ئەبوبەكر هەڵەدنی: ئەو فراکسیۆنانەی کە حزبەکانیان لە حکومەتن ،لەحکومەت بکشێنەوە

 

 

 

 

ئەبوبەکرد هەڵەدنی داوا دەكات كە  بەرەی بایكۆتكاران دەستلەکارکێشانەوەیەکی بەکۆمەڵ ئەنجام بدەن یاخود، ئەو فراکسیۆنانەی کە حزبەکانیان لە حکومەتن لەحکومەت بکشێنەوە.

دەقی نوسینەكەی:

 

هەڵوێستێکی جدی بۆ گێڕانەوەی ڕەوتی شێواوی کاری پارلەمانی !؟

لەپێناو پارلەمان پێش پەرلەمانتار !؟

 

کە مانگی دەی ساڵی ٢٠١٥ ڕێگری لەسەرۆکی پارلەمان کراو بۆ ماوەی دووساڵ پەرلەمان پەکخراو تەنها بۆ مەبەستی ڕیفراندۆم کارا کرایەوە(ئەو ڕیفراندۆمەی سەری کوردی کرد بەقوڕاو پەنجا ساڵ دۆخی ئێمەی بۆ دواوە گێڕایەوە)بەداخەوە بەگرێی دەروونی وتۆڵە کردنەوەو دەستشکاندنەوەی حزبی هیچ هەڵوێستێکی کاریگەر دەرنەبڕدرا.

لەساڵی ٢٠١٧ کەخۆپیشاندەران هاتنە ناو حەرەمی پارلەمان(کەلەهەولێر ڕێگە دان بەخۆپیشاندان ئەستەمە ودەسەڵات مەیلی نەبێت ڕوونادات) و سوکایەتیان بەپەرلەمان وپەرلەمانتار کرد ئەم جارەش بەسانایی تێپەڕێنرا.

دوێنێش ئەوەی کە ڕووی دا لەپێشهاتێکی ترسناک بۆ ئایندەی کاری پارلەمانی ،بۆیە داواکارم لەو فراکسیۆن وپەرلەمانتارانەی کە دوێنێ بایکۆتیان کرد،گەر ڕێگا نەگرن لەم دەرکەوتە نوێ یە ،کاری پارلەمانی هیچ بایەخ وئەرزشێکی بۆ نامێنێتەوەو ناکرێ دوو ڕۆژی تر بەمجامەلەو پێکەنین وبە لۆژیکی(ئەمەش تێدەپەڕێ وخەڵک شتی بیر دەچێتەوە)یان بە(درۆی شاخداری یەکڕیزی ودۆخی ناسک)چاو لەڕاستیەکان بپۆشین و چارەسەری بنبڕو ریشەیی نەکەین،بۆیە پێشنیازدەکەم بەرەی بایکۆت کاران بۆ ئەوەی پەیامیان بگات وستۆپێ بۆ شکاندنی شکۆی پارلەمان بکەین ئەم هەنگاوە بگرینە بەر :

 

١/تا چەندمانگێک بایکۆتی پارلەمان ولیژنەکان بکەین.

٢/دەستلەکارکێشانەوەیەکی بەکۆمەڵ ئەنجام بدەین.

٣/ئەو فراکسیۆنانەی کە حزبەکانیان لە حکومەتن ،لەحکومەت بکشێنەوە.

ئەگینا هەر وورە وورو دەنگ هەڵبڕین وکۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هیچ جەدوایەکی نابێت.

ئامانج لەم هەنگاوانە گێڕانەوەی ئابڕوو وقورساییە بۆپارلەمان،گەر ئەوەنەکەین پێشهاتی تری چاوەڕواننەکراو دێتە ڕێمان وعەرەب ووتەنی (القادم اسوأ).

تێکۆشەرە میسریەکانی خەمخۆرانی ئازادی ودیموکراسی ووتەیەکی نایابیان هەیە کە دەڵێن(دفاعا عن مصر لا عبدالناصر)ئێمەیش دەڵێن لەپێناو دامەزراوە وئەزمون وئایندە وکەرامەتمان نەک تەنها کەسەکان،هەرچەند کەسەکانیش ڕێزو ئیعتباری خۆیان هەیە.

 

ئەبوبەکر هەڵەدنی

٨ی٥ی٢٠٢٠

 

 

Qadirzada.com ©2009 - 2020. All rights reserved