| ||
|
||
ئاگاداربیەك له سه‌نته‌ری متیرۆوه بۆ سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نێت:
هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه په‌یوه‌ندیمان ئاگادرامان بكاته‌وه بۆ تۆماركردنی پێشێلكارییه‌كه‌ی، ئاماژه به‌وه‌ده‌شكات" هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك یاخود هه‌ر ده‌زگایه‌كی راگه‌یاند ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیاندا گیراوه سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه‌مان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی تۆماری بكه‌ین و به‌لیستێك پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی بكه‌ین".
دیاری محمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان به میترۆی وت: له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی راپۆرتی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نووسین له هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م پێشێلكارییه‌كانی میدیاكاران تۆمار كراوه.
وتی: هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك و میدیاكارێك پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه و له سه‌نته‌ره‌كه‌مان تۆماری نه‌ركردوه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كانینا تۆمار بكه‌ین.
دیاری محمه‌د رایگه‌یاند : هه‌ر رۆژنامه‌نووسێك یاخود هه‌ر ده‌زگایه‌كی راگه‌یاند ده‌ست به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كانیدا گیراوه سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كه‌مان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی تۆماری بكه‌ین و به‌لیستێك پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی بكه‌ین.
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی ٢٠٠٩ لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.
تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای ٢٠١٥ سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە.
بۆ پەیوەندی بە سەنتەری میترۆ 07700004147 07708079999 ڕاگەیەندنی سەنتەری میترۆ
|
||
Qadirzada.com © 2017. All rights reserved
|
||