ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی ڕاگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم

 

 

سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی ٦ی ئایار کە دواین رۆژی تەمەنی حکومەتەکەی بو، بڕیارێکی بۆ وەزارەتی دارایی ناردوە و فەرمانیکردوە، راستەوخۆ موچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینان خەرج بکرێت، دەشڵێت، پێویستە دەزگاکانی راگەیاندن خۆیان لە بڵاوکردنەوەی "هەواڵی بێ بنەما" بەدروبگرن.

 

 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق:

 

راگەیەنراوێک لە نوسینگەی رۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق:

 

سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی چوارشەممەی رابردو (٦ی ئایاری ٢٠٢٠) بڕیارێکی بۆ خەرجکردنی موچەی خانەنشینان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردوە، بڕیارەکەش لەلایەن وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی گشتی پشڕاستکراوەتەوە و هەروەها ئاماژە بە راستەخۆ خەرجکردنی موچەی سەرجەم فەرامبەرانیش کراوە، بۆیە پێویست دەکات ئەو بابەتە وەکو تێبینی بزانرێت و راستیەکان وەکو خۆی باس بکرێت.

 

داوا لە دەزگاکانی راگەیاندنیش دەکەین پەرە بە هەواڵی بابەتی و وردی لە گواستنەوەی هەواڵدا بدەن و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بەدور بگرن کە کاریگەری لەسەر بەشێکی گرنگی هاوڵاتیان هەیە.

 

دەقی رونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ لە رۆژی چواشەممە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠، "لە بەشێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی راگەیاندن هەواڵێک لەبارەی بڕین یان کەمکردنەوەی موچەی خانەنشینان بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی دارایی ئەو هەواڵە رەتدەکاتەوە و بە چاودێری سەرۆک وەزیران، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی، دابەشکردنی موچەی خانەنشینان لە رۆژی پێنجشەممەوە دەستپێدەکات.. بۆ ئاگاداری هەمو لایەک".

 

نوسینگەی راگەیاندنی

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق

 

٨ی ئایاری ٢٠٢٠

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved