ئاگاداریەکی بەپەله‌

 

ئاگاداریەکی بەپەلە لە سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەوە !

 هاونیشتمانیانی تیكۆشەر!

هێزولایەنە كوردستانیەكان!

پێشمەرگەی هەر دوو لایەنی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستان لە شەوی هەینی لە سەر شەممە و تا ئەمڕۆَ شەممە گەمارۆی دەستەێك لە پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانیان داوە لە چیای هەڵگورد بە مەبەستی شەڕو پێكدادان. لەگەڵ ئەوەی سازمانی خەبات پێوەندی بە هەردوو لایەنی حیزبی دیموكڕاتەوە كردووە بوه‌ بۆ ئارام كردنەوەی وەزعەكە، بەڵام بە داخەوە هەنگاوی بە كردەوەیان بۆ كۆتایی هێنانی ئەو گەمارۆیە هەڵنەگرتوە. بەم ئاگاداریە ، داوا لە بەڕێزان كاك مستەفا هیجری و كاك مستەفا مەولودی دەكەم بە زوویی بۆ كۆتایی هاتنی ئەو كێشەیەو گەمارۆی پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات هەنگاو هەڵگرن.

هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە هەر كێشەێك بۆ پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات ڕووبدات كاك مستەفا هیجری و كاك مستەفا مەولودی بە بەرپرس دەزانم.

بابەشێخ حوسەینی

شەممە ١ ی ژوئەنی ٢٠١٩

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2019. All rights reserved