دوای سه‌د سال داری چرو کردوی ئازادی کورد وا دەپشکوێ ..

 

پەیڤێک کە لە مێژوو تۆمار کرا ؛

 

ئەمجارەیان سه‌رۆکی کوردستان بە زال بوون بەسەر سەرجەم کوسپ و تەگەرەی بەردەام و هه‌مەلایەنە هه‌ڵو ئاسا زال و ئاڵای پیرۆزی کوردستانی بردە ئەنقەرە ، له‌و کاته‌وه‌ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی کوردستان کە لە فستیڤاڵی 66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی جمهووری کوردستان بە دەربرینی راشکاوانەی هزری نەتەوایەتی ، گوڕ و تینێکی تازه‌ی به‌خشی به‌و گوتاره‌ و سەرنجی بیرمەندانی کورد و شارەزایانی بواری زانست و توێژینەوە بەرەو ستراتیژیکی مەزن و پیرۆز راکێشا . بارزانی له‌ زنجیره‌ بۆنه‌یه‌کی دیکه‌ی وه‌ک کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان و نه‌ورۆز، پێی له‌ سه‌ر پرسی گرنگی به‌ ده‌وڵه‌تبوون و ته‌نانه‌ت یه‌کگرتنه‌وه‌ی کوردستان داگرت ، بە واتای ناراستەخۆ بە جیهانی رادەگەیاند سەرجەم ئەو پەیماننامەی بە ویست و داوای کورد بە سەر کوردستاندا سەپەێندراوە لەم سەردەمە ناتوانێ پایەدار بێت و هێمنایەتی و دیموکراسی و ئازادی گەلان بێتە دی . بارزانی هه‌ر لە یەکەم ڕۆژی روخانی سەدام و پێک هێنانی هاوپەیمانی لەگەل بەرێز مام جەلال و لە ئەستو گرتنی سەرۆکایەتی کوردستان دەیزانی دەبێ کورد بە لە سەرەخۆی و زانستیانە دەس باتە پروسەی وی ستراتیژیان ، نابێ بە هه‌بونی ئەو هه‌مو گورگانە و بیری چەوت کە چوار تەنیشتی کوردستانی تەنیوە لە خۆ و لەگەل بهروژێنێ ، زور جاران دەکەوتە بە لۆمەی خەلکانێ کە گوایە کەمتەر خەمی یان هه‌لە کراوە ! بەلام لەوە غافلن بوون کە ؛ ئەو پروسەیە کاری پێویست لە هه‌مو برگە و بوارێکی سیاسی ، کۆمەلایەتی ، دیپلوماسی ، ئاینی ، میدیایی و ژێرخانێکی ئابوری توکمەی پێویستە و وەک کار بە دەستانی جیهانی حاکم بە سەر ئێراق لەملاو ئەولا دەیانگوت ؛ کورد داوای سەربەخۆ بوونی پێشکەش نەکردوە ! وە ئەوە ببوە داردەسی جەماعەتێ کە سیاسەت و هه‌ست پێکەوە گرێ دەدەن و دژ بەری بارزانی پێک بێنن ، بەلام بارزانی بە ئاگاداری وردی مێژوو ، بە ئەزمونی دور درێژی زانستی سیاسی زور لە سەرخۆ و بە هێمنانە و زانستیانە پروسەکەی رەچاو دەکرد ، دەیزانی لە هنگاوەکانی یەکەمەوە دەبێ کەش و هه‌وایەکی سیاسی وا بێنێتە ئارا دەگەل دەرو جیرانان تا هه‌ولی چەن سەد سالەیان بە دژی کورد لە ئاستی جیهانی برەوێتەوە ، هه‌ر لە سەرانی ئێرانەوە بگرە تا ئوزەل و ئەردوغان ، سەرباری ئەو هه‌مو لۆمە و گرفتی سەر رێ کە زوربەی لە لایەن نەیارانی بیری نەتەوەیی ریزی کوردان دەهاتە ئارا بەلام بەو پەری بەر پرسایەتی و لێهاتویی و کارێزمایی پەیمانامەیەکی یاسایی نێو دەولەتی ٥٠ سالەی زێری رەشی لە گەل تورکیا بە ئیمزا گەیاند . له09.12.2015 کە سەردانی بۆ تورکیا هاتە ئەنجام ، ئەمجار لە رێرەوێکەوە لە فروکەخانە پێشوازی لێکرا کە تایبەتە بۆ پێشوازی کردنی ئەو وڵاتە لە سەرۆکەکانی وڵاتانی بیانی و جیهان ، هه‌ر وەها لە دیدارەکانی لەگەل ئەردوغان و داود ئوغلو و فەرەیدون ئۆغڵۆ بریکاری وەزیر دەوەی ئەو وڵاتەوە له ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ئاڵای کوردستان دانرا و‌ پێشوازیکی بێ وێنەیان لە سه‌رۆکی کوردان ئەنجام دا و بوە جێگەی سەرنج و بایەخی میدیاکارانی جیهان و ناوخۆیی تورکیا . بۆ من قابیلی پێشبینی بوو که‌ لە دەرنجامی ئەو هه‌مو هه‌ول و ماندو بوونی سەرۆک لە هه‌مبەر دۆخی کورد و کوردستان کۆنسێپت و گوتاری کورد ده‌چێته‌ ئاستێکی دیکه‌وه‌ ، بە زور یا کەم بەشی زورمان ئاگادارین کە لە 500 ساڵەی دابەشکرانی کوردستاندا روو لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و گەلان و دەوڵەتانی جیهان هاوار دەکەین کە هەرگیز ئەو ستەمکارییە مێژووییە بە چارەنووسی هه‌تاهەتایی کورد قبووڵ ناکەین و بەو تەرتیباتە سیاسییە زاڵمانەیەی بە سەر نەتەوەی ئێمە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەپاوە، قایل نابین. دەبێ سنوورەکان لە حاند ماف و ویستی ئازادانەی کورد دابرێژرێتەوە ، کورد لە بندەستی رزگاری بێ و ببێتە خاوەن دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی و مافی یەکگرتنەوە و یەکپارچەیی بۆ بگەڕێتەوە .

• رۆژێک ‌دابێ کە ئاڵای کورد و کوردستان لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە تەنیشت ئاڵای نەتەوە و دەوڵەتانی دیکە بشەکێتەوە و ئاواته‌کانی حه‌زره‌تی خانی و حاجی قادری کۆیی و به‌ری خه‌باتی دوور درێژی کورد و ره‌نج و خوێنی سه‌رکرده‌ مێژووییه‌کانی: میربه‌درخان، شێخ عوبه‌یدوڵڵا نه‌هری، شێخ عه‌بدوسه‌لام بارزانی، شێخ سه‌عیدی پیران، سه‌یدره‌زای ده‌رسیم، سمایل ئاغای سمکۆی و مه‌لیکی کوردستان شێخ مه‌حمود و قەدەمخێری لوڕ و هه‌ڵۆکه‌ی ئارارات ژێنێڕاڵ ئیحسان نووری پاشا ، پێشەوای سەرۆک کۆماری کوردستان و بارزانی باوک بێتە دی و دایکی نیشتمان و بنەمالە سەربەرزەکانی شەهیدانی کورد و کوردستان سەبوری زام و برینەکانیان بێت ، هه‌ژارانمان چیدی نەبنە سوغرەکێش ، سامان و سەروەتمان بەتالان نەچێت ، جگە لە کورد کەس نەبێتە دەمراس و میراتگری و چارەنوسی دیاری کات . له‌و‌ هه‌لومه‌رجه‌ هه‌ڵکه‌وتووه‌ نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمییه‌دا. هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها کارێزما و سەرکردەیەکی ناسروای جیهانی و بلیمەت و پێشمەرگە ، هێژا بارزانی لایەقی شەرەفی رێرەوی ئەو ناودارانەی کوردە کە ئاماژەم پێ کردن . یەک دەنگی کوردان لە مەر ( یەک خاک و وڵات ــ یەک ئاڵا و مارشی نەتەوەیی ـــ یەک سەرۆک بە ناوی کاک مەسعود بارزانی ) بەدیهێنەری سەرجەم ئاواتەکانی گەلی کوردە لە سەربەخۆ بوونی کوردستان .

 

ئەفشاری ئەقدەسی

رێکەوتی : 10/12/2015

 

Qadirzada.com © 2009 - 2015. All rights reserved