| ||
|
||
ئاماری شەهید و بریندارانی مەدەنی لە عەفرین بڵاوکرایەوە
لە ئاکامی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا لە کانتۆنی عەفرین، تاوەکو ئێستا ٩٨ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و ١٩٨ هاوڵاتیش برینداربوون. ئەمڕۆ،یەك شەممە بەرواری ٢٧/١/٢٠١٨ ئەنژێلا ڕەشۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەندروستی کانتۆنی عەفرین و جوان محەمەد، ئەندامی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ئاڤرین، ئاماری شەهید و بریندارانی مەدەنییان لە ئەنجامی بۆردوومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورک لە عەفرین بڵاوکردەوە.
ئەنژێلا ڕەشۆ و جوان محەمەد، ڕایانگەیاند: لە سەرەتای هێرشە داگیرکارییەکانی سوپای تورک و چەتەکانییەوە بۆ سەر عەفرین، ٨٦ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون، کە ٦ لەو شەهیدانە، ئەندامی یەک خێزانن هەروەها ١٩٨ هاوڵاتیش برینداربوون، زۆرینەی شەهید و بریندارەکان ژن و منداڵن. هەروەها ئاماژەشیان بەوە کرد کە: هەموو ئەو شەهید و بریندارانەی کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی عەفرین، بە وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکراون.
ئەو ئەندامەی بەڕێوبەریی نەخۆشخانەی ئاڤرین هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەندروستی کانتۆنی عەفرین، داواشیان لە ڕێکخراو تەندروستییەکان کرد، کە هاوکاریی تەندروستی و پێداویستی پزشکی بۆ نەخۆسخانەکانی عەفرین دابینبکەن.
|
||
Qadirzada.com © 2018. All rights reserved
|
||