی ئۆكرانییه ( ئۆكراینا) چیرۆك بۆ منداڵان ده‌نووسێت ـ له 25/5/1935 له دایكبووه‌و له 23/10/2013 كۆچی دووایی كردوه.
|
||
Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved
| ||