بەڕێوەبەریی عەفرین: لە هەموو شوێنێکی عەفرین بەرخۆدان بەردەوامە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە ١٨/٨/٢٠١٨، بەڕێوەبەریی خۆسەری دیموکراتیی کانتۆنی عەفرین، لەسەر دوایین دۆخی ئێستای عەفرین، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی دامودەزگاکانی عەفرین و هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە لە کانتۆنی شەهبا ئەنجامدا.

 

لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، عوسمان شێخ عیسا، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی عەفرین، لێدوانێکی خوێندەوە:

 

دەقی لیدوانەکە:

 

 لە عەفرین قڕکردن و بەزۆر کۆچبەرکردن بەڕێوەدەچێت، بە سەدان هاوڵاتی مەدەنی ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هێرشێک بوونەوە، ئەنجامەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەرکە مرۆیی و سیاسییەکانی خۆیان بەرامبەر گەلەکەمان و شەڕڤانانی ئێمە پێکنەهێنا، کە جیهان لە داعش و ئەردۆغان دەپارێزن.

دەوڵەتی تورکی داعشیی، لە گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین-دا، چەتەکان بەکاردێنێت، لەجێی خەڵکی ئەو ناوچانە، هێزی پاشکەوتوو و ماڵەکانیان جێگیردەکات، ئەو دوڵەتە سەدان هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدکرد، کە دیانویست خۆیان لە هێرشەکانی ئاکەپە بپارێزن، سیاسەتی قڕکردن دژی گەلێک بەڕێوەدەبات.

لەماوەی ٥٨ ڕۆژدا، گەل و شەڕڤانانمان بەرخۆدانێکی گەورەیان دژی دوویەمین هێزی ناتۆ بەڕێوەبرد، با هەموو جیهان بزانێت، کە گەل و شەڕڤانانی ئێمە بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە، ڕووبەڕووی دڕندەیی و وەحشیگەریی سوپای تورک بوونەوە.

 

 لەبەر ئەوەی سوپای تورک هاوڵاتیانی مەدەنیی دەکردە ئامانج، بە نموونە لەم دوو ڕۆژەی کۆتاییدا، ٥٦ منداڵ و ژن-ی شەهیدکرد، بەشێوەیەکی پیلان بۆداڕێژراو بیناکانی عەفرینی دەڕووخاند، بڕیاری دەرکردنی هاوڵاتیانی مەدەنییماندا لەناو عەفریندا.

 

شەڕی ئێمە لەدژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و هێزە تاریکپەرستەکانی بەناو سوپای ئازاد بەردەوامە، بەڵام شەڕەکە کەوتووەتە قۆناغێکی نوێ و تاکتیکی نوێ، بۆ ئەوەی ڕێ لە کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنیی بکرێت و گورز لە سوپای تورک بدرێت، هێزەکانمان لە هەموو شوێنێکی عەفرینن، گورزیش لە بارەگاکانی سوپای تورک و چەتەکانی.

 

ڕاگەیاندنی سەرکەوتن لەلایەن ئەردۆغان و هاوکارانییەوە، خۆڵکردنە چاوی ڕایگشتیی تورکیا و جیهان بوو، هێزەکانمان هەموو شوێنێکیان لێ دەکەنە کابوس، بەرخۆدانی عەفرین تا ڕزگارکردنەوە بست بەبستی خاک و گەڕانەوەی دانیستووانی عەفرین بۆ شوێنەکانی خۆیان بەردەوام دەبێت.

 

داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی دەکەین، کە بێدەنگ نەبن و فشار لە تورکیا بکات، بۆ ئەوەی شەڕی قڕکردن و چاندیی و سیاسیی لەبەرامبەر گەلەمان ڕاگرێت.

 

 

Qadirzada.com © 2018. All rights reserved